1

بابه‌ت: ئه‌و كارانه‌ی له‌ ناو كۆنتڕۆڵ پانێل ده‌كرێت بیزانه‌

[size=24]سلاو،
حه‌زم كرد ئه‌م جاره‌ باسی سه‌ره‌تایه‌ك ڤیوشن بكه‌م كه‌ ئه‌و به‌شانه‌ی له‌ كۆنتڕۆڵ په‌ناڵدا هه‌ن چۆن به‌كار دێنن وه‌ك  پێویست

ئه‌وه‌ی كه‌ بزانم له‌ ڕۆژانه‌ به‌كاری دێنین به‌ كورتی هه‌وڵ ئه‌ده‌م باسی بكه‌م

كۆنتڕۆڵ پانێ / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوەڕۆک
1-  مه‌کۆکان  / باس له‌ چۆنیه‌تی دروست كردنی هاوپۆڵێك ئه‌كه‌ین و چۆن به‌ شێكی تازه‌ بۆ مه‌كۆ دا ئه‌نرێت
ناوی هاوپۆل / ناوی مه‌كۆكه‌ت بنوسه‌
ڕێکخستن / ئه‌توانی ڕیزبه‌ندی بكه‌یت به‌ پێی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆت ئه‌ته‌وێت
پاش ئه‌وه‌ی ناوی هاوپۆڵه‌كه‌ت نوسی كلیك له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی هاوپۆڵ بكه‌
ئستا من ناوی هاوپۆلم بۆ خۆم زیاد كردوه‌ ئه‌بێت ناوی مه‌كۆیه‌كی بۆ نوسم كه‌ ئه‌مه‌وێت
ناوی مه‌كۆ / ئه‌و ناوه‌ بنوسه‌ كه‌ ئه‌ته‌وێت دای نێت بۆ مه‌كۆكه‌ت نمونه‌  ڕیكلام یان هه‌ر شتێك ویستت
په‌سنی مه‌كۆ / پێناسه‌یه‌كی كورتی مه‌كۆكه‌ت بكه‌
دوای ته‌واو بون پاشه‌كه‌وتكردنی مه‌كۆ  // ئیستا سه‌یری مه‌كۆكه‌ت بكه‌ به‌شێكی بۆ زیاد بوه‌ خۆت ئه‌توانی بابه‌ت بلاو كه‌یته‌وه‌

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
2- هاوپۆله‌کانی به‌سته‌ر   
ناوی هاوپۆل:ناوی به‌شێك بنوسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌پت كه‌یت  نمونه‌ كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت بنوسه‌!
پەسنی هاوپۆل:پێناسه‌یه‌كی كورت كه‌ ته‌رخان بێت به‌و به‌شه‌ ئێمه‌ نمونه‌مان بۆ كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌ر نێت هێنایه‌وه‌ ئه‌نوسین ئه‌م به‌شه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ زانیاری كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت
توانای بینینی هاوپۆل:پێناسه‌یه‌كی كورت كه‌ ته‌رخان بێت به‌و به‌شه‌ ئێمه‌ نمونه‌مان بۆ كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌ر نێت هێنایه‌وه‌ ئه‌نوسین ئه‌م به‌شه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ زانیاری كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت
پاشه‌كه‌وتی هاوپول
ئیستا سه‌یری به‌سته‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕ بكه‌ به‌شێكی بۆ زیاد بوه‌ به‌ناوی كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌ر نێت به‌ هیچ لینكێكی تێدا نیه‌ ئیستا ئه‌بێت لینكی بۆ دانێن
به‌سته‌ره‌کانی وێبگه‌
ناوی ماڵپەڕ: ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بنوسه‌
پەسن:پێناسه‌یه‌كی كورتی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بكه‌
URL ـی ماڵپەڕ:لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌
هاوپۆلپێویسته‌ به‌ وریایه‌وه‌ هاوپۆلی بكه‌یت ئه‌وه‌ی ئیستا من دام ناوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپیته‌ره‌وه‌هه‌یه‌  له‌گه‌ڵ هاوپۆلی كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت ڕه‌پتی ئه‌كه‌م
كلیك له‌ پاشه‌كه‌وت كردنی به‌سته‌ر بكه‌ / ئیستا بڕۆ سه‌یری به‌سته‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕ بكه‌ ئه‌بینیت لینكێك بۆ ئه‌و هاوپۆله‌ زیاد كراوه‌ كه‌ خۆت هه‌ڵت بژاردوه‌
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
3- ڕاپرسییەکان
ناونیشانی ڕاپرسی: سه‌باره‌ت به‌ چیه‌ ڕاپرسیه‌كه‌ت ؟ نمنه‌   ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ت به‌لاوه‌ چۆنه‌ ؟
هه‌ڵبژاردن 1:باشه‌
هه‌ڵبژاردن 2  :خراپه‌

