بابه‌ت: له ڕووی ئیسلامی و مرۆڤاتیشهوه هه‌ر ڕه‌وانیه و تاوانه!
[size=16]سڵاو له گشت هاوڕێیانم........
من له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا پێم خۆشه باسێك بخه‌مه ڕوو كه زۆرێك له ئێمه پێوه‌ی سه‌رقاڵین بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بكه‌ینه‌وه كه چه‌ند تاوانبار ئه‌بین به هۆیه‌وه ...!
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و بچوك بوونه‌وه‌ی جیهان و دروست بونی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوازاری بۆ مرۆڤ، به‌ڵام جێی سه‌رسوڕمانه كه‌وا زۆرێك له خه‌ڵكان به پێچه‌وانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌كاری دێنن، من لێره‌دا باسی دوو ئامێری خزمهتگوازر ده‌كه‌م كه رۆژانه من ئێوه به‌كاری دێنین ئه‌ویش كۆمپیوته‌ر و مۆبایله.
ده‌بینین رۆژانه چه‌ندین سایت و ئیمێڵ هاك ئه‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه، كه ڕه‌نگه ئه‌و سایته‌ی كه هاك ئه‌كرێت رۆژانه سه‌دان كه‌س سودی لێ وهوربگرێت، یان هاك كردنی ئیمێل و چونه ناو كۆمپیوته‌ری كه‌سێكی تره‌وه و ئاشكراكردنی گشت نهێنیه‌كانی، و سڕینه‌وه و ده‌ستكاری كردنیان.
یان به‌رنامه‌ی تۆمار كردنی ده‌نگی له ناو مۆبایل بۆ ئابڕوبردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر، وه یان دانانی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه بزانیت دوو كه‌س به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌ن یان نا............چه‌ندان به‌رنامه‌ی تر ...
ئایا ئه‌م به‌رنامانه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن؟
ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كار به‌م به‌رنامانه ده‌كه‌ن له ڕووی ئاینی و مرۆڤایه‌تیه‌وه تاوانیار نین؟
ئایا پێویسته ئێمه زانست بكه‌ینه خزمه‌تكاری عه‌قڵ یان عه‌قڵ بكه‌ینه خزمه‌تكاری زانست ؟
هه‌ركه‌سه‌و بۆ چونی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه بنوسێت كه ئه‌م كاره دزێوانه ئه‌كه‌ن ...[/size]
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم