1

بابه‌ت: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

[center][size=16]بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران و سه‌رپه‌رشتیاران پێشنیاری ئه‌م چوار به‌شه‌ كراوه‌ منیش  له‌گه‌ڵ زیاد كردنی زیادكردنی به‌ش نیمه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی شێواندنی یانه‌ به‌ڵام پێشنیاریان كرد منیش  ده‌كه‌وه‌ پێشنیار بۆ به‌ڕیوبه‌ران و سه‌رپه‌رشتیاران . گرینگنیه‌ هه‌ر چوار به‌ش زیاد بكه‌ین هه‌ر ئه‌ندامێك با یه‌ك به‌ش كه‌ پێێ باشه‌ دابنێ تا له‌ كۆتای به‌كۆی ده‌نگ به‌شێك زیاد بكه‌ین
(( به‌ڕای خۆم به‌شی ( ڕاپرسی ) زیاد بكه‌ین زۆر پێویسته‌ )) ئێوه‌ش ڕای خۆتان بڵێن

به‌شه‌كانیش بریتین

1 - ڕاپرسی
2 - یاری نێوان ئه‌ندامان
3 - كورته‌ نامه‌ی مۆبایڵ
4 - ئه‌ندامی به‌هره‌دار  & یاخود هۆنراوه‌ی ئه‌ندامان
[/size][/center]

2

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

[size=16]ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ
منیش به‌هه‌مان شیوه‌ راپرسیم پی باشه‌
چونکه‌ به‌شی موبایل هه‌یه‌ ده‌توانی کورته‌نامه‌ له‌وی بلاو بکه‌نه‌وه‌
وه‌ هه‌روه‌ها به‌شی نوسه‌رانیش هه‌یه‌
ته‌نها راپرسی نیه‌
ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بکریته‌وه‌ کاریکی باشه‌
یاری نیوان ئه‌ندامانیش کاریکی زۆت ته‌قلیدیه‌ له‌گشت یانه‌یه‌ک ئه‌و به‌شه‌ هه‌یه‌[/size]

3

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

من پێم باشه 4 بکرێ
بژیت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

4

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

Aso_HawlerY نووسی:

[center][size=16]پێشنیاری ئه‌م چوار به‌شه‌ كراوه‌، هه‌ر ئه‌ندامێك با یه‌ك به‌ش كه‌ پێی باشه‌ زیاد بكه‌ین، بڵێت
(( به‌ڕای خۆم به‌شی ( ڕاپرسی ) زیاد بكه‌ین زۆر پێویسته‌ )) ئێوه‌ش ڕای خۆتان بڵێن

به‌شه‌كانیش بریتین

1 - ڕاپرسی
2 - یاری نێوان ئه‌ندامان
3 - كورته‌ نامه‌ی مۆبایڵ
4 - ئه‌ندامی به‌هره‌دار  & یاخود هۆنراوه‌ی ئه‌ندامان
[/size][/center]

[size=16]ده‌زانم كاك ئاسۆ له‌ڕێگه‌ی په‌یام و په‌یوه‌ندییه‌وه‌ ئه‌ندامان تۆیان ئاگادار كردۆته‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شانه‌ smile
1- به‌ڕای من به‌شی "ڕاپرسی" كرانه‌وه‌ی زیاده‌ چونكه‌ ئێمه‌ به‌شی ڕه‌خنه‌و پێشنیارمان هه‌یه‌.
2- یاری نێوان ئه‌ندامان سودێكی ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نێ، واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی تر جارجاره‌ یارییه‌ك هه‌بێ بیكه‌ن باشتره‌ له‌وه‌ی به‌شی بۆ بكه‌نه‌وه‌، جگه‌ له‌مه‌ش بابه‌ته‌كانی یاری كه‌من!
3- كورته‌ نامه‌ی مۆبایلیش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت شیعره‌ با له‌ به‌شی شیعر و په‌خشان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌،
یان ئه‌گه‌ر شیعر نیه‌ با له‌ به‌شی مۆبایل بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.
4- "له‌و خاڵه‌ی چواره‌م حاڵی نه‌بووم"

ده‌شتوانن زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ ئه‌و به‌شانه‌ یه‌كێكیان بكرێنه‌وه‌[/size]

5

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

سولیانا نووسی:

من پێم باشه 4 بکرێ
بژیت

كچێ سۆلی هه‌ر چوار به‌ش زۆره‌ به‌خوا . .