پێویستمان به‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنێكه‌ تر زیاد بكه‌ین تۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها 2 هه‌ڵبژارده‌ت پێویست بوو ئه‌وا ئه‌توانی هه‌ڵبژارده‌ زیاد نه‌كه‌یت به‌س ئیستا من دانێك زیاد ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كاره‌كانی چۆن پێ‌ ئه‌نجام ئه‌درێت

كلیك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن زیادبكه‌  ، یه‌كسه‌ر دانێكی تر زیاد ئه‌بیتَ به‌ناوی هه‌ڵبژاردن 3

هه‌ڵبژاردن 3: هه‌ڵبژاردن 3
پێشبینی ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌یه‌ بزانیت چۆن ده‌ر چوه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كردوته‌
پاشه‌كه‌وتی بكه‌
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپرسیه‌كه‌ ده‌ر كه‌وێت له‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا
پانێڵی به‌ڕێوه‌به‌ریی  >>>بەڕێوەبەرایەتی سیستەم >>>>پانێڵه‌کان >>>> پانێڵێكی تێدایه‌ به‌ ناوی Members Poll ناچالاكی بكه‌
ئیستا سه‌یری سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕ بكه‌ كاره‌كه‌ سه‌ر كه‌وتوه‌
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
4 - هه‌واڵ
پیم وابێت دانانی ئاسانه‌ پیویست به‌ باس كردن ناكات

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
5 - هاوپۆله‌کانی داگرتن شتێكی وای فه‌رق نیه‌ له‌گه‌ڵ 2 ــــوه‌م خاڵ ئه‌توانی وه‌ك ئه‌و ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ هاوپۆل كردنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی لینكی داگرتن دانێت پیویسته‌ بڕۆت بۆ   داگرتنه‌كان
داگرتنه‌كان 4 شت گرنكه‌ بینویست
ناونيشان : ناوی به‌رنامه‌كه‌
پەسن :پێناسه‌یه‌كی كورت
URL :لینكی داگرتن
هاوپۆل : ڕه‌پتی ئه‌كه‌یت به‌ كام هاوپۆله‌وه‌
ئیستا سه‌یری داگرتن بكه‌ ئه‌بینیت لینكێك زیادی كردوه‌
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
6- هاوپۆله‌کانی هه‌واڵ  / ته‌نها ئه‌توانی ناوی هاوپۆل یان وێنه‌ بگۆڕیت ئه‌شتوانی هاوپۆڵه‌كان بسڕیته‌وه‌
ئه‌گه‌ر هه‌واڵت دانا ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد له‌گه‌ڵ هاوپۆڵه‌كان زیادی كه‌یت ئه‌وا له‌ به‌شی هه‌واڵه‌كان ئه‌توانی ئه‌م هاوپۆلانه‌ به‌كار بینیت زۆر زه‌رور نیه‌
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
7- وێنه‌کان هه‌رچی وێنه‌ هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت لێره‌ دا ئه‌توانی به‌رزی كه‌یته‌وه‌
وێنە سەرەکییەکان:ئه‌توانی بۆ ڕه‌سمی پانێڵ یان بانه‌ر یان هه‌ر شتێك كه‌ ڕه‌پتی هه‌بێت به‌ سه‌ره‌كیه‌كان ڕه‌سمه‌كه‌ به‌رز كیته‌وه‌ لێی
وێنه‌کانی وتار :ته‌نها وێنه‌ بۆ به‌شی وتار به‌رز كه‌وه‌
وێنه‌کانی هه‌واڵ:ته‌نها وێنه‌ بۆ به‌شی هه‌واڵ به‌رز كه‌وه‌
وێنه‌کانی هاوپۆلەکانی هه‌واڵ :ته‌نها وێنه‌ بۆ به‌شی هاوپۆله‌كان به‌رز كه‌وه‌
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
8- هاوپۆله‌کانی وتار  / ئه‌میش فه‌رق ناكات له‌گه‌ڵ 2 وه‌م خاڵ وه‌ك ئه‌و هاوپۆل دانێ‌ به‌س بۆ وتار بلاو كردنه‌وه‌ بڕۆبۆ  وتاره‌كان
هاوپۆل : ناوی ئه‌و هاوپۆله‌ی بۆت دروست كردوه‌ هه‌ڵی بژێره‌
سه‌ردێر:ناوی سه‌ر دێڕه‌كه‌ بنوسه‌
کورتە:كه‌مێك له‌ وتاره‌كه‌ بنوسه‌
وتار: هه‌موو وتاره‌كه‌ دانی
پاشه‌كه‌وتی وتار
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
9- پەڕە دەستکردەکان  ئه‌توانی په‌ڕه‌یه‌كی سه‌ر به‌خۆ دانێت به‌ڵام پێشه‌كی ئه‌بێت به‌ كۆدی html  په‌ڕه‌كه‌ دروست كه‌یت ئینجا كۆده‌كانی كۆپی بكه‌ بهێنه‌ ناو په‌ڕه‌ده‌ستكرده‌كان له‌ ناوه‌ڕۆكی په‌ڕه‌ په‌یستی بكه‌

