بابه‌ت: ژیـــان وەك جــانتایه
[size=24] ژیـــان وەك جــانتایه
[/size]
[size=16]ژیان وەك جانتایه‌ك له مرۆڤ بارە
مه‌رگیش
له‌پشت دیوار چاوەڕێی جانتا وەستاوە
ڕۆژێك
هه‌موو دەگێینه پشت ئه‌م دیوارە
جانتا بدەین به مه‌رگ
که مه‌رگ بۆمان وەستاوە
له‌و ژیانه
تاڵ و شیرنه ڕۆژێك دیلی مه‌رگ دەبین
له‌سه‌ر سفرەی
ئه‌مرۆ و سپه‌ی ته‌عامی مه‌رگ دەبین
له گۆشه‌ی
زیندانی سروشتیش گیان دەسپێرین
هیوا و ئاوات
کفن دەکرێن به‌یه‌کتر دەسپێرین
ڕۆح له‌نێو که‌شتی
له دوڕگه‌ی مه‌رگ ون دەبێ
به‌رەو دیارێك دەڕوا
که که‌سایه‌تی له‌شیش ون دەبێ
ئێمه هه‌موو دەبێ بڕۆین
به‌رەو ئه‌م دیارە نادیارە
له‌وێ یه‌کتر له ئاوێنه ببینین
که چۆن دەدوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوخسارە
له‌سه‌ر دەرگای
زۆر کۆڵان دەبینم که نیقاب ههلاوەسراوە
له‌سه‌ر سفرەی
ماڵانیش دڕۆ و ڕیا دەبینم جوان چندراوە
من وتۆ تهعامین
ڕۆژێك له‌سه‌ر سفرە نامێنین
تاڵێی و سۆری ژیانین
بۆیه قه‌ت مهزەی دونیا نابینین
ئه‌ی ئه‌و مرۆڤی که پێدەکهنی به‌م عه‌قڵه
تۆ شێتت کرد بۆیه پێدەکهنێ ئه‌م عه‌قڵه
هه‌رکه‌س که‌سایه‌تی خۆی‌و
ڕەنگ و ڕۆی سفرەی
هه‌رکه‌س ته‌عامی خۆی‌و
مانه‌وەی سفرەی
کهمــاڵ ماملـــێ
[/size]