بابهت: زیاد ئەسعەد هاوكاری بڵند دەكات
هونەرمەندي لاو بڵند ئیبراهیم بەمەبەستی بەرهەمهێنانی ئەلبوومە نوێیەكەی كە لە 11 گۆرانی پێكهاتووە دەچێتە توركیا. لەو ئەلبوومەدا، 2 گۆرانی بە زاراوەی سۆرانییە و تێكستیان لە لایەن زیاد ئەسعەد و ئەحمەد محەممەدە نووسراون و تێكستی گۆرانییەكانی دیكەی، غەریب قادر و سەلمان شێخ مەمی نووسیوانە. ئێستا كارەكانی ئەو ئەلبوومە لە ستۆدیۆی (دەنگ و رەنگ)ی شاری دهۆك و ستۆدیۆییەكی تۆماركردنی دەنگ لە توركیا ئەنجامدەدرێ و، كەناڵی ئاسمانی ڤین تی ڤی ئەلبوومەكە بەرهەمدەهێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ناوێكی بۆدانەنراوە.