1

بابه‌ت: قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ(ئه‌و) دا

[size=16]پیاوێكه‌ له‌چاو

به‌ڵام حه‌یف
ئه‌و ئاته‌شگایه‌ نابینێ
كه‌ له‌بوونما دایخستووه‌و
هیچ ناڵێت!
كه‌سێكه‌ له‌ روانین، به‌ڵام سه‌یره‌
له‌گه‌رمیى شه‌یدابوونمدا
هێشتا له‌هۆشخۆ نه‌چووه‌و
ناناڵێت!

قاوه‌ تاڵه‌كه‌م به‌شه‌كرى،
قسه‌كانیه‌وه‌ خوارده‌وه‌
قاوه‌ ره‌شه‌كه‌م به‌ڕه‌نگى،
كاڵى چاوانییه‌وه‌ هه‌ڵدا
قاوه‌ گه‌رمه‌كه‌م به‌شنه‌ى،
دوا خه‌نده‌یه‌وه‌ ته‌واوكرد
من قاوه‌یه‌كم خوارده‌وه‌ یان ژیانم
له‌پایانه‌وه‌ دووباره‌ ده‌ستى پێكرد؟!

ده‌مێكه‌ له‌یادم چووه‌
دڵێك هه‌یه‌، لێره‌وه‌ له‌لاى چه‌پ
تاى لێ دێت
كاتێك گڕه‌ى عه‌شق ده‌یبات
له‌بیرم نه‌مابوو ته‌مه‌ن
داوێكى باریكه‌ به‌كۆلاره‌یه‌كه‌وه‌
نازانین كه‌ى، بۆ، له‌كوێدا
ده‌پچڕێت.
(ئه‌و) دووچاوه‌ به‌رینتر له‌دنیا
پیاوێكه‌ له‌سه‌رنج له‌سیحرى نیگا
كتێبێكه‌ له‌ئازارى واقیعه‌ى كه‌ربه‌لا
منیش دڵۆپێ فرمێسكم له‌بێداریی و
سیمایه‌كم پێده‌چێ به‌دایكى بكات
پیاوێكه‌ له‌ئاسن
كچێكم له‌هه‌ودا
ئه‌وه‌تانێ وه‌خته‌ دوو باڵم لێ بڕوێ
وه‌خته‌ بڕۆم و له‌به‌رخۆمه‌وه‌ پێبكه‌نم
وه‌خته‌ له‌خۆشیاندا بمرم
له‌به‌رئه‌وه‌ى...
به‌ته‌نیا هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى
قاوه‌یه‌كم خواردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ (ئه‌و) دا.



كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
[/size]

2

وه‌ڵام: قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ(ئه‌و) دا

[size=24]
ده‌ستخۆش ڤپڤى خان به‌رِاستى جوانه‌ ده‌سته‌كانى خاتوو كه‌ژاڵیش نه‌رِزێت هیواى به‌خته‌وه‌ریشى بۆ ده‌خوازم هیوادارم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌رده‌م شاد و به‌خته‌وه‌ر بێت..... [/size]

3

وه‌ڵام: قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ(ئه‌و) دا

دةستت خوش بیت

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ(ئه‌و) دا

Dast xosh juana

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

5

وه‌ڵام: قاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ(ئه‌و) دا

ده‌ست خۆش   vivگیان هۆنراوه‌یه‌کیی زۆر جوانه‌ سه‌رکه‌وتوبی

http://kurdup.com/up/uploads/picture/241e5e9f6e.jpg
[size=24]مااصعب ان تبکي بلا دموع...وما اضعب ان تذهب بلا رجوع..وما اضعب ان تشعر بالضیق..وکأن المکان من حولک یضیق[/size]:(:(