بابه‌ت: لـهیهکهم سـاڵـیـادی گــۆرانــی چه‌پک
(پێشکه‌شه به گیانی به‌رزه فڕی گۆران)
کڵاوه‌که‌ی گۆران
هه‌واڵی مه‌رگت زۆر له پرسیاره خێراکانی (کڵاوێن) خێراتر بو منێش وه‌ک وڵامی پرسیاری خيرام دابێته‌وه بۆیه ده‌مه‌وێت له‌م کاته‌دا شتێک بۆ مه‌رگی ناواده‌ت بنوسم ....... به‌ڵام نازانم له کوێوه ده‌ست پێبکه‌م له (ساتێک له‌ته‌مه‌ن)؟؟... که ته‌مه‌ن بواری نه‌دای پرسیارێکی تر بۆ (تێل پرسیار) و (پرسیار ئێکس پرێس ) ئاماده‌که‌ی . له‌کوێوه ده‌ست پێبکه‌م له تۆ ده‌پرسم کاکه (گۆران) له کوێوه ده‌ست به‌م نوسینه‌م بکه‌م؟ ........ تۆش وڵامم ناده‌یته‌وه؟ ئه‌وه‌تای له ناوه‌ڕاستی ده‌ریای ڕاگهیاندنای و خه‌ریکی په‌یامه‌که‌ی (شوان ئهتوف) ده‌گه‌یێنی (ناته‌وێت بخنکێی و ناته‌وێت بهکهناریش بگه‌ی) پێت خۆشه هه‌تاهه‌تایه هه‌ر له‌وێ مه‌له‌وانی بکه‌ی.
با له هه‌نسکه‌کانی(ژوان)ه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین کێ ده‌ڵێ به‌مه‌رگی تۆی نه‌زانیوه‌و دڵی نه‌هاتوه پێمان بڵێت یان له ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی (شاخه‌وان)ه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین کێ ده‌لێ بۆتۆی نهلاواندۆتهوه که ده‌یووت ( ئه‌وه‌نده دڵ پڕم پێم خۆشه بگریێم........ که فرمێسک و هه‌ناسه‌ش مه‌رهه‌مێکه) .... به‌ڵێ هاوڕێم بۆ برینه‌کانی مه‌رگی تۆ جگه لهجۆگهیهک فرمێسک و هه‌ناسه‌ی سارد مه‌رهه‌مێکی ترمان ده‌ست ناکه‌وێ.له‌کوێوه ده‌ست پێبکه‌م ؟ هه‌مو ژیانت سه‌ره‌تا بو (25) ساڵ سه‌ره‌تای مه‌رگێکی ئه‌به‌دی و کۆتایی ژیانێکی پڕ داهێنان و خزمه‌ت و خۆشه‌ویستی.
هاوڕێم جاران دهڕۆویشتی و لێم وون نه‌ده‌بوی له‌په‌نجه‌ره‌که‌ی (کوردسات) ده‌م دۆزیته‌وه هه‌مو شه‌وێک چاوه‌ڕێت بوین ده‌هاتی و کڵاوت ده‌کردنه‌وه له دوا کڵاویشا میوانه‌که‌ت به مشتێ پڕ به‌ڕێ ئه‌کرد.
ئه‌م جاره‌یان نۆره‌ی تۆ بو کڵاو بکه‌یته‌وه به‌ڵام چ کڵاوێک؟ نه‌ساتێک ته‌مه‌نیان پێدای تا له‌م بڕیاره پاشگه‌زبیته‌وه نه بوارت هه‌بوو به‌کڵاوێکی تر بیگۆڕیته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌کرێ فه‌رمو له‌گه‌ڵ منا بیگۆڕه‌وه (مه‌رگ) بۆ من (ژیان) بۆتۆ، به‌ڵام چی بکه‌م هاوڕێم ناکرێت ده‌بێ ئه‌م کڵاوه بکه‌یته‌وه ، خۆزگه کڵاوه‌که‌ی تۆش وه‌ک کڵاوه‌که‌ی کاکه ( ئاودێر) ته‌نها یه‌ک سه‌نتی تیا بوایه....... که‌س نه‌یووت ئه‌م کڵاوه مه‌که‌ره‌وه ....
ئه‌م کڵاوه نهسوره نه شینه ئه‌م کڵاوه ڕه‌شه ......... هاوڕێم ووریابه نه‌یکه‌یته‌وه...
بۆ دواجـــــــــــار کڵاوی بـهخــتــی خـــــۆت کـــرده‌وه
کـــــڵاوی تـــــۆ (مــــه‌رگ) ی تــیــــا بـــــو
خــــوات له‌گه‌ڵ.
هاوڕێت زۆزک
تێبینی :- (ژوان ) و ( شاخه‌وان ) و ( ئاودێر) 3 /به‌شدار بوی به‌رنامه‌ی کڵاوێن بون .
كوردژین