بابهت: گەورەترین حەزى من تۆى
تۆ لە خۆشى و سەفاى حۆتاى منیش دڵم وێرانەیە
باش ئەزانم ئەم عەشقەى من گەمەیەکى شێتانەیە
خۆ ئەتوانم خۆشم نە وێى بەڵام دڵم ئۆقرە ناگرێ
خۆ ئەشزانم باخى عەشقت بۆ بەختى من خۆشى ناگرێ
گوڵم ناکرێ سیماى جوانت نیشان دڵەى شێتم نەدەى
وەک بە عەشقم ڕازى نابى بۆ ئازارى ڕووحم ئەدەى
گوڵى سورى عەشقم بەرێ هاکا بەهارى تەمەن ڕۆى
کە ئەزانى بەختەوەرى وگەورەترین حەزى من تۆى