1

بابه‌ت: ..............لۆریا ...............نامۆ

[size=24]

لۆریا منداڵێکە وەک منداڵە کانی جیهان خەوون بە جۆلانەوە نابینی

بەڵکوو خەوونی سەر ئەبڕن ومنداڵی ئەتک ئەکن و لەش فرۆشی پێوە ئەکەن

پێش کەشە بەوو بە 13 هەزار مێرد منداڵ کە لە پا یتەختی تیلاند  کاڵا ئاسا ئەفرۆشرێن

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=X2IB6VlI … re=related[/youtube]
     ..............لۆریا ...............نامۆ

ڕق لەڕووخساریان ئەتکێ

پێڵاویان پڕ بوو لە جوێن

هەنگاویان گشتی شەڕە

مەجلیسیان ڕەنگی مەحەشەرە

مەگری گووڵم

تۆی فریشتە چیت داوە

لە مەجلیسی ئەم شەیتەنەتە

چاووت لێک نێ

خەوون بینە

گوێت دابخەوو

واز لەدنیای گەوورە بێنە

درۆ وەرزێکی درێژە

تۆی پەپوولە

تەمەنت تەنها یەک هەناسەی قووڵی منە

شەوانە گوێ لە چیرۆکی چرا دەگری

باسی بەفر و سەمفۆنیای پایزت بۆ دەکات

باسی عەشق و خۆکووشتنت فێر ئەکات

تۆ ئاگرت خۆش ئەوێ

ئەویش بە هێمنی ئەت سووتێنێ

چرایەک ئەکەیتە گۆڕوو

ڕووناکیت بۆ گشت دنیایە

بۆ ژێر خۆت نەبێ

تۆ هێشتاکە منداڵی

قەدەرێکی حوول حوولی دەستی رتوویت

دەرگاکانی بەختەوەریت پێ نی شان ئەدا

ڕاست و چەپی لایەکە

نیگای دەرگایەک ئەکاتەوە و

دەستی دەر گایەکی تر ئەکاتەوە

هێشتاکە منداڵی

تاوانی گەوورە کان لە بری ماڵە باجێنە

ماڵە داپیرەت فێر ئەکەن

شەوانە خەوون دەبی نی

ساویلکانە وا دەزانی ئەوی

منداڵێکە

خەندەی کردۆتە کۆلارەو هەڵی ئەدا

گشت درۆ کان و مرۆڤە سەیر و سەمەرەکان و

ئەوانەی لەسەر لێواری گۆڕا سەمای ژیان دەکەن

درۆ پەرژینی باخ و

بەڕاستی ئەنتەلا دەکەن

لە کەلاوەیەکی پیسا جێ ماوون

کەسێ نادۆزنەوە یاری پێ بکەن

شەوانە خەوون دەبینی

ئەستێرەکانیش

وەک مرۆڤن

ڕاستی و درۆیان تیا ئەبینی

یاخی ئەبێ و دەکشێ بۆدوور

وون ئەبن و هەندێ جاریش لە خەفەتا دەتەقن

خەوون دەبی نی

شەوو درێژەو  سبەی نایەت

بووکە شووشەی دەستی تەڕ بوو

هێندە فرمێسکی چاووی خواردەوە

پێخەف لە جێ یا نەما

هێندە لە خەوو ڕاپەڕی

لە چاوانتا

خەمی منداڵی هەتیوی  ویزگەی شار ئەبینم

بەیانی تاکوو ئێوارە

سواڵ دەکات و

شەوو لەدەستی عەردی دەنێ

تاکوو بنوێ

دیمەنی شار جوانتر و

دەووڵەمەندێکیشمان زیاتر بێ

شەوو بەبێ  ئەوو

ئەستێرەش لە ئاسمان ئەتۆرێ

شەقام هێندەی لە باوەش گرت

شۆستەو عەموودی جێهێشت

سینەی ئەوی کردە جێ پێی خەڵک

لێرە هەر خۆر ئاوانابێ

دڵ لەکاری سۆز ئەکەوێ

خۆشەویستیش وا نامێنێ

سەگەکان

لەبرسانا .. هەردوو سەتی خۆیان خوارد

کە تێر بوون...فێری ڕۆشتنی مرۆڤ بوون

جیاناکرێنەوە لەکەس

بەس وەڕی نیان لە سەگ ئەچێ

گەر بێ ئاگا بی لێ یان

پەلامارت ئەدەن و قاچت ئەگرن

من ئەزانم

دنیا باوێشکی قەدەرە

گەر زۆر لە خۆت کەیت

