بابهت: لــهیادت نــاکهم
لــهیادت نــاکهم
قەت نەڵێی لە یادی كردووم ، یادت هـاوڕێی شــەوانمـە
ئێستا لــە ناو ماڵی تەنیـام ، غەم لـە جێــی تۆ میــوانمە
كــە دەڕوانـمە ووێنەكەت بــەرامــبەرمـە و نــامــدوێنێ
ڕەنگی مردوو لـە ئاوێنەی ڕوخسارمدا خــۆی دەنـوێنێ
لە دەروازەی گەڕانـەوەت ، دەسـتـە و نـزا ڕاوەستــاوم
هەموو خۆزگەكـانم مردوون ، بەڵام سەیرە كە خۆم ماوم
دە بگەڕێوە ئەی پــەپولــەی هــاوڕێی باخی خەونەكانم
بۆ دیدارت هەر ئەگەڕێم ، كەس نـازانێ شوێن و مەكانم
nuseny hemn