زیادکردنی پەڕەی دەستکرد

ناونیشانی په‌ڕه‌:ناوی بابه‌ته‌كه‌
ناوه‌ڕۆکی په‌ڕه‌:كۆدی html لێره‌ په‌یست بكه‌
تێپەڕەوشەی بەڕێوەبەرایەتی:پاسۆردی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌ك ئی به‌ڕێوبه‌ر كه‌ دیته‌ ژوره‌وه‌ ئی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
په‌ڕه‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌   نمونه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ت بۆ زیاد ئه‌بێت له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌

    پەڕەی دەستکرد زیادکرا
    url ـی ئەم پەڕەیە بریتییە لە: viewpage.php?page_id=1

ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ كه‌ دروست بوه‌ ئه‌توانی ئیستا سه‌یری بابه‌ته‌ سه‌ربه‌خۆ كه‌ت بكه‌یت به‌م شێوه‌یه‌
www.nawisitakat.com\viewpage.php?page_id=1






كۆنتڕۆل پانێل  / به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌كار هێنه‌ر

1- لیستی ڕه‌ش
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك بیزاری كردیت ئه‌وا ئه‌توانی بیخه‌یته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌ واته‌ bandi ـــی كه‌یت
ناونیشانی IP بکە لیستی ڕەشەوە: یان : ئه‌توانیت سه‌یری لیستی ئه‌ندامان بكه‌یت كام ئه‌ندامه‌ی بیزاری كردوویت ip یه‌كه‌ی بنوسه‌ لیره‌
ناونیشانی پەیامی ئەلیکترۆنی بکە لیستی ڕەشەوە::بزانه‌ به‌ چی ئیمێڵێك خۆی تومار كردوه‌
هۆکاری لیستی ڕه‌ش: بیزاری كردوم
كلیك له‌ سه‌ر به‌كار هێنه‌ری لیستی ڕه‌ش بكه‌
دووعای به‌خێر بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ بكه‌ ههههlollol
2- ئەندامان
ئه‌توانی سه‌یری مه‌علوماتی ئه‌ندامان بكه‌یت

3- نێردراوەکان
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامان بابه‌ت بنێرن ئه‌چیته‌ ناو نێردراوه‌كانه‌وه‌ تۆش ئه‌توانی سه‌یری بابه‌ته‌كه‌ی بكه‌یت ئه‌گه‌ر به‌ دڵت بوو ئه‌وا بڵاوی ئه‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دڵیشت نه‌بوو ئه‌وه‌ ئه‌توانی بیسڕیته‌وه‌ ئه‌وه‌یان به‌ كه‌یفی خۆته‌

