گۆران که لاری :
بۆ له یاری کۆتای ڕاهێنه ر یاری به تۆ نه کرد ؟
سه‌رهه‌نگ:
هۆیه‌كه بۆ ڕاهێنه‌ری گۆلچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و به‌رپرسیاره.
گۆران که لاری :
کاك سه رهه نگ یه کێ له براده رانت له به ر ئه وه ی تۆ یاریت نه کردحه زی ده کرد هه ولێر بدۆڕێ ؟
سه رهه نگ:
سبحان الله . . حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بزانیت كه چه‌ندین كه‌س ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندم كه حه‌زیان كردووه هه‌ولێر بدۆڕیت له‌یاری كۆتایی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف ، دیاره ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه من یاریم نه‌كردووه! من زۆر به‌وشته دڵگران بووم و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دڵخۆشم بوو كه ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی و په‌رۆشی هاندهرهكانم بۆ ده‌ركه‌وت. به‌ڵام لێڕه‌وه پێیان ده‌ڵێم به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر مه‌به‌ستنه‌وه به ته‌نیا كه‌سێك، باكهسهكه من یان هه‌ر كه‌سێكی تر بێ، هیوادارم له‌یارییه‌كانی داهاتوودا به‌په‌رۆشه‌وه له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بن و له‌هاندانیان به‌رده‌وام بن بۆ من و یانه‌كه‌م.
گۆران که لاری :
بیرت له وه نه کردۆته وه بچیته ده ره وه ی عێراق یاری بکه یت ؟
سه رهه نگ:
به‌ڵێ دووجار وایان لێكردووم بیر له‌ده‌ره‌وه عێڕاق بكه‌مه‌وه.
گۆران که لاری :
تا ئێستا هیچ یانه یه ك داوای بۆندی لینه کردوی له ئه وروپاو له ئاسیا ؟
له‌ئاسیا با هه‌بووه، ئه‌وكاته‌ی له‌هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بووم، له‌ئه‌و روپاش یانه داوایان نه‌كردووم به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌بوونه هه‌وڵیان بۆم داوه بمبه‌ن.
گۆران که لاری :
بۆ یاریبه رامبه ر کوێتی کوێتی تۆ ده بی به گۆڵچی یان کاك احمدعه لی؟
سه رهه نگ:
هێشتا كاتێكی زۆرمان ماوه بۆ ئه‌و یارییه، جارێش دیار نیه.
گۆران که لاری :
ئیمه یله که تم بۆ بنێره ؟
سه رهه نگ:
[email protected] بۆ هه‌مووان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Luis-Alvares
Luis-Alvares
پارسال له خولی یانه پاله وانه كانی ئاسیا له یاری به خته كۆر له نێویاریگای به خته كۆر تۆ گۆلچی سه ره كی بووی هه ولێر دوو گۆلی خوار دوای ئه وه ئه كره م سلمانی راهێنه ر تۆی هێنایه ده ره وه یاری به دیدار حامد كرد كاتێك تۆ اتیه ده ره وه واتا تبدیلی كردی ده ستت بۆ ئاسمان به رز كرد هه ندێك قسه ت كرد ئه م قسانه چی بوو توره دیار بووی؟
سه رهه نگ :
كه ده‌ستم بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه ته‌نها چه‌ند جارێك وتم ( ته‌نها تۆ حه‌قت لایه والله والله )
Luis-Alvares
معاشت چه نده؟
سه رهه نگ :
به په‌یامی تایبه‌تی پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ویستت.
Luis-Alvares
جگه له سایتی خۆت چ سایتێكی تر ده كه یته وه؟
سه رهه نگ:
وێبچن ، سی فۆڕ كورد ، گۆگڵیش زۆر به‌كاردێنم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
smackdawn
smackdawn:
برام تهمهنهکهشت نه‌گۆت
سه رهه نگ:
ته‌مه‌نم له‌نێوان 21 - 24 ـــه
ــــــــــــــــــــــ
barani shaw
barani shaw :
من دةڵێم بۆ لةزۆربةی هۆنراوةکانت ناوی کۆلێژ دێنی؟یادگارێکت هةیة؟
سه رهه نگ:
به‌ڵێ له‌كۆلێژ ته‌نیا یه‌ك یادگاریم هه‌یه كه ئه‌ویش تیایدا هۆنراوه‌یه‌كم نوسی به‌ناوی ( له‌غه‌یبه‌وه خۆشم ویستی )
چه‌ند نوسینێكی تریشم له‌سه‌ر كۆلێژن به‌ڵام ئه‌وان باسێكی ترن.
barani shaw :
منیش هةمان پرسیار دةکةم 21 بۆ؟
سه رهه نگ:
ڕوون كردنهوهم بۆ ئه‌و پرسیاره داوه.
barani shaw :
ئةمانةلای تۆ چ دةگةینن؟
(کتێب_دایک_هونةر_خۆشةویستی_سةرکةوتن_هاوڕێ_شعر؟؟؟؟
سه رهه نگ:
كتێب : ئه‌و زیندانه‌یه كه ده‌مه‌وێت تیایدا ئه‌به‌دی بم.
