بابه‌ت: 3کاتژمێر پێش مه‌رگی ئه‌رده‌ڵان ، نه‌ریمان بابان
بیلال،له په‌یوه‌ندیه‌ک مان له‌گه‌ڵ نه‌ریمان بابان به‌م جۆره باسی هاورێو هاو خه‌باتی ده‌کات.
ئه‌رده‌ڵان ئه‌ی دڵ پاکترین مرۆڤ.ئه‌ی کوره قسه خۆشه‌که‌ی هه‌ولێر،تۆ هه‌میشه کۆرو کۆمه‌ڵگات به قسه خۆشه کانیت گه‌رم ده‌کرد، تۆ پێش ئه‌وه‌ی هونه‌ر مه‌ند بیت، هه‌میشه ئینسان بویت،هه‌رگیز سڵیت له ڕاستیه کان نه ده‌کرده‌وه ، تۆ قه‌ت نه‌ت ده‌ویست کاسه لێس بیت و ماس تاو چی بیت ، هه‌ر بۆیه‌ش به خه‌ریبی و که‌ساسی سه‌رت نا یه‌وه ، تۆ نه‌ت ئه‌ویست هونه‌ره‌که‌ت هه‌رزان فرۆش بکه‌یت ،چۆکیشت بۆنههامهتیا کان دا نه ئه‌دا،نمونه‌ی هاوڕێی دڵسۆز و به وه‌فا بویت هاو سه‌فه‌رم بویت هاو سه‌نگه‌رم بویت ، له چاوتا هه‌میشه خه‌موو په‌ژاره‌یه‌کی زۆر هه‌بوو به‌ڵام قه‌ت ده‌رت نه ئه‌بڕی .تۆ رۆیشتی به‌ڵام زۆر به بێ ده‌نگی رۆیشتی، هه‌مو جه‌سته ت برین‌و ئازار بوو به‌ڵام نه‌ت ویست ئێمه ئازار بخۆین، ئه‌رده‌ڵان من ئیستا خۆم به ته‌نها ئه‌بینمه‌وه ،ڕقم له قه‌ده‌ر ده‌بێته‌وه که هاو ڕێ که‌می لێ سه‌ندم. ئه‌رده‌ڵان هه‌مو جارێك که له ئه‌ڵمانیاوه ئه‌هاتم بۆ سوید ده‌و گوت ،(خێراوهره ماڵه که‌ی خۆم با ڕازوو نیازی دڵمان بۆ یه‌کتر باس بکه‌ین) به‌ڵام به‌داخه‌وه له دوا په‌یوه‌ندیت دا وتیت (نه‌ریمان ئه‌م جاره دێ ییتهوه بۆ سوید به‌ڵام منی لێنیم نام بینی ته‌وه ڕۆیشتنی من ئه‌م جاره گه‌ڕانه‌وه‌یه )ئاخ چه‌ن پر ئازار بو قسه کانیت قورگیت پڕ گریان بوو به‌ڵام دیسان نه‌ت ئه‌ویست ئێمه هیچ بزانین، هه‌تا دوا رۆژی ژیانت هه‌ر به هێز بویت، به هه‌مو ئازاره کان ته‌وه ، هێشتا تۆ دڵخۆ شی ئێمه‌یت ده دایه‌وه ،ئه‌رده‌ڵان ئێمه دوو که‌س بوین ده‌ر به‌ده‌ر بووین، خه‌ریب بویین ئادز بویین، له وڵاته‌که‌مان، له‌شاره کانمان تۆ له هه‌ولێر من له‌سلێمانی ئیستا روحت له به هه‌شته ،تۆ گه‌نجێكی خێر له خۆ نه دیوو بوویت ، له جوانترین به‌هاری ته‌مه‌نت دا هه‌ڵوه‌ریت، هیواو ئاواته کانیت له گه‌ڵ خۆت برده ژێر گڵ ، خهمو په ژاره‌یه‌کی زۆریشت بۆ ئێمه جێ هێشت ،تۆ ڕۆیشتیت به‌ڵام گۆرانیه کانیت و قسهکانیت ته‌نها شته که بۆت کردینه دیاری هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئێمه‌ش روحمان دێته ته‌نیشت رووحی تۆ، برای هه‌میشه‌یت
نه‌ریمان بابان
ئاماده‌کردن : بیلال سه‌نگه‌سه‌ری