بابه‌ت: ئه‌نجلینا جولی جوانترین ئافره‌تی جیهانه
له راپرسیه‌كدا ئه‌ستێره‌یی سینه‌مایی (ئه‌نجلینا جولی) بۆ سێیه‌مین جاره به جوانترین ئافره‌تی جیهان هه‌ڵبژێردرێت.
گۆڤاری (ڤانێتی ڤێر)ی ئه‌مه‌ریكایی له سه‌ر ماڵپهرِی ئه‌لكترۆنی خۆیدا، راپرسییه‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانترین ئافره‌تی جیهان ئه‌نجداوه، له ئه‌نجامی كۆتایی راپرسیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجلینا جولی ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی رێژه‌ی 58%ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێناوه و به‌م پله‌یه له یه‌كه‌می راپرسیه‌كه‌دا دێت.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه روونیكردۆته‌وه، ته‌نیا جولی ئه‌و رێژه زۆره‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، چونكه (جیزیل باندشت) به رێژه‌ی كه‌متر له 07% توانیویه‌تی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت و ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی (هالی بێری) به رێژه‌ی 04% پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
گۆڤاری (ڤانێتی ڤێر) ئاماژه‌یداوه، هه‌ر دوو ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی (سكارلیت جۆهانسۆن) و (جێنیفه‌ر كۆنیلی)، نمایشكاری جلوبه‌رگ (بار رافاییلی) كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئیسرائیلییه، ئه‌كته‌ری ئیسپانی (بنیلۆبی كرۆز) و شاژنی ئه‌رده‌ن (رانیا) له پله‌ی پێنجه‌م هاتوون.
جێی ئاماژه‌یه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی 02%ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ستهێناوه بریتین له: ئه‌كته‌ری ئوستورِالیایی (كایت بلانشیت)، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسایی (كاترین دۆنۆڤ)، گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكایی (بیۆنسی)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ته‌نها رێژه‌ی 01%ی به‌ده‌ستهێناوه بریتین له: خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا (كارلا بڕۆنی)، نمایشكاری به‌ریتانیایی بۆ جل‌و به‌رگ (كایت مۆس) و ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی (گۆینیس بالترۆ) بوون.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌نجلینا جولی ئه‌مه بۆ جاری سێیه‌مه ده‌بێته جوانترین ئافره‌ت له جیهاندا