دایك : سێیه‌م خۆشه‌ویستی من، پاشی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر.
هونه‌ر :
خۆشه‌ویستی : به‌رده‌وام بوونی ژیانه.
سه‌ركه‌وتن : ئامانجی سه‌ره‌كی مرۆڤه‌كان.
هاوڕێ :
شیعر : زمانی ڕاسته‌قینه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
sara _ barazily
sara _ barazily:
- ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره یارییه‌كه‌ی پیشانداوه جوان سه‌یربكه بزانه منیش له‌وێم یان نه.
سه رهه نگ:
ڕاسته من كه‌مێك دره‌نگه چوومه لایان ، به‌ڵام وه‌ك پێم وتی منیش چوومه لای.
sara _ barazily:
گۆڵی له‌م شێوه‌یه‌م نه‌خواردووه كه قاچه‌كانم بكه‌مه‌وه و ئه‌وێ ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تۆپ !
سه رهه نگ:
بڕوا ناكه‌م قاچه‌كانم زۆر بكه‌مه‌وه! ناشزانم ڕه‌نگه وابێت، ئێوه باشتر من ده‌بینن.
ــــــــــــــــــــــ
سولیانا
سولیانا :
به ته ما نین ستایلی یانه بگۆڕن ؟؟ !
سه رهه نگ:
چیه ده‌تانه‌وێ ئه‌وه‌شمان پێ بگۆڕن ، با بیرمان لێی كردۆته‌وه ئینشائه‌ڵا ده‌یگۆڕین بۆ ڕه‌نگێك كه له‌گه‌ڵ سایتی سه‌ره‌كیش بگونجێ.
سولیانا:
بۆ چی یانه زو زو لۆگۆی ئه گۆڕن بیرتان نه کردۆته وه 1 دانه دانێن و ته واو ؟؟
كێشه نیه كه ده‌گوڕێت، من ده‌مه‌وێت وه‌ك گۆگڵ له‌هه‌ر بۆنه‌یه‌ك لۆگۆیه‌ك دابنێین،
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش شتێكتان به‌خه‌یاڵدا دێت بیڵێن تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
ــــــــــــــــــــ
KAZHAN
KAZHAN
لة برسياريكي smacdawn دةلي تةمةنت جه ندة تو وتت لة نيوان 21 - 24 من وةك كةسيكي رياضي ئاكام ليية كة سةرجةم ياريزانة عراقيةكان تةمةني خويان بجوك دةكةنةوة بو نمونة احمد صلاح سالي 98 دوري عراقي بةدةست هيناوة ئيستا دةلي 26 سالم من باوةرةم نية جكة لةو نديم كريمي طلبة 6 سالة من ئةو ياريزانة دةناسم لة دةوري عراقي ياري دةكا كةجي تازة فةقيرة لة منتخب لاوان وةركيراوة ههههههههه و هةموو ياريزانةكاني تر وان ئايا بيت واية كة ولاتةكاني تر وابن
سه رهه نگ:
له‌سه‌ره‌تای چوونم بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عیڕاق دوای ئازادبوونی عێڕاق داوام لێكرا كه ته‌مه‌نی خۆم بچوك بكه‌مه‌وه،
منیش سه‌ردانێكم كرد بۆ لای (عه‌قید خه‌سرۆ) خوا لێی خۆش بێت كه ئه‌وكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناسنامه‌ی هه‌ولێر بوو، داوای ئه‌وم لێیكرد كه ته‌مه‌نم چاك بكه‌ن به‌ڵام چونكه من له‌نه‌خۆشخانه له‌دایك ببووم و ته‌مه‌نم واژووی دكتۆری پێوه‌بوو، نه‌متوانی ده‌ستكاری بكه‌م.
KAZHAN
ياري كربلا و هةولير كة دةقةي 10 هاتيتة ياريكا و مصاب بووي و كوليك لة دواوة بوون دواي 2 - 1 بردمانةوة من قةت ئةو يارية لة بير ناكةم ئةي تۆ
سه رهه نگ:
به‌ڵێ یارییه‌كی زۆر زۆر خۆش بوو، شانازی پێوه ده‌كه‌م.
