بابه‌ت: ته‌واوی هۆنراوه‌که‌ی ئه‌ی بێ وه‌فا
بڕۆ ئه‌ی بێ وه‌فا
بڕۆ ئه‌ی بێ وه‌فا بڕۆ له‌گه‌ڵ پایز دانه دانه
له‌گه‌ڵ گه ڵاکان درۆکانت هه‌ڵه‌ورێنه په‌یمانه‌کانت
سوێنده‌کانت وه‌کو گه‌ڵاکان به‌سه‌ر کانی ئاشقاندا
به‌ڕێ بکه با هه‌موو جیهان بزانێ که گه‌وره‌ترین
په‌یمانت دۆڕاند ئه‌ی بێ وه‌فا تۆ هه‌رگیز مرڤ نیت
تۆ دڕنده‌ی باخی ئاشقان ئه‌شێوێنی دڵی دڵداران
ئه‌ڕه‌نجێنی بێباک له‌و هه‌سته پاکه‌ی بۆی نواندی
بڕۆ ئه‌ی دۆڕاو ئه‌ی دڕنده بڕۆ لاناو ده‌ریایی ئاشقان
هه‌ستی درۆ و دڕنده‌ییت بشۆره‌وه بڕۆ به‌دوای
من مه‌که‌وه من ناتوانم له‌گه‌ڵ دڕنده‌یا بژیم ئه ی دڕنده
تۆ بویته میکرۆبی ناو هه‌موو ووشه‌ی شعره‌کانم
جه‌رگم له‌ت له‌تی تیری ڕۆژگار بێ گه‌ر جارێکی تر
دڵ گرفتاری دڕنده‌و گێل و نه‌زان که‌م
بڕۆ ئه‌ی بێوه‌فا بڕۆ گوڵی وه‌فایت زوو له ده‌ست دا
بڕۆ ئه‌وه‌ی ویستت لێت بردم خه‌نده‌کانم
هیوای چاوه‌کانم بزه‌ی خه‌ونه‌کانم
دڵیشم مابوو ئه‌ویشت به‌خوێن کرد
چیماوه پێم ته‌نها ڕوحم ماوه ئه‌ی بێ ویژدان
ئه‌ویشم ڕه‌وانابینی
بڕۆ بڕۆ ئه‌ی بێوه‌فا هه‌رگیز ڕێت پێ ناده‌م ڕوحیشم به‌ری
ڕوگه‌ش