6

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

منیش له گه ڵ قسه کانی کاکه سه رهه نگم

[size=16]الاماكن كلها مشتاق الك !!!![/size]

http://img413.imageshack.us/img413/1281/gozo1037.jpg

Uploaded with ImageShack.us

7

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

[size=16]سه‌باره‌ت به‌ سۆلی خان وابزانم مه‌به‌ستی به‌شی چواره‌م بوو ( ئه‌ندامی به‌هره‌دار  & یاخود هۆنراوه‌ی ئه‌ندامان )

كاك سه‌رهه‌نگ زۆر جوانه‌ قسه‌كانت منیش  له‌گه‌ڵ زیاد كردنی هیچ به‌شێك نیمه‌ بۆ یه‌ ئه‌م پێشنیاره‌شم گواسته‌وه‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ خۆمان ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێك به‌ته‌له‌فۆن پێێ وتم ئێوه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی بةڕیوبه‌ران هیچ سه‌یری پێشنیاره‌كان ناكه‌ن بۆ به‌شی ( ڕه‌خنه‌و پێشنیار ) هه‌ڵناگرن ، جا نازانم چیان پێ بڵێم ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌م چوار به‌شه‌ زیاد نه‌كه‌ین وا ده‌زانن پێشنیاریه‌كانیان ئیهمال كراون .

سه‌باره‌ت به‌به‌شی ( ئه‌ندامی به‌هره‌دار  & یاخود هۆنراوه‌ی ئه‌ندامان ) ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌تیه‌ ئه‌م به‌شه‌ بۆ ئه‌م ئه‌ندامانه‌یه‌ كه‌ توانای ده‌ستی هۆنراوه‌یان هه‌یه‌ ده‌توانن هۆنراوه‌ بنوسن یانیش  به‌هره‌كیان هه‌یه‌ ده‌توانن له‌م به‌شه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ وه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئه‌ندامه‌ به‌هره‌ داره‌كان بۆ نمونه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامان حه‌زده‌كات هۆنراوه‌یه‌كی خۆی بڵاو بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌شی ( هۆنراوه‌و په‌خشان ) بڵاو بكاته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ بزر بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م به‌شه‌ بێت ئه‌وه‌ ده‌زانیت كه‌ هۆنراوه‌كه‌ هی خاوه‌ن ئه‌ندامانه‌ .

له‌گه‌ڵ ڕێزمدا .
[/size]

8

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

Aso_HawlerY نووسی:

[size=16]ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌م چوار به‌شه‌ زیاد نه‌كه‌ین وا ده‌زانن پێشنیاریه‌كانیان ئیهمال كراون .
[/size]

[size=16]ئێمه‌ ڕێز له‌ پێشنیاره‌كانیان ده‌گرین به‌ڵام داوای شتێكیش ده‌كه‌ن و ئێمه‌ ناتوانین جێبه‌جێی بكه‌ین ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ كه‌ ئێمه‌ ئه‌وان ئیهمال ده‌كه‌ین، ڕه‌نگه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ سودێكی ئه‌وتۆی نه‌بێت و شوێنێكیش له‌ یانه‌ بگرێت. بۆیه‌ كه‌ پێشنیارییان ناچێته‌ باری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ ده‌بێ لێمان ببورن.[/size]

Aso_HawlerY نووسی:

[size=16]سه‌باره‌ت به‌به‌شی ( ئه‌ندامی به‌هره‌دار  & یاخود هۆنراوه‌ی ئه‌ندامان ) ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌تیه‌ ئه‌م به‌شه‌ بۆ ئه‌م ئه‌ندامانه‌یه‌ كه‌ توانای ده‌ستی هۆنراوه‌یان هه‌یه‌ ده‌توانن هۆنراوه‌ بنوسن، ئه‌گه‌ر له‌ به‌شی ( هۆنراوه‌و په‌خشان ) بڵاو بكاته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ بزر بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م به‌شه‌ بێت ئه‌وه‌ ده‌زانیت كه‌ هۆنراوه‌كه‌ هی خاوه‌ن ئه‌ندامانه‌ .
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا .
[/size]

[size=16]بۆ ئه‌مه‌شیان ئێمه‌ به‌شێكمان هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌نوسه‌ران، له‌م به‌شه‌ ده‌توانین ناوی كه‌سه‌ به‌هره‌داره‌كه‌ زیاد بكه‌ین و ئه‌ویش كار له‌ به‌شه‌كه‌ی خۆی بكات هه‌ر وه‌ك به‌ڕێزه‌كانی تر كه‌ به‌هره‌ی نوسینیان هه‌یه‌.[/size]