4- بەڕێوەبەران
ئه‌گه‌ر ویستت به‌ڕێوبه‌ر زیاد بكه‌یت ئه‌وا كارێكی ئاسانه‌
ناوی ئه‌ندامه‌كه‌ بنوسه‌ پاشان گه‌ڕان ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كه‌ی دوزیه‌وه‌ ئه‌وا له‌ ته‌نیش ناوه‌كه‌ی كلیك بكه‌و ئینجا سه‌راحه‌تی به‌ڕێوبه‌ری بۆ زیاد بكه‌

5- سەکۆ
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌ سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕ له‌ سه‌كۆی گفتوگۆ شتی نوسی ئه‌وا ئه‌توانی له‌ به‌شی سه‌كۆ ئاماژه‌ به‌ نوسراوه‌كان بكه‌یت دوای چه‌ند ڕۆژ ئه‌و په‌یامه‌ی بسڕێته‌وه‌

6-پله‌كانی مه‌كۆ

    پلەی سیستەم ناچالاککراوە
    پله‌کانی مه‌کۆ ئێستا ناچالاککراوە.
    تکایە بڕۆ بۆ پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنه‌کانی مه‌کۆ بۆ چالاککردنی.

كلیك له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌كانی مه‌كۆ بكه‌

    پلەکانی مەکۆ چالاک بکرێت؟

خۆی نه‌خێره‌    بیكه‌ به‌ به‌ڵێ‌
ئینجا بگه‌ڕێوه‌ بۆ پله‌كانی مه‌كۆ  پله‌كان سه‌یركه‌ چۆن چۆنی خۆی دانراوه‌




- خانه‌كانی به‌كارهێنه‌ر
ئه‌توانی ئیستا سه‌یری په‌ڕه‌ی خۆتۆمار كردن بكه‌ین به‌ كه‌یفی خۆت كامه‌ت ویس ئه‌وه‌ با ناچالاك بیت كامه‌شت نه‌یست ئه‌وه‌ چاڵاكی بكه‌ كه‌ یه‌كێك ئه‌یه‌وێت ببێت به‌ ئه‌ندام پێشه‌كی داوی شتی زۆری لێ‌ ئه‌كات ئه‌توانیت پرسیاره‌كان كه‌م كه‌یته‌وه‌ له‌ خانه‌كانی به‌كار هێنه‌ر



كۆنتڕۆڵ پانێل  / به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سیسته‌م
له‌م به‌شه‌یا ڕه‌نگه‌ هه‌موو شته‌كان نه‌توانم باس كه‌م به‌س هه‌وڵ ئه‌ده‌م زۆر ترین شت ئاماده‌كه‌م بۆ تان ئه‌وه‌ی گرنگ بێت باسی ئه‌كه‌م

1- ڕێکسختنەکانی کات و ڕێکەوت
پێم وانیه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌یری بكات بڵێ‌ لێ‌ تێناگه‌م ته‌نها شێوازی كات ژمێره‌كه‌ت بگۆڕه‌ به‌ دڵی خۆت

2-بەستەرەکانی وێبگە
زۆر جار پرسیار ئه‌كرێت ئه‌لێن تازه‌ ڤیوشن مان دامه‌زراندوه‌ چۆن ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ به‌ كوردی مه‌خسه‌دم   
Home · Articles · Downloads · Discussion Forum · Web Links · News Categories
ئه‌توانی بیانكه‌یته‌وه‌ به‌ كوردی له‌ هه‌مان كاتیش دا ئه‌توانی به‌سته‌ری تریش زیاد بكه‌یت
3- ڕێکخستنه‌کانی خۆتۆمارکردن
سیستەمی خۆ تۆمارکردن چالاک بکرێت :مه‌خسه‌دی ئه‌وه‌ یه‌ته‌وێت خه‌ڵك خۆی تۆمار بكات و ببێت به‌ ئه‌ندام    یان  به‌ڵێ‌  یان  نه‌خێر

ساغکردنەوەی پەیامی ئەلیکترۆنی بەکارببرێت بۆ خۆ تۆمارکردن :ئه‌ته‌وێت له‌ كاتی تۆمار كردن ئیمه‌یڵ چالاك بیت

ئه‌ندامی نوێ لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌ چالاک بکرێت:هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وه‌م تا ئیستا به‌ كار نه‌هێناوه‌ پێم وابیت مه‌خسه‌دی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر كه‌سێك ببێت به‌ ئه‌ندام ئه‌بێت به‌ڕێوبه‌ر موافه‌قه‌ی له‌سه‌ر بكات

