بابه‌ت: چه‌ند به‌سه‌رهاتێک زۆر ک ورت و زۆر پڕمانا
[size=13]1- شاعیرێکی هه‌ژار چوو بۆ لای فاڵگیرێک بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختی بۆ بخوێنێته‌وه .. فاڵگره‌که پێی ده‌ڵێ ساڵێک ئازاری هه‌ژاری ده‌چێژیت . شاعیر به په‌رۆشه‌وه ده‌ڵێت : ئه‌ی دوای ئه‌و ساڵه ؟ ده‌ڵێت : دوای ساڵه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و نه‌بوونی دا رادێیت !
2-شکسپیر ده‌ڵێت : ئه‌و که‌سه‌ی تاڵانی ماڵم ده‌کات لام گرنگ نیه ؛ چونکه سامان دێت و ده‌روات .. ئه‌مرۆ هی منه‌و سبه‌ی هی یه‌کێکی دی ؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئابرووم ده‌بات له راستیدا هیچم بۆ ناهێڵێته‌وه .
3-سوقرات چه‌ند براده‌رێکی بۆ نانخواردن ده‌عوه‌ت ده‌کات ؛ دیاره سفره‌که به خواردنی جۆراوجۆر نهرازاوهتهوه ؛ یه‌کێک له میوانه‌کان به سوقرات ده‌ڵێت : چاکتر وانه‌بوو زیاتر رێزی میوانه‌کانت گرتبا ؟
سوقرات له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر میوانه‌کانم ژیر بن به‌سه‌ر سفره‌که‌وه ئه‌وه‌نده هه‌یه که به‌شیان بکات ؛ ئه‌گه‌ر ژیریش نه‌بن ئه‌وه‌شی که به‌سه‌ر سفرهکهوهیه به‌سه‌ریانه‌وه زیاده !
4- دوهڵهمهندێکی شاری له‌نده‌ن ده‌چێته ماڵی به‌رنادشۆ ؛ کاتێک ده‌چێته ژوره‌وه سه‌یر ده‌کات به‌رنادشۆ له ژوره‌که‌یدا به ته‌نیا دانیشتوه قسه ده‌کات ! ده‌وڵه‌مه‌نده‌که ده‌ڵێت ئه‌وه چییه له‌گه‌ڵ خۆت قسه ده‌که‌یت ؟
به‌رنادشۆ ده‌ڵێت : ئه‌مه ڕه‌وشتێکه له منداڵییمه‌وه خووم پێ گرتووه که ده‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵ مرۆڤی زیره‌کدا قسه بکه‌م .
5- ئه‌رستۆ گووتی : مه‌رگ و ژیان وه‌ک و یه‌ک وان ! یه‌کێکیش گوتی جا
که وه‌ک یه‌ک وان بۆ خۆت ناکوژی ؟
ئه‌رستۆ گوتی : من گوتم وه‌ک یه‌ک وان نه‌مگوت یه‌کێکیان له‌وی تر باشتره .
6- ده‌گێڕنه‌وه جارێکیان ( ئیمامی عه‌لی ) له شه‌ری کافران و مسولمانان له‌گه‌ل کافرێکدا شهر ده‌کات ؛ له شه‌ره‌که‌دا کافره‌که ده‌به‌زێنێت و شمشێری کافره‌که به شمشێره‌که‌ی خۆی له ده‌ستی کافره‌که به‌رده‌داته‌وه ؛ کاتێک کافره‌که به‌ربوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی ( ئیمامی عه‌لی ) شمشێره‌که له سه‌ر قورگی داده‌نێت به نیازی کوشتنی .. له‌و کاته‌دا کافره‌که تفێک له ناو چاوی ده‌کات ؛ ئیمامی عه‌لیش شمشێره‌که‌ی له کاڵانه‌که‌ی ده‌خاته‌وه و نایکوژێت ..
دواتر مسولمانان لێی ده‌پرسن که بۆ نه‌یکوشت ؟ له وه‌لامدا ده‌لێت : گه‌ر یه‌که‌م جار پێش تفه‌که کوشتبام ئه‌وا له پێناوی خوای گه‌وره ده‌مکوشت به‌لام دوای تفه‌که کوشتنه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆم ده‌بوو واتا ( غه‌ره‌ز شه‌خسی ) ده‌بوو .. !!!
سه‌رچاوه هه‌ڵاتنی گه‌وره[/size]
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!