بابه‌ت: ده‌ته‌وێت 20 مروارى له‌كیس خۆت بده‌یت؟
[size=24]ده‌ته‌وێت 20 مروارى له‌كیس خۆت بده‌یت؟
ئه‌م زانیاریانه‌ى خواره‌وه وه‌ك مروارى وان، له‌كیس خۆتیانى مه‌ده.
- مرۆڤ له تێكرِاى ژیانیدا به‌قه‌ده‌ر سورِانهوهى پێنج جار به ده‌ورى كهمهرهى گۆى زه‌وی، به پێ دهرِوات.
- به‌گوێره‌ى سه‌رژمێرییه‌كانى خۆكوشتن، رِۆژى دووشه‌مه ئه‌و رِۆژهیه كه خۆكوژان حه‌زده‌كه‌ن خۆیانى تێدا بكوژن.
- پشیله رِۆژانه 16 تا 18 كاتژمێر ده‌خه‌وێت.
- باوترین و به‌ربڵاوترین ناو له جیهاندا ناوى "محمد"ه.
- كاتێ مرۆڤ ده‌مرێت، پرچى تا چه‌ند مانگێك گه‌شه‌ده‌كات.
- شه‌ش ساڵى خایاند تا "لیۆ تۆڵسۆى" كتێبى "جه‌نگ و ئاشتی"ى نووسی.
- مێشكى هۆڵهنداییهكان گه‌وره‌ترین مێشكه له رِووى قه‌باره‌وه.
- ساڵانه نزیكه‌ى 98%ى گه‌رده‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ دهگۆرِێت.
- فیل تاكه گیانله‌به‌رى شیرده‌ره كه ناتوانێت بازبدات.
- كۆدى ته‌له‌فۆنیی ناوچه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى باشوور 00672ه.
- دڵى مرۆڤ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانێت په‌ستان دروست بكات كه بتوانێ تا بهرزاى 9 مه‌تر خوێن فرٍِێ بدات.
- رِێژهى كه‌نغه‌ر له ئوسترِالیا دوو ئه‌وه‌نده‌ى رِێژهى مرۆڤه، ژماره‌ى كه‌نغه‌ر له ئوسترِاڵیا به نزیكه‌ى 40 ملیۆن ده‌خه‌ملێنرێت.
- سه‌گى پۆلیسى، به زمانى ئه‌ڵمانى رِاهێنانى پێ ده‌كرا و فه‌رمانى پێ ده‌درا، به‌ڵام به‌م دواییانه بوو به زمانى هه‌نگاریایی.
- وشه‌ى "Stressed" بریتیه له پێچه‌وانه‌ى سپێڵى وشه‌ى "Desserts".
- نهرِهى شێر له دوورى 5 كیلۆمه‌تره‌وه ده‌بیسترێت.
- توێژه‌ره كهنهداییهكان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه مێشكى ئه‌نیشتاین 15% له مێشكى ئاسایی فراوانتر بووه.
- پشیله ده‌توانێت ده‌نگى "سه‌رووی ده‌نگی"ی گوێ لێ بێت.
- منداڵان له بهرهاردا خێراتر گه‌شه ده‌كه‌ن و گه‌وره‌ده‌بن.
- رِێژهى پله‌ى گه‌رمیی "40- سلیۆزى" یه‌كسانه به "40- فه‌هره‌نهایت".
- وشه‌ى "Goodbye" له "God bye"ه‌وه هاتووه كه ئه‌ویش له "God be with you"ه‌وه هاتووه واته "خوات له‌گه‌ڵ[/size]