بابه‌ت: (خه‌لیل مه‌ولانایی), ئه‌لبومێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
[size=24]
دوای دو ساڵ كاركردن، گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (خه‌لیل مه‌ولانایی), ئه‌لبومێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه به‌ناوی (شه‌رابێك پڕ له‌گۆرانی).
له‌لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی، خه‌لیل مه‌ولانایی ئاشكرایكرد كه ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی 11 گۆرانی له‌خۆگرتوه و زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی ئاوازی فۆلكلۆر و خۆیه‌تی و تێكستی هه‌ریه‌ك له (محه‌مه‌د پاكژ و تایه‌ر به‌گی جاف و ئاسۆ وخۆی) به‌كارهێناوه.
مه‌ولانایی وتیشی: كاری مۆزیكی ئه‌م ئه‌لبومه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئومێد باڵه‌بان و بنار ئیبراهیم و رێبین جه‌مال و سه‌فین خه‌راجیانی ئه‌نجامدراوه و كاری دابه‌شكردنی مۆزیكی له‌لایه‌ن (سه‌فین خه‌راجیانی) له ستۆدیۆی سه‌فین له‌شاری سلێمانی كراوه.
(سبه‌ی):[/size]