بابه‌ت: (( بـــــه ڕێــــــــم بـــه رن ))
[center][size=20]به‌ڕێم به‌رن
وه‌سێت بێت بێ تۆ له‌پاش مردنم
ئازادی بکه‌ن توو خوا گه‌ردنم
بم خه‌نه ڕێ به‌ره‌و گۆڕستان
زۆر بههێواشیو بێ ده‌نگی گریان
ته‌سلیمم بکه‌ن به خاکی پیرۆز
بۆخۆشتان بڕۆن به‌که‌یف و به‌سۆز
به‌جێم بێڵن زۆر به‌ته‌نهای
با له دڵم ده‌رچێت ده‌ردی دنیای
کهتۆهاتیت بۆلام بۆسه‌ر گۆڕکهم
هیچ جارێک مه‌گری بۆم هیوای دڵه‌که‌م
ڕه‌ش پۆش نه‌بیت بۆم گه‌ردنت ئازاد ناکه‌م
بنوسه له‌سه‌ر به‌ردی گۆڕه‌که‌م
داخی گرانم که بێتاوانی
له‌م گۆڕستانه گشت کات میوانی
شیروان عوسمان[/size]
[/center]