بابه‌ت: هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌ك تیڤی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
دوای چه‌ند مانگێك كاركردن،(هه‌ڵكه‌وت زاهیر )به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی كۆڕه‌ك تیڤی ئه‌مڕۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. له‌و باره‌یه‌وه (محه‌مه‌د شكاك)به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ڕایگه‌یاند: هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ندین خزمه‌ت له‌و كه‌ناڵه هونه‌ریه و ناساندنی به جه‌ماوه‌ری هونه‌ری كوردستان ئه‌مڕۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند .سه‌باره‌ت به هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی محه‌مه‌د شكاك ڕوونی كرده‌وه كه هیچ فشارێك نه‌بووه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت به‌ڕێزیان له خۆ ئاماده‌كردن و سه‌رقاڵی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری گه‌وره‌ن و سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ش هیچی نه‌دركاند .شایه‌نی گوتنه كۆڕه‌ك تیڤی كه‌ناڵێكی هونه‌ری كه‌رتی تایبه‌ته و سه‌ر به كۆمپانیای (كۆڕه‌ك تیلكۆم)ی مۆبایله و له كۆتایی ساڵی 2008 ده‌ستی به په‌خش كرد و له‌سه‌ره‌تای دهستپێكردنیشیهوه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و كه‌ناڵه بووه . دوورگه