بابه‌ت: به‌رنامه‌ی ئێواره‌ت باش کوردستان له که‌ناڵی ئاسمانی
به‌رنامه‌ی ئێواره‌ت باش کوردستان له که‌ناڵی ئاسمانی
{ نه‌ورۆز تی ڤی } و له شاری ستۆکهۆڵم- سوید، میوانداری کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان- یۆتۆبۆری – سوید ئه‌کات، له کاتژمێر 15.40 ڕۆژی چوار شه‌ممه 07.10.2009 ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی هونه‌رمه‌ند { نه‌جمه‌دین غوڵامی } یه، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیار هونه‌رمه‌ند { دڵشاد ئه‌حمه‌د } ئه‌کرێت، هاوکات کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو له ناوهڵناوی به‌رنامه‌که‌دا چه‌ند تابلۆیه‌کی قه‌شه‌نگ و جوان نمایش ده‌کات، ئێوه‌ی بینه‌ریش ئه‌توانن له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی بگرن و پرسیاره‌کانتان ئاراسته‌ی { م . دڵشاد ئه‌حمه‌د} ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که بکه‌ن، شایانی باسه کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان ساڵانه به‌شداری که‌رنه‌ڤاڵی شاری یۆتۆبۆری – سوید و بۆنه نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانی کوردستان ئه‌که‌ن به‌پله‌ی یه‌که‌م خه‌ڵات ئه‌کرێن ئه‌مه و خاوه‌ن چه‌ند ڤیدیۆ کلیپێکن له‌که‌ناڵه کوردی یه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن و له‌و ڕۆژ و کاته‌دا له‌نزیکه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه ببینن، سه‌رکه‌وتن بۆ کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان- سوید ئه‌خوازین.
jabar info