KAZHAN
بةكام ياريزاني كوردستاني و عراقي سةرساميت
سه رهه نگ:
له‌كوردستان یاریزانی كوردم باش نه‌بینیوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خولی كوردستان نابینم، كه‌ناڵێكیش نیه كه یارییه‌كانی بگوازته‌وه، بۆیه ته‌نیا له‌یانه‌ی هه‌ولێر ناوی ئه‌و یاریزانانه ده‌نوسم كه ئه‌گه‌ر یارمه‌تی بدرێن یانه بێ كێشه ده‌بێت له شوێنانه‌ی كه ئه‌و یاریزانانه یاری لێ ده‌كه‌ن، سه‌رسام به یاریزانی لاو ڕێكان ده‌روێش كه هێرشبه‌رێكی زۆر به‌هره‌دار و ئاست به‌رزه، دیار ڕه‌حمان كه ئێستا له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و تیپه‌ی كه كاپتن سه‌میر بابۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن واته لاوانی هه‌ولێر، تیپێكی زۆر زۆر به‌هێز و باشه و یاریزانی زۆر باشی تێدایه، من چه‌ندین جاریش وتوومه ئه‌گه‌ر ئاگاداری ئه‌و تیپه بكرێت له‌نزیكه‌وه و یارمه‌تی بدرێن ئه‌وانه ده‌بنه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه . له‌عێڕاق به یاریزانان سه‌عید موحسین ی نه‌جه‌ف و عبدوسهلام عه‌بودی ئێستای یانه‌ی ته‌ڵه‌به.
KAZHAN
عماد هاشم زور زور توندة ئايا عماد يا كاوة باشترة
سه رهه نگ:
عیماد له‌چی تونده ؟ ، به‌نسبه‌ت جیاوازی نێوان كاپتن كاوه ئیبراهیم و كاپتن عیماد هاشم ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم كه ئه‌وان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ستایلێكی جیاوازه و كارده‌كه‌ن.
KAZHAN
ئايا سةرسام نةبويت بة ئاستي احمد علي لة ياري كوتايي بة تايبةتي كة احمد ئةو ئاستةي بيشكةش نةكرد لة ياريةكاني بيشودا
سه رهه نگ
نازانم سه‌رسام به‌چی بم! ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هێنانه‌وه‌ی دوو لێدانی سزایه ئه‌وه سه‌رسام بوونی ناوێ، بۆ مێژووی تاكه‌كه‌سی خۆی شتێكی گرنگ بوو كه دووجار له‌یاری كۆتایی خولی عێڕاقی خۆی ببینێته‌وه ، ساڵی پار له‌گه‌ڵ زه‌ورا و ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ هه‌ولێر.
KAZHAN
ئايا كام زور هاوريتة لة يانةي هةولير
سه رهه نگ:
هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ردی نوره‌دین له‌یه‌ك ژوورین لهگهشتهكان، وه‌كو نزیكیش من لهههموویانهوه نزیكم، چونكه خۆشت ده‌زانی ئێمه وه‌ك خێزانێك واین كه له‌یانه‌یه‌ك كۆبووینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی یاریزانه‌كان ده‌بینم خزم و كه‌سی خۆم نابینم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ahmad salar slemany
به چ گۆڵچیه‌ک و به‌رگریه‌ک و هێرشبه‌رێکی کوردستان و عێراق سه‌رسامی؟
سه رهه نگ
وه‌كو سه‌رسام بوون سه‌رسام نیم، به‌ڵام دڵخۆشم به‌هه‌بونی چه‌ند گۆلچیهكی باش له‌خولی عێڕاق، هه‌روه‌ها دڵخۆشم به‌ئاستی هێڵی به‌رگری یانه‌ی دهۆك و یانه‌ی ئه‌مانه و یانه‌ی هه‌ولێر، لههێرشبهرهكانیش عه‌بدولسه‌لام عه‌بوود كه لهیارییهك زۆر ماندووی كردم و ترسی له‌سه‌ر گۆڵه‌كه‌م هه‌بوو.
ahmad salar slemany
پرسیاری خۆشترین یاریان لێکردی منیش ده‌ڵێم ناخۆشترین یاری کام یاریه بو؟
سه رهه نگ
ناخۆشترین یاریم له‌هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران دۆڕاین له‌خولی LG . ناخۆشترین یاریشم له‌یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رامه‌ی سوری بوو له‌خولی (شباب اڵاردن ) له‌وڵاتی ئورده‌ن كه تیایدا هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگری وای كرد یادگاری ئه‌م یارییه‌م تاڵ بێت.
