بابه‌ت: عه‌مرو خالـــــید كێیه؟
وه‌رگێرانی : هـــــــهردى ئه‌نوه‌ر
مروَڤ كاتێك برِیار ده‌دات له‌سه‌ر هه‌ندێ شت، به‌گشتى چ مروَڤى مووسڵمان یان نا مووسڵمان...برِیارِ له رووكارى كه‌سه‌كه ده‌دات و بێ ئاگاییه‌كى به ده‌ست خوَ نه‌بوو له ناخه‌وه كه ناتوانىَ برِیار بدات كه ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو كه‌سێكدا و هه‌موو كاتێك بوونى هه‌یه. رووى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى كه‌سێك له كه‌سێكى تر جیاوازه‌و. هه‌ندێك ئه‌وه‌ى له روخسارى به‌دى ده‌كرێ، له ناخیا به‌دى ده‌كرێ و هه‌ندێكیش به پێچه‌وانه‌وه. ماموَستا عه‌مرو خالید كه دهمانهوهى باسى ژیانى و كه‌سێتى بكه‌ین وه‌ك باسمان كرد برِیارِ ده‌ده‌ین....ئه‌وه‌ى ناخ خوا دهزانىَ و به‌س! هه‌موو كه‌سێكیش بێ هه‌ڵه نییه‌و هه‌ڵه‌ش ده‌كات!
ماموَستا عه‌مرو خالید كه له دایك بووى 5/9/1967 دانیشتووى شارى ئهسكهندهریهیه له وڵاتى میسر... ئیش و چالاكى ئیسلامى كه ژمێریارهو بانگخوازێكى جیهانییه. عه‌مرو خالید مه‌حه‌ممه‌د حیلمى كه به عه‌ره‌بى(عمرو محمد حلمى خالد) ه یه‌كێكه له‌و كه‌سه چالاك و بانگخوازانه‌ى ئیسلام كه، گوَڤار نیویوَرك تایمز ئاماژه‌ى به خوَشهویستى عه‌مرو خالید كرد له لایانى ولاَتانى عه‌ره‌بییه‌وه وه به‌ناوبانگترین كه‌سى بانگخواز و ئاموَژگاریكهر له شاشه‌ى تهلهفزیوَنهكان. یه‌كێك له‌و 13 سیانزه كه‌سه ناوداره جیهانییه‌ى كه له لایه‌ن گوَڤارى تایمه‌وه هه‌ڵبژێردرا. وه 6 شه‌شه‌مین كه‌سى به توانا كهرووى فیكرییهو له لایه‌ن گوَڤارى نیگار. هه‌ر له ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ى میسر له دایك بووه‌و له زانكوَى ناوبراو خوێندوویه‌تى وله ساڵى 1988 له به‌شی ژمێریارى خوێندوویه‌تى. له ساڵى 2001 برِوانامهى له بنیاتنانى خوێندنه‌وه‌ى ئیسلامى وه‌رگرتووه.
ئێستا حاڵى حازر له زانكوَی وێڵزى به‌ریتانى خه‌ریكى وه‌رگرتنى برِوانامهى دكتوَرایه. له ساڵى 1990 كه هێشتا كه‌سێكى ژمێریار بوو بهلاَم له مزگه‌وته‌كان وانه‌ى ده‌وته‌وه. و له ساڵى 1998 به هوَى وتاردان گواستراییه‌وه شاشه‌ى تهلهفزیوَنه ئاسمانییه‌كان. كه له كه‌ناڵى ئیقرِه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شاشه‌ى ئینته‌رنێت و شریته كاسێتى و سی ى دییهكان. عه‌مرو خالید كه كه‌سانى شهرِخوازو ئه‌وانه‌ى شوێن هه‌نگاوه‌كانى ئوسامه بن لادن ده‌كه‌ون به كاسانى نه‌شیاوى داناون. هانى مووسڵمانان ده‌دات به‌بێ لیك ترازان و پێكه‌وه خوَشهیستى ده‌دات و وه بوَ به‌ره‌وپێشچوونى كوَمهڵگه برِواى وایه كه له كه‌سانى( له خوار بوَ سه‌ر) بگوَرِدرێت. به‌رنامه تهلهفزیوَنییهكانى وه‌ك( دعوه للتعایش) كه له ساڵى 2007 په‌خش كرا، هه‌روه‌ه(صناع الحیاه) له ساڵى 2005 كه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى پشت بهخوَبهستن له‌ئیش و دروست كردن‌دا. ( على خطى الحبیب) كه مانگى ره‌مه‌زاندا له ولاَتى سعودییه پێشكه‌شی كرد. (قصص القرا‌ن) كه سه‌رنجى ته‌واوى خه‌ڵكى رِاكێشابوو و كه باس له رِهوشت و به‌ها به‌رزه‌كانى ژیان ده‌كرا. وه چه‌ندها به‌رنامه‌وه نامیلكه و كتێبی كه له بازارِهكاندا هـه‌یه. كاریگه‌رى ته‌واوى به‌سه‌ر كوَمهڵگهى ئیسلامییه‌وه هه‌یه. هونه‌رى وتنه‌وه‌ى وانه‌ى چ ئیسلامى یان غه‌یرى ئیسلامى هه‌یه...باسی ئه‌وه ناكه‌م كه ماموَستایان چ ئایینى بێ یان نه‌بێ كه نازانى وانه بڵێته‌وه... به‌ڵكو پێویسته ئه‌وه‌ى كه باسی ده‌كات له خودى خوَیشى بوونى هه‌بێ تا كاریگه‌رى زیاتر به‌سه‌ر هه‌موو تاكێكى ئه‌م كوَمهڵگهییهوه هه‌بێ، گه‌رنا باس كردن و خوَماندووكردنى به به‌لاشه‌و مایه پووچ. هیوادارین ههرماموَستاییهك، زاناییهك، كه‌سێك كه وانه ده‌ڵێته‌وه چ ئیسلامى بێ یانا وانه وتنه‌وه‌ى قوتابخانه‌و كوَلێژ بێ... به دڵ و به‌گیانێكى پاك ئه‌نجامى بدات و گوێ له ده‌وروبه‌ر نه‌بێ چوَنه!!!!
سه‌رچاوه: ئه‌نته‌رنێت www.kurdiu.org