بابه‌ت: ئه‌رده‌ڵان به چی مـرد
سه‌ره‌تا به پێویستی ده‌زانم وه‌کو هاوڕێیه‌کی نزیکی جوانه‌مه‌رگ (ئه‌ردۆی برام) له ڕێگای سایتی چرا تیڤی چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ی بده‌م که گیان و جه‌سته‌ی پاکی ئه‌م پیاوه چوار شانه و بوێره‌ی له کار کردن کرد و هه‌روه‌ها چه‌ند زانیارییه‌ک له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان من و ئه‌رده‌لان. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت باسی په‌یوه‌ندی نێوان خۆم و ئه‌رده‌لان بکه‌م ئینجا بڕۆمه سه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ی.
ئه‌رده‌لان له ساڵی 1996ه‌وه له ڕێگای هونه‌ر و مۆسیقاوه ناسیم و بووین به براده‌ری یه‌کتر. دووا به دووای ئه‌وه ئیتر وای لێ هات ئێمه هیچ ئاهه‌نگێک، کۆنسێرتێک و بۆنه‌یه‌ک نه‌بوو به یه‌که‌وه نه‌که‌ین و نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی یه‌ک دونیا یادگاری و به‌سه‌رهاتی پڕ له پێکه‌نین و خۆشی تا کۆتایی 2002 به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی کیبۆرژهن دیده‌ن توانا.
ئه‌رده‌لان کێ بوو !!؟
ئه‌رده‌لان خاوه‌ن دڵێکی زۆر زۆر گه‌وره بوو، هه‌میشه ده‌م به‌خه‌نده بوو. ئه‌رده‌لان هه‌میشه ئاره‌زووی خۆشی و سه‌فه‌رو کات و ساتی خۆش بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیان. ئه‌مانه هه‌مووی سیفه‌تی زۆر گرنگ و گه‌وره‌ن له لای مرۆڤ. ئه‌رده‌لان هه‌ر وه‌کو هه‌موو تاکێکی ئه‌م دونیایه له هه‌مان کات دا مرۆڤ بێ که‌مکوڕی نابێت له‌گه‌ڵ ده‌وروپشتی خۆی. ئه‌رده‌لان زۆر تایبه‌ت بوو ، شاز بوو.. له‌وانه‌یه پرسیار لی زۆر که‌ستان دروست ببێت و بڵێن ئایا ئه‌م پیاوه دایم ده‌م به‌خه‌نده و مه‌زاج خۆشه چۆن وا به خێرایی و زوویی کۆچی کرد !؟ ئه که‌سانه‌ی زۆر نزیکی ئه‌رده‌لان بوون و دایمه ده‌رگای ماڵی خۆی له‌سه‌ر پشت بۆ جێهێشت بوون باش ئهردهلانیان ده‌ناسی و چاک شاره‌زای سروشت و هه‌ڵسوکه‌تی ئه‌رده‌لان بوون!؟. به داخێکی زۆره‌وه ئه‌م پیاوه ژیانێکی زۆر ناته‌ندروستی هه‌بوو و گوێی نه‌ده‌دایه به‌رژه‌وه‌ندی جه‌سته‌ی خۆی !! هه‌رچه‌نده ئه‌رده‌لانی جوانه‌مه‌رگ به نه‌خۆشییه‌کی زۆر ده‌گمه‌ن و کوشندهکۆچی دوایی کرد که هیچ په‌یوه‌ندی به چۆنێتی بارودۆخی ته‌ندره‌ستی مرۆڤ نییه !!؟ لێره‌دا ده‌مه‌وێت زیاتر بڕۆمه نێو بابه‌تی نه‌خۆشییه‌که‌ی ئه‌رده‌لان.
من به‌داخێکی گه‌وره‌وه ده‌ڵێم که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌لان نێوانمان ساردی به خۆیه‌وه بینی و پاشان له‌سوید بارم کرد به‌ره‌و نه‌رویژ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ندی تر په‌یوه‌ندی نێوانمانی سارد تر کرد، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌رده‌لان سه‌ردانی کوردستانی کرد و لێره‌وه به ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کرد‌و چه‌ند ئامۆژگاریی و زانیارییه‌کم سه‌باره‌ت به چۆنێتی سازدانی کۆنسێرت له‌کوردستان پێیدا و پاشان که هاتیشه‌وه دوو جار به ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کرد. دواجار من ئهردهلانم له 27 سێپته‌مبه‌ری 2009 بینی کاتێک هونه‌رمه‌ندی هاوڕێ کاک نه‌ریمان بابان ئاگاداری کردمه‌وه که ئه‌رده‌لان نه‌خۆشه !؟ ئه‌وه‌بوو چووم سه‌ردانیم کرد و زۆر قسه‌ی خۆشمان کرد و هه‌ر ئه‌م شه‌وه له‌گه‌ڵ بۆتانی برا گه‌وره‌م و کاکه کوردۆی ستران میوزیک ڕاپێچمان کرد و بردمانه‌وه ماڵه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه ئیزنیان پێیدا که ده‌توانێ نه‌خۆشخانه به‌جێ بهێڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چوو . به حوکمی ئه‌وه‌ی که من شاره‌زاییم له بواری ده‌رمان و به‌گشتی کاری نه‌خۆشخانه هه‌یه لێره‌وه ویستم له سسته‌ره‌کان بپرسم ئایا ته‌ندروستی ئه‌رده‌لان چۆن !؟ بینیم ئه‌رده‌لان زۆر پێی خۆش نه‌بوو من پرسیاریان لێبکه‌م و پێشی ووتم " ىلند برام پێم خۆش نییه سه‌یری عیلاجهکانیشم بکه‌یت چونکه هه‌ندێک شتی تێدایه پێم خۆش نییه بیبینی !؟ " . من له‌م ساته‌دا شکم کرد که ئه‌رده‌لان نهێنییه‌کی هه‌یه و نایه‌وێ پێمان بڵێت !؟ منیش به‌دوایدا نه‌چووم و ئه‌م شه‌وه قسه‌م نه‌کرد. ئه‌وه‌بوو بردمانه‌وه بۆ ماڵه‌وه و تا دره‌نگی شه‌و قسه‌و باسی خۆشمان کرد له‌گه‌ڵ بۆتانی برام و کاک کوردۆ و ئه‌رده‌لان..
سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ کرد ویستم پێی بڵێم ئه‌رده‌لان بۆ تێم ناگه‌یه‌نی مه‌سه‌له‌ی نه‌خۆشی تۆ چییه !؟ که‌چی ئه‌وه‌نده ماندوو و ده‌نگی کز ده‌هات دڵم نه‌هات زیاتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م و گوتم ڕۆژێکی تر ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌که‌مه‌وه. ئه‌وه‌بوو دوای سێ تا چوار ڕۆژی تر دووباره ته‌له‌فۆنم بۆی کرد ئه‌مجاره ده‌نگی و ده‌نگی زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌هات، گوتم ئه‌رده‌لان گیان به خوا دڵم نایه زیاتر قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م، گوتی " نا برام ئه‌توو قسه‌م لۆ بکه موشکینه نیه" منیش گوتم نه‌خێر ئه‌رده‌لان که هاتم بۆ سوید دووباره سه‌رت لێده‌ده‌مه‌وه و ئه‌و کاته به ئازادی قسه ده‌که‌ین!.
ئه‌وه‌ی من و زۆر که‌سی تر نه‌یانده‌زانی ئه‌وه بوو که ئه‌ردۆی جوانه‌مه‌رگ ( سه‌ره‌تان – شێرپه‌نجه ) ی هه‌بوو !!؟ خۆی ده‌یزانی، چونکه پزیشکه‌کان پێیان گوتبوو، به‌ڵام ئه‌و زۆر به‌ئومێدێکی گه‌وره‌وه له‌دڵ و خه‌یاڵی دانابوو چاک ببێته‌وه، یاخود به‌ره‌و باشی بڕوات و ئیتر ده‌ست بکات به وه‌رزش و ژیانێکی نوێ بۆ خۆی دابین بکات !؟ به‌ڵم له هه‌مان کاتدا نه‌یده‌ویست ئازیزانی خۆی دڵ گران بکات به‌م هه‌واڵه ناخۆشه‌ی.. بڕیاری دابوو که لای که‌س باسی نه‌کات ته‌نها له‌لای براکانی و چه‌ند که‌سێکی تر.
نه‌خۆشییه‌کی ئه‌رده‌لان
هه‌ردوو گورچیله‌ی مرۆڤ وه‌کو ئه‌و وێنه‌یه‌ی که ده‌یبینن به‌ستراوه‌ته‌وه به دوو به‌ش ( غدة ) به ئینگلیزیه‌که‌ی پێی ده‌ڵێن (Adrenal Gland ) به عه‌ره‌بی ( الغدة الکظریة ) به کوردیه‌که‌ی داواکارم که‌سێکی شاره‌زا بۆم بنووسێت تا به هه‌ڵه نه‌ینووسم. ئه‌م دوو کۆئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆن و که‌وتوونه‌ته سه‌رووی گورچیله‌کانی مرۆڤ. ئه‌م غوددهیه چه‌ند هۆرمۆنێکی زۆر گرنگ بۆ گیانی مرۆڤ ئیفراز ده‌کات وه‌ک هۆرمۆنی کۆرتیسۆل، ئهڵدۆسترۆن، ئه‌درنالین، نۆرادرنالین و دۆپامین. ئه‌رکی ئه‌م هۆرمۆنانه بریتین له :
- ڕێکخسنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن
- ڕێکخستنی ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێن
- ڕێکخستن و هات و چۆی خوێن
- سووتاندنی چه‌وری له‌ش و ... هه‌تا دوایی.
ئه‌م غوددهیه بریتیه له دوو به‌ش، هه‌ر به‌شێکیش په‌یوه‌سته به ئیفراز کردنی ئه‌م هۆرمۆنانه‌ی باسمان کردن. ئه‌م به‌شه‌ی ک ئیفرازی هۆرمۆنی کۆرتیسۆل ده‌کات تووشی ( شێرپه‌نجه ) سه‌ره‌تان ببوو لای ئه‌رده‌لان که ئه‌میش پێی ده‌گوترێت adrenocorticalt carcinomیاخود ناوێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه دانه‌نراوه و پێی ده‌گوترێت Cushongs Syndrome .
