بابه‌ت: ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌روونی
[size=16]ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌روونی
ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌روونی نه‌خۆشیه‌كی ئاساییه‌و زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا روو ده‌دات كه له‌ته‌مه‌نی لاویهتیدان به‌تایبه‌ت له ئافره‌تاندا، نه‌خۆشه‌كه به خێرایی هه‌ناسه ده‌دات به‌ڵام وا هه‌ست ده‌كات كه سنگی پڕ نابێت له هه‌وا، قاچ و ده‌ستیان سارده و ئاره‌قی سارد ده‌كه‌نه‌وه، لێویان سڕ ده‌بێت، خیزه‌ی سنگیان نی یه و هیچ شوێنێكیان شین نابێته‌وه، سه‌ریان قورسه و هه‌ناسه‌دانیان قووڵه و هه‌وا به ئاسانی ده‌چێته سی یه‌كانه‌وه. زۆربه‌ی كات ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه كه‌سانێكن كه پێشتر جارێك یان زیاتر توشی ئه‌م حاڵه‌ته بوون ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه لێدانی دڵیان خێرایه به‌ڵام گوشاری خوێنیان ئاساییه، به‌پێی زانیارییی پزیشكییه‌كان ئه‌م نه‌خۆشیه هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه‌و ده‌كرێت به ئاسایی ته‌ماشای بكرێت ئه‌وه‌نده نه‌بێت هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه به هۆی هه‌ناسه‌دانی خێراوه ده‌ست و پێی گرژ ده‌بێت، بۆیه پێویسته له‌و كاته‌دا هاوكاری نه‌خۆشه‌كه بكرێت یاخود رێنمایی بكرێت به هۆی كیسه‌یه‌كی نایلۆنه‌وه هه‌ناسه بدات هه‌تا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ڕادیۆنه‌وا[/size]