ahmad salar slemany
خۆشترین شاری کوردستان؟
سه رهه نگ
ده‌بوو بڵێی خۆشترین شوێن، ئه‌وسا منیش ده‌مگوت كوردستان هه‌مووی.
ahmad salar slemany
حه‌ز ده‌که‌ی چ به‌رگریکارێک له به‌رده‌متا یاری بکات؟
سه رهه نگ
عه‌لا عه‌بدول حوسه‌ین و ئه‌و به‌رگریكارانه‌ی كه ئێستا لهیانهكمانن، زۆر دڵخۆشم پێیانه‌وه.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
D I L M A N
D I L M A N
كام ( رۆمان ) زۆر كاریگه‌ره لای كاك سهرهنگ ؟
سه رهه نگ
ڕومانهكان كاریگه‌رییان له‌سه‌رم هه‌بووه، به‌تایبه‌تی ڕۆمانی "چاوه‌كانی" له‌نوسینی بزورگ عه‌له‌وی.
D I L M A N
وه‌كوو خوێنه‌رێكی رۆمانی( بێ سه‌رپه‌رشتان ) چۆنی هه‌ڵده‌سنگێنی ؟
سه رهه نگ:
من نامه‌وێ به چه‌ند قسه‌یه‌ك ڕۆمانێكی وه‌ها گه‌وره و به‌سود و خۆش ههڵبهسنگێنم .
D I L M A N
چه‌ند ئه‌بێت ده‌ست كردوه به شعر نووسین ؟
سه رهه نگ
له كۆتایی ساڵی 1998 له‌ئیش بووم كه یه‌مجار هۆنراوه‌یه‌كم نوسی،
ئه‌وكاته‌ی كه داری خانوهكمان ده‌به‌ستا به‌پیشه‌ی نهجاڕیم لهپیشت چێشتخانه‌ی (ئه‌وڕۆ )كه كه‌وتۆته
به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی ئاكار.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
juliana
juliana
تاچ ڕادەیەک باوەڕت بە خۆشەویستی هەیە لە نێتەوە؟
سه رهه نگ
به‌ڕای تایبه‌تی خۆم ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه به‌پاكی بێت و له‌پێناو پێك هێنانی خێزان بێت، باوه‌ڕم پێی هه‌یه با له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێتیشه‌وه بێت.
juliana
نزیکترین کەس لە تۆوە کێیە؟کەهەمیشەهاندەرت بێت؟
سه رهه نگ
نزیكترین كه‌س برادهرێكمه له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌رزش، كه هه‌میشه هانده‌رمه له‌هه‌موو كاره‌كانم.
juliana
چۆن لە هاوڕێیتی ئەم سەردەمە ئەڕوانیت؟
سه رهه نگ
من تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوومه و خۆشحاڵیشم به‌هه‌موویان.
juliana
بەتاما نیت بێیت بۆ هۆڵندا؟
سه رهه نگ
ئینشائه‌ڵا ئه‌گه‌ر بوارمان بۆ بڕه‌خسێ و كاتێكی فه‌راغ هه‌بێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
رۆمان سلێمانی
رۆمان سلێمانی
1. که‌ی هه‌ولێر به جێ ئه‌هێڵیت ؟ له چ کاتێکدا ؟
سه رهه نگ
من هه‌ولێر جێناهێڵم، قه‌رزاری یانه‌ی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی كارگێڕییهكهیمه، له‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی كاوه ئیبراهیم له‌ساڵی 2000 منیان له‌یانه‌ی پیشكهوتنهوه هێنایه لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر و دواتر بۆ ڕیزی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان بردم، بۆیه له‌قسه‌ی یانه‌كه‌م ده‌رناچم و گوێڕایه‌لیان ده‌بم بۆ مانه‌وه‌م له هه‌ولێر . . بارودۆخیش له‌گۆڕاندایه ، جا نازانم بۆ داهاتوو قسه‌م چی ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ت.
رۆمان سلێمانی
2. حه‌ز ده‌که‌یت له یه‌کێک له یانه‌ی گه‌وره‌کانی به‌غدا یاری بکه‌یت، ئه‌گه‌ر به‌غدا هێمن ببێته‌وه ؟
سه رهه نگ
- جگه له‌هه‌بونی وه‌فام بۆ یانه‌كه‌م، ده‌ڵێم یانه‌كه‌م به‌هێزترینه، جارێ بیرم له‌هیچ یانه‌یه‌كی ناوه‌خۆی عێڕاق نه‌كردۆته‌وه.
