بابه‌ت: نه‌وال زوغبی کتوپڕیهکی ئێجگار چاوه‌ڕواننه‌کراوی خوڵقاند
نه‌وال زوغبی کتوپڕیهکی ئێجگار چاوه‌ڕواننه‌کراوی خوڵقاند به ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی له کۆمپانیای ڕۆتانا بۆ ده‌نگ و ڕه‌نگ.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی 'فی ئه‌لفه‌ن'، نه‌وال زوغبی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندوه کاتێك میوانداریی کراوه له لایه‌ن میدیاکار 'نیشان' له به‌رنامه‌ی 'مایسترۆ'، و نه‌وال ڕوونی کردۆته‌وه که هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌کی دۆستانه بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان داوه پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمپانیاکه سالم ئه‌لهیندی ڕێککه‌وتووه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو گرێبه‌سته‌کان به شێوه‌یه‌کی دۆستانه و هێمنانه و ئێستا پارێزه‌ره‌که‌ی خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی ڕێوشوێنه یاساییه‌کانی تایبه‌ت به جیابوونهوهکهیه.
نیشان ویستی بچێته ناو باسی هۆکار و ورده‌کاریه‌کانی جیابوونه‌وه‌که، به‌ڵام نه‌وال ڕازی نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه قسه بکات و دووپاتی کرده‌وه که ئه‌و ڕێزی بۆ کۆمپانیای ڕۆتانا و سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی هه‌یه.
ئه‌ڵبه‌ته به تێڕوانینێکی خێرا بۆ مێژووی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وال له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ڕۆتانا، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌وال پێشتر له ساڵی 2002 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕۆتانا واژۆ کردووه، به‌ڵام دواتر لێی جیابۆته‌وه و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای 'عاله‌م ئه‌لفه‌ن' بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ مۆر کردووه و له ساڵی 2006 کۆتایی هاتووه کاتێك ئه‌لبومی 'یاما قالو'ی له‌گه‌ڵیان به‌رهه‌مهێناوه، دوای ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دووباره له مانگی ئازاری ساڵی 2007 له چوارچێوه‌ی ڕێکهوتنامهیهكدا له ژێر دروشمی "دووباره پێکه‌وه" گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ڕۆتانا به‌ستووه، و ئه‌لبومی 'خه‌ڵاس سامهحت' به دوا ئه‌لبومی نه‌وال له‌گه‌ڵ ڕۆتانا داده‌نرێت که له ساڵی 2008 به‌رهه‌می هێناوه و دوو گۆرانیی ئه‌و ئه‌لبومه 'لیه موشتاقلهك' و 'قه‌لبی ئیسئهلو' به شێوه‌ی ڤیدیۆکلیپ وێنه‌یان گیراوه.
له لایه‌کی تره‌وه، نه‌وال زوغبی ڕایگه‌یاند که وێنه‌گرتنی گۆرانیه‌کی تاکی به ناونیشانی 'مونا عێنوو' له ده‌رهێنانی یه‌حیا سه‌عاده ته‌واو کردووه، و ئێستا خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنه بۆ ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی که هه‌شت گۆرانی له‌خۆگرتووه.