جەناگەت لە جێ ئەچێ

گەر گەمژە بیت و

خەوو بت باتەوە

کاروان دەڕوات و جێ دەمێ نی

گەر ساختە کەیتە کاری ڕۆژانەوو پیشە

جەستەت ژەنگ ئەگرێ و قوورس ئەبێ

ڕووبار بەدووتا دەگەڕێ

تا لە خۆیدا نووقمت بکات.

گەر خۆشت لە گووناح پاکەیتەوە

بێ کێش ئەبی و

لە نێوو لەپی هەوورێکا  خۆت ئەگریتەوە.

شەوو هێشتاکە وا نیوەیە

ئەوەی بینیت

تاقە ساتێکی خەوو نەبوو

شێوەی خەوەو ناوەڕۆکیشی ووڕێنەیە

لە چاوانتا هەزاران پرسیار

دەبنە فرمێسک و دەڕژێنە کۆشی منەوە

چیت پێ بڵێم

نازانم چی

تا وەڵامی یەکێکیانت بەمەوە

منیش نازانم ..... بۆ

دڵمان لە سنگمانا بو وە   بەرد

گەر

مردن و تارکی قەبر نەبایە

خواشمان نەدە پەرست

گەر لەزەتی شەهوەت نابایە

مرۆڤێکت بە دەگمەن دەست دەکەووت

نازانم بۆ

سەگی نێوو دەمانەو دەوەڕێ و

ڕاستی و درۆ هەر ئەوو دەی ڵێ

شەوو.... وا لەکۆتایدایە

چاوی قوورسەوو  خەوی نایە

ڕووناکی دزەی کردە بۆ ژوورەکەم

قەڵەمەکەم لەسەر ڕانی

دەفتەرەکەم باوێشکی ئەدا

سەرێکم هەڵ بڕی بۆ ئەوو

پرخەی بوو بەدەم هەنسکی یەوە

شووکری خوام کرد

ئیتر کە خەووت

منیش

لە تەنیش قەڵە مەکەمەوە

ڕاکشام و چاوەڕێم کرد

تاکوو شەوو


.....


بیرەوەری یەکانی نامۆ

[/size]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: ..............لۆریا ...............نامۆ

dast xosh juana

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

3

وه‌ڵام: ..............لۆریا ...............نامۆ

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاکه‌ حسێن گیان
هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوا به‌هیوام به‌رده‌وام بیت
ده‌ستی نوسه‌ره‌که‌ش هه‌ر خۆش بێ
سه‌رکه‌توو و ته‌مه‌ن درێژ بن ...[/size]

ده‌ست خۆش

4

وه‌ڵام: ..............لۆریا ...............نامۆ

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

5

وه‌ڵام: ..............لۆریا ...............نامۆ

dast xosh bet zor jwana sarkawtw by barezm

http://kurdup.com/up/uploads/picture/241e5e9f6e.jpg
[size=24]مااصعب ان تبکي بلا دموع...وما اضعب ان تذهب بلا رجوع..وما اضعب ان تشعر بالضیق..وکأن المکان من حولک یضیق[/size]:(:(

6

وه‌ڵام: ..............لۆریا ...............نامۆ

ده‌سته‌كانت خۆش بیت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c65a0d1240.jpg

7

وه‌ڵام: ..............لۆریا ...............نامۆ

به‌راستی زۆر جوان بوو

http://archive.sherwan.net/upload/1203867778.jpg

8

وه‌ڵام: ..............لۆریا ...............نامۆ

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان[/size]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