بابه‌ت: :: ڕۆژان ئه‌ڕواو تۆ هه‌ر خۆشه‌ویستی منی ::
[center]ڕۆژان ئه‌ڕواو تۆ هه‌ر خۆشه‌ویستی منی
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌تا ئه‌مرم
گوڵی شیعر بۆ تۆ ئه‌گرم
خۆش ویستنێک خۆشم ئه‌وێ ی
هیچ یاسایه‌ک نه‌یویستبێ
هۆنراوه‌یه‌کت بۆ ئه‌ڵێم
هیچ شاعیرێ نه‌یوتبێ
شیعرێ خۆشتر بێ له ناوت
شیعرێ گه‌ش تر بێ له چاوت
شیعرێ ڕه‌نگی وه‌کو ڕه‌نگت
شیعرێ ناسک‌تر له ده‌نگت
* * * *
نه تۆ دیاری نه من دیارم
هه‌ردوو نادیار
که‌وتوینه‌ته به‌ر چه‌پۆکی ده‌ستی ڕۆژگار
ئێستاش په‌پوله‌ی ماچی من
به سه‌ر گوڵی لێوته‌وه‌یه،،،،!
بیرته شه‌وان ئه‌وشه‌وانه‌ی
که پێکه‌وه رێمان ئه‌بڕی ،، چیمان ئه‌وت؟؟
هه‌موو عومری گه‌نجێتی من
ته‌نیا ئه‌و یه‌ک دوو شه‌وه‌یه.....
* * * *
ئاله‌م شه‌وه بێ تۆیه‌دا
ئای چۆن ده‌نگێکم بتگاتێ..؟
کێ بێ وه‌کو فریشته‌یه‌ک
هه‌والێکی تۆم بداتێ...؟
هه‌رچی سۆزی دنیا هه‌یه
له باوه‌شتا کۆبۆته‌وه..
ئاخۆ ئێستا
له‌گه‌ڵ یادی منا ئه‌ژی و
منت له بیر نه‌چۆته‌وه....
فه‌ره‌یدوون به‌رزنجی[/center]