کۆدی یاسایی پیشان بدرێتله‌ كاتی خۆتۆمار كردن كۆدێكت ئه‌یاتی بۆ دڵنیای خۆت ئه‌ته‌وێت هه‌ر بمێنیت یان پێویست ناكات لای به‌ریت

مەرجەکانی ڕەزامەندیینامە چالاکبکرێت:ئه‌وه‌شم نه‌كردوه‌ خودی خۆم به‌س بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاسایه‌ك دانێت بۆ ئه‌ندام بوون



- هه‌ڵبژرادنه‌کانی په‌یامی
هه‌ڵبژرادنه‌کانی په‌یامی

سنوورداریی پەیامی هاتوو:ئه‌توانی ژماره‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی كه‌ بۆت دێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌ زیادی بكه‌یت خۆی 20 په‌یام زیاتر جێی نابێته‌وه‌ ئه‌توانی بیكه‌یت به‌ 50 یان زیاتر

سنوورداریی په‌یامی ڕۆیشتوو:ئه‌و په‌یامانه‌ی كه‌ ئه‌ینێریت بۆ ئه‌ندامان تا چه‌ند په‌یام لای خۆت بمێنێته‌وه‌ ! خۆی 20 په‌یام جێی ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌توانی زیادی بكه‌یت

سنوورداریی په‌یامی ئه‌رشیفبه‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ند په‌یام ئه‌رشیف بكات بۆت

ئاگادارکردنەوەی پەیامی ئەلیکترۆنی؟خۆی ئه‌م خاڵه‌ نه‌خێره‌  پیویسته‌ بیكه‌یت به‌ به‌ڵێ‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامان په‌یام یان بۆ كردیت ئاگادار نه‌بویت ئه‌وا په‌یامه‌كه‌ ڕاسته‌و خۆ دێت بۆ ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی له‌كاتی دامه‌زراندنی ڤیوشنه‌كه‌ نوسیوته‌

په‌یامه‌ تایبه‌تییه‌کان پاشەکەوت بکرێت؟په‌یامی ڕۆیشتوو هاتوو پاشه‌كه‌وت بكرێت وا باشتره‌ به‌ڵێ‌ بێت



- ڕێکخستنه‌کانی مه‌کۆ

ژماره‌ی ئه‌و مه‌کۆیانه‌ی کە پیشان بدرێنئیستا هه‌ر مه‌كۆیه‌ك ئه‌توانی 5 بابه‌ت بنویست پیویسته‌ زیادی بكه‌یت بیكه‌ به‌ 20

IP بە ئاشکرایی پیشانبدە:ئةمةشيان ئةكةويَتة سةر خؤت ip يةكة ئاشكرابيَت يان نا

زۆرترین قەبارەی هاوپێچ:ئه‌و فایلانه‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه‌ له‌ مه‌كۆ تا كو چه‌ند میگا بایت ڕێگه‌ی پێ‌ ئه‌ده‌یت

جۆرە پەڕگە ڕێپێدراوەکان:ئه‌توانی ڕێگه‌ به‌و فایلانه‌ بده‌یت كه‌ ئه‌ته‌وێت وه‌كzip یان چی جۆره‌ فایلێك ڕێگه‌ی پێ ئه‌ده‌یت ئه‌وه‌ش سه‌ر به‌ستی خۆت

ئاگادارکردنەوەی بابەتی مەکۆ چالاک بکرێت؟باوه‌ڕ كه‌ن نازانم هههههه  lollol

پلەکانی مەکۆ چالاک بکرێت؟پێویسته‌ به‌ڵێ‌ بیت له‌ پێشتردا باسم كردوه‌

داخستنی دەستکاریکردن:پێویسته‌ به‌ڵێ‌ بیت مه‌خسه‌دی ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ ئه‌ندامان بتوانن له‌ به‌شه‌كانی مه‌كۆ وه‌ڵام یان بابه‌ت بنوسن  ئێمه‌ش ئه‌ڵین به‌ڵێ‌




-ڕێکخستنە جۆراوجۆرەکان

چه‌ند شتێكی گرنگی تێدایه‌ ئه‌ویش

دەستکاریکەری HTML ـی TinyMCE بەکارببرێت : به‌ڵی   بۆ ئه‌وه‌ تاگه‌كانت بۆ زیاد بیت ببورن ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌م غه‌له‌ت بێت