9

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

زۆر ڕاسته‌ كاك سه‌رهه‌نگ گیان دوای كۆتای هاتنی قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌شه‌كان لێره‌ منیش له‌ به‌شی ڕه‌خنه‌و پێشنیار بابه‌تێك بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاره‌كانی ئه‌ندامان كه‌ بابزانن له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قسه‌مان له‌سه‌ر كردوه‌و وه‌ ئاگاداریشیان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شانه‌ زیادن و ده‌بنه‌ هۆی شێواندنی یانه‌و قوڕس بوونی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی به‌ڵام وه‌ك چۆن ئێمه‌ باسمان كرد سه‌باره‌ت به‌م به‌شانه‌ ده‌توانن له‌ به‌شه‌كانی تر بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ زۆر لێك نزیكن وه‌ك ئه‌م په‌یامه‌ی به‌ڕێزت

S21 نوسی

1- به‌ڕای من به‌شی "ڕاپرسی" كرانه‌وه‌ی زیاده‌ چونكه‌ ئێمه‌ به‌شی ڕه‌خنه‌و پێشنیارمان هه‌یه‌.
2- یاری نێوان ئه‌ندامان سودێكی ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نێ، واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی تر جارجاره‌ یارییه‌ك هه‌بێ بیكه‌ن باشتره‌ له‌وه‌ی به‌شی بۆ بكه‌نه‌وه‌، جگه‌ له‌مه‌ش بابه‌ته‌كانی یاری كه‌من!
3- كورته‌ نامه‌ی مۆبایلیش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت شیعره‌ با له‌ به‌شی شیعر و په‌خشان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌،
یان ئه‌گه‌ر شیعر نیه‌ با له‌ به‌شی مۆبایل بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.

وه‌ ئێوه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن كه‌ ئێمه‌ له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی قسه‌مان له‌سه‌ر كردوه‌ ئیهمالمان نه‌كردوه‌ به‌ڵام به‌ هۆی بێ سوودی به‌شه‌كان بڕیارماندا زیاد نه‌كه‌ین

10

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

ده‌ستت خۆش بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ باسمان كردووه‌ ئاگادارییان بكه‌وه‌
ئه‌گه‌ر پێشنیاری تریش هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌ پێشكه‌وتنی یانه‌ با بیكه‌ن.

11

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

[center][size=16]به‌ڵی پێشنیاری ( دروستكردنی خواردن ) و ( زمانه‌وانــــــــی )ـكراوه‌ به‌ڵام من ئه‌م دوو به‌شه‌م زۆر به‌ دڵ نه‌بوو ئێستاش پێشنیاره‌كه‌ له‌ به‌شی ( ڕه‌خنه‌و پێشنیار )ـماوه‌ ئێوه‌ش ده‌توانن ڕای خۆتان سه‌باره‌ت به‌م دوو به‌شه‌ش بڵێن .

[/size][/center]

12

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

من له‌گه‌ڵ یاد كردنی هیچ له‌م به‌شانه‌ نیم
بۆ ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌ به‌رامبه‌ر زیادكردنی هه‌ر به‌شێك، هاو شێوه‌یه‌كی ئه‌و به‌شه‌ هه‌یه‌، یان به‌شێكی بێ سود زیاد ده‌كه‌ین .  نمونه‌

1 - ڕاپرسی                                                              ته‌وه‌ره‌وگفتوگۆ
2 - یاری نێوان ئه‌ندامان                                               ژوری گفتوگۆی ئه‌ندامان
3 - كورته‌ نامه‌ی مۆبایڵ                                                پۆسته‌ره‌ شیعر - هۆنراوه‌ - مۆبایل
4 - ئه‌ندامی به‌هره‌دار  & یاخود هۆنراوه‌ی ئه‌ندامان             نوسه‌ران

كاك ئاسۆ گیان تۆش ئه‌توانی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ تێبگه‌یه‌نی كه‌ پێشنیاره‌كان ئه‌كه‌ن ..

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

13

وه‌ڵام: پێشنیارێك ( تایبه‌ت به‌ خۆمان ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران )

Aso_HawlerY نووسی:

[center][size=16]به‌ڵی پێشنیاری ( دروستكردنی خواردن ) و ( زمانه‌وانــــــــی )ـكراوه‌ به‌ڵام من ئه‌م دوو به‌شه‌م زۆر به‌ دڵ نه‌بوو ئێستاش پێشنیاره‌كه‌ له‌ به‌شی ( ڕه‌خنه‌و پێشنیار )ـماوه‌ ئێوه‌ش ده‌توانن ڕای خۆتان سه‌باره‌ت به‌م دوو به‌شه‌ش بڵێن .

[/size][/center]

زه مانه وانی زۆر باشتره له وه ی که

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg