بابه‌ت: خۆزگه کار نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م نووسینانه و ئێستا له‌نێوانمان ده‌بوویت
خۆزگه کار نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م نووسینانه و ئێستا له‌نێوانمان ده‌بوویت
هاوڕێ گیان، زۆر ماندوو بوویت، زۆر خه‌مخۆر بوویت، زۆر جار ڕه‌قتر له به‌رد و ئاسن پێش لێشاوی شێواندنی هونه‌ر ده‌که‌وتیت و زۆر جوامێرانه به‌ره‌نگاری ده‌بوویته‌وه. پێت ده‌ووتم ئه‌وه‌ی ده‌ستی به کڵاوی خۆیه‌وه گرتووه و بێ هه‌ڵوێسته ئه‌مه مرۆڤێکی ترسۆنک و ڕێخۆشکه‌ری هه‌موو ئه‌م سه‌ر لێشێوانهی نێو هونه‌ری کوردیه. پار دوو هه‌فته به یه‌که‌و بووین وا ده‌زانم دوو سات بوو. ئێستا ده‌ڵێم ده‌بێت ئه‌م هاوڕێیانه‌ی شه‌وانه سه‌ردانمان ده‌کردن ده‌بێت چۆن به‌رگه‌ی ئه‌م بۆشاییه گه‌وره بگرن !!؟
تا چه‌ند ڕۆژێکیش پێش کۆچکردنت ووتت ئازاد نه‌که‌ی هیچ شتێک بنووسیت ده‌رباره‌ی نه‌خۆشیه‌که‌م، حه‌ز ناکه‌م که‌س دڵی ناڕه‌حه‌ت بێت، خه‌می خۆت نه‌بوو برام خه‌می خه‌ڵکانی ترت بوو. خۆزگه کار نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م نووسینانه و ئێستا له نێوانمان ده‌بوویت. بڕۆ ڕۆحت شاد بێت و جێگه‌ت به هه‌شت بێت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی که‌س و کاری هاوڕێی خۆشه‌ویستمان ئه‌رده‌لان به‌کر ده‌که‌م و ئومێد ده‌خوازم ئه‌مه دوایی خه‌م و کۆستیان بێت. ئه‌رده‌لان به سه‌ربه‌رزی ژیا.
ئازاد کوردی - هۆڵه‌ندا
********************************
کۆست و کۆچێكی ناواده
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه که به هیچ جۆرێک چاوه‌ڕێی ئه‌م ساته نه‌بووم ئه‌میش بۆ هاوڕێی زێده ئازیزم ئه‌رده‌لان به‌کر پرسه نامه بنووسم. به‌سه‌رهاتێکی جه‌رگبڕ و دڵ ته‌زێن هه‌موومانی تاساند و تا ئه‌م ساته‌ش خه‌یاڵ و یادگارهیکان بردوومی و بڕوا به‌م قه‌ده‌ره ناکه‌م. ئه‌رده‌ڵانی سه‌راپا قسه خۆش هه‌گبه‌یه‌کی پڕ له جوانی و هه‌ڵوێست و یادگاریت بۆ جێهێشتین. جێگات به‌هه‌شت بێت و ئومێده‌وارم ئه‌مه دوایین خه‌م و کۆستی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو وه سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان بێت.
نه‌ریمان بابان
*******************************
زۆر دهتـــــــــــــرســـــــــــــــــای
بۆ ئه‌رده‌ڵان به‌کر پێشــکهشــــــه
زۆر دهترســـــــای له دابڕان
که‌چی دابڕانه‌که‌ی تۆ هاوڕێ
ده‌ریای چاوو
ده‌رونی هه‌موانی هه‌ژان
غوربه‌ت که‌ی هه‌واری عیشــــــقه؟
چادره شـــڕهکهی نیشــــــــــتمان
جوانترین ژوانه هاوڕێ
ژوانێکه بۆ هه‌موومان
شــــهمعی دڵت کوژایه‌وه
که‌چی ژوان چـــۆڵ و هـــۆڵه
له‌م گه‌رماو وه‌رزی کۆچه‌دا
جهســـتهی جوانت وه‌ك سه هۆڵه
ته‌نها تۆنه‌بوی کهترسای له هروژمی لێک‌دابڕان
هه‌موان ئامبازی خاکێکین
تژی له عهشـــــق
به‌ڵام وه‌ی داد وه‌ی ڕۆ هاوڕێ
له‌سه‌رکرده‌و له ڕێبه‌ری گێل و نه‌زان
بنوو هاوڕێ بنوو بۆخۆت
لێره ژوان چۆڵ و هـــۆڵه
نالی ئێســــتا نه‌ك چــامهکهی
دڵـیشــــــــی لای خــاكو خــۆڵه
ئــیبراهــیم حه‌مه قادر
*********************************
به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌والی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد (ئه‌رده‌لان به‌کر) مان پێگه‌یشت. بۆدواجار مالئاوایی لێ‌کردین و ئێمه‌شی هه‌ناسه سارد کرد. وه‌ک ده‌زانن هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ له‌گه‌ل زۆربه‌ی موزیکژه‌ن و گۆرانیبێژ وئاوازدانهرو شعر وئه‌دیب ونوسه‌ر و که‌له هونه‌رمه‌نده‌کان کار‌و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به شێوه‌یه‌کی پرۆفیشنال پێشکه‌ش به گوێ‌گران و هه‌وادارانی خۆی کردوه .
وه هه‌میشه سه‌ربه‌رزی و بوێرانه بوو لهبیروراکانی خۆی لهدهربرین و هه‌ستی هونه‌ری خۆی. وه زۆر راستگۆ بوو له‌گه‌ل هونه‌ره‌که‌ی.به‌لام بهداخهوهکۆچی له‌ناکاو و مه‌رگی ناواده‌ی هه‌مومانی تاساند چۆن وا زوو کۆری هونه‌رمه‌ندانی به‌چێ هێشت بۆ مه‌مله‌که‌تی ئه‌به‌دی سه‌فه‌ری کرد! چاوه‌کانمانی ئاودا به گریان. بهلهدهسدانی ئه‌ستێره‌یه‌کی هونه‌ری کوردی کوژایه‌وه.
بۆیه لێره‌وه پرسه و سه‌ره خۆشی له بنه‌ماله‌ی خوالێ خۆش‌بوو وهونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانی ئه‌م که‌له هونه‌رمه‌نده که‌م.
وه داوایی سێبوریش له خۆدای گه‌وره ده‌که‌م بۆ هه‌موو له‌یه‌کمان
موزیکژه‌ن / موکریان ئه‌بوبکر
************************************
ئاوات و کۆچی هونه رمه ند
به داخ‌و په ژاره یه کی زۆره وه هه واڵی له ده ست دانی ئه ستێره یه کی تری ئاسمانی هوونه ری کوردی میدیاکانی هه ژاند ، ئه مجاره یان کاک ئه رده ڵان به کر ی دڵسۆز بۆ هونه ری کوردی و ئاشق به خاک و نیشتیمان له نه خوشخانه یه کی ستۆکهۆڵمی پایته ختی سوید ماڵئاوای یه کجاره کی له نیشتیمان و هونه ر و هاوڕێیان و ئاشقانی کرد ، له خوای مه زن داواکارین له به هه شتی پان و به ریندا جێگی بکاته وه و سابوریش به ئازیزانی ببه خشێت .
ئه وه ی جێگه ی دڵ خۆ شییه کاک ئه رده ڵان یش وه کو هونه رمه نده کۆچکردووه کانی تر کۆڵێک ئاواز و کلیپ و وێنه و یادگاریی جوان و به نرخی کردۆته دیاری بۆ هه وادارانی و له زۆر شوێندا جێی ده ستی دیاره و له یاد ناچێت . به ڵام به داخه وه هه موو ئه و هونه رمه ندانه ی ماڵئاوای ده که ن گه وره ترین خواست و ئاواتی ئه م دونیا یان له گه ڵ خۆیاندا ده به نه دوا مه نزوڵگه ی خۆیان ، ئه و ئاواته ی که تا ئه مڕۆ له وڵاتی ئێمه هونه رمه ندان خه وی پێوه ده بینن ئه ویش رێز گرتنه له کار و ماندو بوونی هونه رمه ندان و دانانی یاسایه ک بۆ ئه و که س و شوێنانه ی به رژه وه ندیه شه خسێکانیان فشارێکی گه وره ی خستۆته به ر پێشکه وتنی هونه ر له وڵاته که ماندا . به داخه وه کاک ئه رده ڵان یش بوو به یه کێک له و هونه رمه نده کۆچ کردوانه ی له زۆر شوێندا ئاهێکی قۆڵی بۆ ئه وه هه ڵکێشاوه به ماندوو بونی هونه رمه ندان بزانرێت و کاری جدی بۆ پێشخستنی هونه ر بکرێت به ڵا م به داخه وه گوڵی ته مه نی کاک ئه رده ڵان یش وه ری و ئاواته هونه رێکه ی نه هاته دی . بۆیه هیوادارم کۆمه ڵ گا‌و ده سه ڵاتدارانی و ڵاتی ئێمه به هه موو لا یه نێکه وه کار بۆ به ده ست هێنانی ئه م ئامانجه ی هونه رمه ندان بکه ن با چیتر هوونه ری کوردی بازرگانی پێوه نه کرێت و هونه رمه ندانیش به برینێکی سه خته وه ماڵئاوایمان لێ نه که ن ..
كاروانی حه مه تاته