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه چیه !؟
- تایه‌کی به‌رز
- به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن Hypertension
- به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێن Diabates Mellitus type 2
- زیادبوونی چه‌وری له ده‌م و چاو Moon Face وه‌ک له دوا دیداری له‌گه‌ڵ کوردسات که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پێوه‌ی دیار بوو، ئه‌مه و زۆر نیشانه‌ی تریش.
ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر به ده‌گمه‌نه، واته له هه‌موو دونیا له یه‌ک ملیۆن که‌س و له یه‌ک ساڵدا یه‌ک که‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت و به پێی ئه‌م زانیاریانه‌ی که ئه‌مڕۆ له دونیای زانست دا هه‌یه. ئه‌م نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندی به زگماکیه‌وه ( ویراسه‌ت ) نییه و وه هۆی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشییه دیاری نه‌کراوه‌و جارێک زانایان نه‌یانتوانیوه بزانن هۆی ده‌رکه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی چیه !؟
ئایا ئه‌م نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ری هه‌یه !؟
به‌ڵێ چاره‌سه‌ری هه‌یه، ئه‌میش له ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری یاخود Cytostatics، به‌ڵام ئه‌میش که‌وتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ک شێرپه‌نجه‌که ( سهرهتانهکه ) بڵاو بۆته‌وه له نێو گیانی نه‌خۆشه‌که و تا چه‌ند به سه‌ختی کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر گورچیله‌کان و ته‌واوی کۆئه‌ندامه‌کانی تری گیانی مرۆڤ؟ به داخێکی زۆر گه‌وره‌وه پێ ده‌چوو زۆر به خێرایی ئه‌م ده‌رده له له‌شی ئه‌رده‌لان به‌کر بڵاوبوبێته‌وه، وای کرد له ماوه‌ی مانگ و نیوێک زیاتر نه‌توانێت به‌رگری بکات و دژی ئه‌م نه‌خۆشییه کوشنده‌یه بوه‌ستێت.
خۆشه‌ویستان من لێره‌وه نازانم چیترتان بۆ باس بکه‌م سه‌باره‌ت به ئه‌ردۆی برام و نازانم چۆن بۆتان وه‌سف بکه‌م، هه‌ستم چۆن بووه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی دا !؟ ئێوه بڵێن ئێستا ئه‌رده‌لان ئاگای ل هه‌موومان نییه و له نێوانمان دا ده‌خولێته‌وه و چاومان لێ ده‌کات و ده‌زانێت یه‌که به یه‌که چۆن بۆ کۆچی دوایی ئه‌م له ناخماندا بۆی ده‌گرین و ده‌سووتێین !!؟
ئه‌ردۆی برام ته‌نها ده‌ڵێم ده‌گ یاخوا جێگات به‌هه‌شت بێت، ئێمه هه‌موومان به‌م ڕۆژه ده‌گه‌ین و هه‌موومان جارێکی تر به یه‌کتر شاد ده‌بینه‌وه. ئێمه هه‌موومان ڕۆژ و کات و ساتمان بۆ نیشمان کراوه‌و ده‌ڕۆین و ئه‌م دونیایا به جێده‌هێڵین. من ئه‌وه ده‌ڵێم، ڕه‌نگه له هه‌موو ژیانمدا له خۆم خۆش نه‌بوومایه ئه‌گه‌ر ئاشتم نه‌کردبایه‌وه و سه‌ردانم نه‌کردبا و نهمدیتبایه. بۆیه ئازیزان تکایه هه‌رچی ڕق و کینه و ناخۆشی هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له ژیانی خۆتان بسڕنه‌وه، ئه‌م که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ قسه‌ت له‌گه‌ڵی نیه، یاخود خۆشه‌ویستێکت بووه پێشتر تکایه هه‌ر ئێستا ته‌له‌فۆنه‌که‌ت هه‌ڵگره و ته‌له‌فۆنی بۆ بکه و بڵی چاوت ماچ ده‌که‌م و پێی بڵی من له‌م ده‌قه‌یه ئیتر هیچ له دڵمدا نه‌ماوه !!.. ئێمه‌ی مرۆڤ گیان له‌به‌رێکی زۆر بێ ده‌سه‌ڵاتین و به‌رگه‌ی زۆر شت ناگرین، بۆیه با خۆشی له ژیان بکه‌ین و یه‌کترمان خۆش بوێت تا ماوین له ژیاندا.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم، ئه‌رده‌لان نیشتیمان و خاک په‌روه‌ر بوو، ئه‌رده‌لان کۆنه پێشمه‌رگه بوو، ئه‌رده‌لان پاتریۆت بوو، ئه‌رده‌لان بوێر بوو، ئه‌رده‌لان به غیره‌ت بوو .
هه‌ر شاد و به‌خته‌وه‌ر بن
براتان
بڵند