بابه‌ت: ( بۆ شه‌پۆلی مه‌زنی شه‌قامه‌کان)
[size=16]( بۆ شه‌پۆلی مه‌زنی شه‌قامه‌کان)
تۆ نه‌بی ته‌نانه‌ت یه‌ک شاریش چییه، پێک نایه!
بێ تۆ ته‌واوی ماشێنه‌کانی دنیا، ئه‌ژنۆیان شکاوه!
ئه‌تۆ نه‌بێ بۆ کوێ ده‌چن،
مسافیرانی به په‌له وههله،
رێبوارانی جۆراوجۆری سه‌رقاڵی شار؟
هه‌رکه‌س له تۆوه ده‌گا به شوێنێک ، به ئامانجێک و مه‌به‌ستێک!
رۆژێ له ناو تۆف و به‌ندا هه‌ڵده‌له‌رزی،
رۆژێ له ژێر گه‌رمادا ده‌هه‌ژێی.
به‌یانانی به‌هار که دێ،
که‌سک و رازاوه و لێو به بزه سه‌ما ده‌که‌ی،
رۆژێکیش له‌رزو نۆبهتێته و
شه‌وانه به لێفهشڕی زه‌ردی گه‌ڵا ده‌نووی.
رۆژێ له ژێر پۆتینی نۆکه‌رانی دیکتاتۆڕدا وسته له خۆت ده‌بڕی و
سیریوهت لێوه نایه.
رۆژێ له چێژنی داوهڵانی سه‌ماکه‌ری جه‌للاددا،
داته‌پیوو نیوچاو گرژ‌و خوێن تاڵی.
چه‌ند دڵ گه‌وره‌ی تۆ
له‌م سه‌ر هه‌تا ئه‌و سه‌ر، سه‌د هه‌ژار و
بێکه‌سان و ده‌رده‌دارت له ناو باوشی خۆتا ناوه.
دڵی هه‌میشه گه‌رمی تۆ نه‌بێ روو له کوێ که‌ن ئه‌وان؟
به‌ڵام نازانم بۆ
دیکتاتۆڕان هیچکات له تۆ دڵنیانین.
چون ده‌زانن رۆژێک ئاخری راده‌په‌ڕی و
هه‌موو ئازادیخوازێک دهڕژێنیه سه‌ر پشتی مه‌زنی خۆت و
ملیۆن ئاڵای شادی و زاری پڕاوپڕی سروودی مه‌رگی خوێنرێژو
ئازادی.
به‌ڵام سبه‌ی له خه‌و هه‌ستای،
چ بێده‌نگی،
چ غه‌مباری،
به‌رگی ره‌ش به به‌ژن وباڵاتاو
تازیه‌باری؛
که سه‌ر سینگت به سه‌دان په‌ڵه‌ی خوێنی سوور نه‌خشاوه.
به‌ڵام باش ده‌زانن ئه‌وان
تۆ هیچکات به چۆکدانایهییو ناکه‌وی!
باش ده‌زانن تۆ هه‌میشه له بیری تۆڵه‌دای!
دڵنیان هه‌میشه له بیری تۆڵه‌دای.
هۆنراوه‌ی / هۆگر
[/size]