ڕێ بە میوانان بدرێت کە پەیام بنووسن:ئه‌توانی به‌ڵێ‌ دانێت میوان بتوانیت په‌یام بنوسێت له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا

ڕێگه‌ به‌ بەکارهێنەران بده‌ کە ڕووکار بگۆڕن:نمونه‌ تۆ 5 ڕووكارت داناوه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌یت ئه‌ندامان به‌كه‌یفی خۆیان ڕووكار بگۆڕن پێویسته‌ بڵین به‌رێ‌ ههه به‌ڵێ‌

ژمارەی هەواڵ بۆ هەر پەڕەیەک: به‌كه‌یفی خۆت ئه‌توانی هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ڕ زیاد بكه‌یت له‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا
به‌س به‌شه‌رتێك ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌ینویست ئه‌بێت تاك بێت
نمونه‌ ئه‌مه‌ویت له‌ په‌ڕَه‌ی سه‌ره‌كی دا 21 هه‌واڵ دانی



- پانێڵه‌کان
بیزار بوم ئه‌وه‌نده‌م باس كردوه‌ ئه‌ندامانی تریش زۆر باسیان كردوه‌ پیویست ناكات باسی كه‌م
wink

8- ڕێکخستنە بنەڕەتییەکان

ناوی ماڵپه‌ڕ:ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بنوسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تایتلی سه‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ بنوسرێت

url ـی ماڵپەڕناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بنوسه‌ www.nawe malpar.com

بەیداخی ماڵپەڕ:بۆ بانه‌ر گۆڕین ده‌بێت به‌شه‌رتێت ئه‌و ڕووكاره‌ی دای ئه‌نێت خۆی بانه‌ری نه‌بێت

پەیامی ئەلیکترۆنی ماڵپەڕ:هه‌ڵبه‌ته‌ ئاشكرایه‌

ناوت یان نازناو:ئاشكرایه‌  ناوی خۆت یان نازناو

ناساندنی ماڵپه‌ڕ:په‌یامی به‌ خێرهاتنه‌ له‌ ده‌ست پێكی ماڵپه‌ڕ تاقی بكه‌وه‌

پێپەڕی ماڵپەڕ:له‌ خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ ئه‌نوسریت ڕه‌نگه‌ بزانن كانه‌یه‌ نمونه‌ 2009 & 2010

پەڕەی کرانەوەی ماڵپەڕ:ده‌ست كاری مه‌كه‌

ڕووخساری هەواڵ:ئه‌توانی هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ڕ چۆن بیت؟ دوو ستونی بكه‌ ته‌نها بۆ نمونه‌ بزانه‌ جوانه‌

زمانی ماڵپەڕ:زمانی ماڵپه‌ڕ هه‌ڵبژێره‌  كوردی بێت یان ئینگلیزی

ڕووکاری ماڵپه‌ڕ:ئه‌توانی ئه‌و ڕووكارانه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌رز كردۆته‌وه‌ به‌ كه‌یفی خۆت بیگۆڕی لێره‌


له‌ دوای هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان كلیك له‌

پاشه‌كه‌وتی ڕێكخستنه‌كان بكه‌ wink


له‌گه‌ڵ ڕێزی براتان :  هێدی سه‌رمۆردی

ويبجين[/size]

[size=30][email protected][/size]

2

وه‌ڵام: ئه‌و كارانه‌ی له‌ ناو كۆنتڕۆڵ پانێل ده‌كرێت بیزانه‌

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

3

وه‌ڵام: ئه‌و كارانه‌ی له‌ ناو كۆنتڕۆڵ پانێل ده‌كرێت بیزانه‌

*حسێن خۆشناو* نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

سوباس به ريزم
به هيواى سه ركه وتنى تؤش له هه موشتيكت

[size=30][email protected][/size]

4

وه‌ڵام: ئه‌و كارانه‌ی له‌ ناو كۆنتڕۆڵ پانێل ده‌كرێت بیزانه‌

[size=24]ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت[/size]

5

وه‌ڵام: ئه‌و كارانه‌ی له‌ ناو كۆنتڕۆڵ پانێل ده‌كرێت بیزانه‌

dast xosh

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .