بابه‌ت: ئاسکێکی ده‌شتی هه‌ولێر پێشکه‌شه به گیانی پاکی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ
چ زوبوو له‌م پاییزی یه ئاڵتونی یه‌دا به‌جێت هێشتین ئه‌م مه‌رگه‌ی له‌ناکاو بوو، په‌له‌ت چی‌بوو به جوانی یه‌که‌ی خۆت جوانه‌مه‌رگ بوویت، خۆ تۆ تازه له پێشوازی شکۆفه ڕه‌نگاڵه‌کانی ژیان بوویت، چاوه‌ڕیی یه‌که‌مین نمه‌بارانی ئه‌م پایزییه بوویت، په‌له‌ت چی بوو هاوڕێکه‌م بۆ واده‌ی مه‌رگی تۆ نه‌بوو، ئه‌ی ئاسکه‌که‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ئه‌ی پادشای ڕۆحهپاکهکانی زه‌مه‌ن، ده‌نگت له گمه‌ی کۆتره‌کانی سێتاقان وتهیراوا و شێخه‌ڵا ده‌چوو ڕه‌نگت گه‌ش و جوان وه‌ک دارتووه‌کانی هه‌ورامان، ئه‌وینت زۆربوو بۆ کوردستان وه‌ک دایکێکی چاوه‌ڕوان بۆ ڕوفاتی ڕۆڵه‌که‌ی خه‌مه‌کانی هێنده گه‌وره‌بوون به‌قه‌د هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان بۆیه وازوو ئێمه‌ت به‌جێهێشت،، ڕۆحت له‌سه‌ر ئه‌سمان له‌ته‌ک عیسای کوڕی خوا سه‌ما ئه‌کات،میرات و مهردهڵاوهکانت بۆ ئێمه‌ت به‌چێهێشت، ئێستا گۆڕستانه‌کانی چراغ و شێخ ئۆمه‌ر و شیخه‌ڵا سنگی خۆیان بۆ تۆ کردۆته‌وه چاوه‌ڕوانی ته‌رمی پیرۆزی تۆن،، دایکه جگه‌ر سوتاوهکهت ئارامی ئۆقره‌یی ته‌واوی لێبڕاوه، چما لۆ زوو ده‌ڕۆیته‌وه لۆ خاکی گۆڕستانه‌کان؟؟ ئه‌دی ئه‌تۆ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌کان ناکه‌یت،، خاره گیان هه‌ر ئه‌ڕۆیت ئه‌ڕۆیت ئێمه باشده‌زانین به دیداری مامه قاله مه‌ڕه ئاشنا ئه‌بیت{ ئه‌وه‌نده‌م بیست له مۆسیقا و خرۆشی ڕۆحی بێگانه،، میزاجی کورده‌واریم تێکچووه ده‌روێش عه‌بدووڵا........} به مامه قاله بێژه من ئه‌رده‌ڵانم و هه‌گبه‌ی مه‌رگێکی ئاڵتوونی ئاسکه‌کانی ده‌شتی هه‌ولێرم،، قاله مه‌ڕه ئه‌وه‌نده‌م بیست له مۆسیقای ته‌ره‌ب و بێگانه میزاجی کورده‌واریم تێک چووه، مامه قاله توخوا به‌و ده‌ست و په‌نجه جوانه شه‌پۆلی زه‌وقی پڕ میللیم بکه،، له بیتهۆڤن گه‌ڵیک به ڕۆحت ئاشنام وه‌ڵڵا،، به هۆسه‌و قه‌ڵه‌باڵخی و مه‌زاتی هونه‌ری گۆرانی کوردستان گه‌لێک بێزارم وه‌ڵڵا بۆیه ئێستا خۆمم نه‌گرت و هاتمه حزورتان،، ئه‌ی کوڕه ده‌م به پێکه‌نی نه‌که‌ی کوردستان،،ئه‌ی ڕۆحه پاکه‌که‌ی هانده‌ران، ئه‌ی ناسک و جوان وه‌ک شینپۆشی کهمانچهژهنهی شێرکۆ بێکه‌س، ئه‌ی جوانترین چاو له چاوه‌ڕوانیت وه‌ک دایکی شه‌هیدان،، دواجار من و تۆ له { شیستا } یه‌کترمان بینی، من به تۆم وت ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی هه‌موڕۆژێک لێره‌دا له چاوهڕوانیدایت، ئه‌تۆ چی ده‌یکه‌یت لێروکانه؟؟{ شیستا } تابووتی چراخان وازت له‌م زاته نه‌هێنا هه‌تا دواماڵئاوایی لێ‌کردین، ئه‌رده‌ڵان گیان بیرمه به منت وت بیری 5000 په‌پوله‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌که‌م چاوه‌ڕیی ڕۆحیانه‌تی ڕوفاتی ئه‌نفاله‌کان ئه‌که‌م ،، زۆر چاوه‌ڕێت کرد،، ئاخۆ تۆ بڵێی گۆزه‌کان به‌شانی کچه عازهبهکانهوه له کانی بێنه‌وه؟ که‌ستان ههرنههاتنهوه هه‌تا ئهردهڵڵانهکهی سێتاقان بێزاربوو له‌م ژیان و تاریکستانه‌ی گه‌ردوونه بۆیه وازوو دواماڵئایی لێ‌کردین،، ڕۆحت به ڕۆحی پهپۆلهکانی هه‌ڵه‌بجه شاد بێت، ئه‌م مه‌رگه‌ت مه‌رگێکه جوانتر له ئاڵتوون، ئه‌ی ئاسکه‌که‌ی پێده‌شتی هه‌ولێر به نیازی دیدار هاکا زوو ئێمه‌ش هاتین بۆلات.
فه‌لاح ئه‌حمه‌د