رۆمان سلێمانی
3. ئه‌گه‌ر خوا به قیسمه‌تی کردیت و خێزانت پێک هێناو منداێکی کورت بوو، حه‌ز ده‌که‌یت ببێته یاریزان یاخود گۆڵچێ ؟
سه رهه نگ
ئه‌گه‌ر بزانم بارودۆخی یاریزانی كورد هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، كه ئێستا تێیداین، ئامۆژگاری ده‌كه‌م كه وه‌رزش هه‌ڵنه‌بژێرێت!! .
رۆمان سلێمانی
4. ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یکه‌یت به خێزانت حه‌ز ده‌که‌یت چ سیفاتێکی تێدابێت ؟
سه رهه نگ
ناچمه ناو درێژه‌ی باسه‌كه‌و ته‌نیا یه‌ك شتی گرنگ باس ده‌كه‌م ئه‌ویش ئه‌وه، مه‌رج بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێرم ئه‌وه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی بیه‌وێ من
بناسێ و به‌ڕابردووم ئاشنا ببێت، ده‌مه‌وێت خوا بناسێ و ڕابردووی پاك بێت، مه‌رجه‌كانی تریش ئاسادهو ساكارن نامه‌وێت باسیان بكه‌م.
رۆمان سلێمانی
5. وه‌ک هه‌میشه تۆ ده‌پرسیت ( 5 ئه‌ندام ریز بکه له یانه).
سه رهه نگ
كاك ڕۆمان به‌وه‌ڵامی ئه‌م باسه مه‌مخه‌ره بارێكی ناخۆشه‌وه من هه‌موویانم له‌لا ئازیزه.
رۆمان سلێمانی
6.پێت وایه هه‌واڵدان بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی یاریزانه جیهانیهکان له‌لای یاریزانانی خۆمان سودی هه‌بێت ؟
سه رهه نگ
لاسایی كردنه‌وه شتێكی باشه بۆ به‌ره‌و پێش چوونی یاریزان، سودێكی باشیشی ده‌بێت. من خۆم ئه‌وه كارم بوو له‌سه‌ره‌تای سهرههڵدانم
به‌ڵام لاسایی كردنه‌وه له‌شته باشه‌كانی یاریزانه جیهانیه‌كان نه‌ك هه‌موو كرده‌وه‌و كارێكیان.
رۆمان سلێمانی
7.تا ئێسته جگه له هاتن بۆ یاری، سه‌ردانی سلێمانیت کردووه ؟ ئه‌گه‌ر نا، حه‌ز ناکه‌یت سه‌ردانی بکه‌یت ؟
سه رهه نگ
به‌ڵێ جگه له‌وه‌رزش جارێك به كارێكی تایبه‌ت سه‌ردانی سلێمانیم كرد، پێش ته‌واو بوونی خولی عێڕاقیش له‌بیری ئه‌وه بووم سه‌ردانی دهۆك و سلێمانی بكه‌م، به‌ڵام تا ئێستا بوارم بۆ نه‌ڕه‌خساوه له‌به‌ر كه‌می كات.
رۆمان سلێمانی
8. زۆری ته‌له‌فۆن کردن پێته‌وه بێزاری نه‌کردوویت ؟
سه رهه نگ
نا تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بێزاربم له ته‌له‌فۆن كردنی هانده‌رانی یانه‌كه‌م و ته‌له‌فۆن كردنی خزم و براده‌ره‌كانم،
به‌ڵام چه‌ند سنور بهزێنێك ماوه‌یه‌ك كێشه‌یان بۆ دروست كردم، سوپاس بۆ خوا ئه‌وانیش لێم حاڵی بوون و ئێستا سه‌رم سوكه.
رۆمان سلێمانی
9.ئایا تۆ ئه‌زانیت بودجه‌ت یانه‌ی هه‌ولێر چه‌نده؟ پێم مه‌ڵێ ، به‌س خۆت ئه‌زانیت یاخود نا ؟
سه رهه نگ
بودجه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچرڤان بارزانی كراوه‌یه.
رۆمان سلێمانی
10. خوای ئاموون چیه !!؟
سه رهه نگ
- خوای ئامامونم له ڕۆمانی (سینۆهه) به‌ته‌واوه‌تی ناسی
چونكه باسێكی زۆری ئه‌وی تێدایه و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوم له‌سه‌ری هه‌یه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