بابه‌ت: له نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌رده‌ڵانی جوانه‌مه‌رگ
له نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌رده‌ڵانی جوانه‌مه‌رگ
سه‌ره‌تای ساڵی 1994 بوو ،تازه ماڵ ئاواييم کردبوو له باکووری سويد و په‌نام هێنابوو بۆ ستۆکهۆلم ،چه‌ند ڕۆژێك تێ نه‌په‌ڕی دهعوهتيان کردم بۆ شايی دۆستێکی دێرينم که هاوپۆلی منداڵيم بوو کاك جه‌ليل ،له‌وێ چاوم به کوڕێکی خۆين گه‌رم وئێسك سووك که‌وت ، خاوه‌ن ده‌نگێکێ کوردی ڕه‌سه‌ن وبه‌سۆز، له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌هچه وچريکهيهك هه‌موو ناخی ئامه‌ده‌بوانی هه‌ژاند ،ڕوومه‌تێکی ئه‌وروپايی و ڕه‌وشتێکی کوردانه‌ی پاك ،له پشتيه‌وه کاك زه‌که‌ريا به ئۆرگێك هاريکاری ده‌کرد ،بۆ ماوه‌يه‌کی دوورودرێژ پێکه‌وه ده‌رده‌که‌وتن ،تا زه‌که‌ريا خۆی جيا کرده‌وه‌و ،به‌ته‌نيا ده‌رکه‌وتنی خۆی ڕاگه‌ياند وه‌کوو گۆرانی بێژێك.
له‌و شه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌ڵان به‌کر ئاشنايهتيم په‌يدا کرد ،پاشان بۆم ده‌رکه‌وت که دراوسێشمه!
( ڕنکبی)يه‌کێکه له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی باکووری ستۆکهۆڵم که ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی بيانی زۆره به‌تايبه‌ت تورك ،زياتر له 100 نه‌ته‌وه لێ ده‌ژين به بێ گرفت .
ئێمه‌ش له‌وێ ده‌ژياين ،جار جار سه‌ردانم ده‌کرد ،گوێم له‌ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی ده‌گرت ،باسی بيرهوهريهکانی خۆی بۆ ده‌کردم به‌تايبه‌ت داستانی گۆرانی (کچی گاوڕ)،ڕۆژانی پێشمه‌رگايه‌تی ، ڕۆژانی هه‌رزه‌کاری له هه‌ولێر وئاشنابوونی به دونيای هونه‌ری کوردی ،ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که خزمه‌تی به‌عسيان ده‌کرد ..هتد
پاش ماوه‌يه‌ك وه‌ك (ڕاوێژکاری کۆمه‌ڵايه‌تی ) وه‌رگيرام له قوتابخانه‌ی (يهرينگا سکولان) که يارمه‌تی ئه‌و قوتابيانه بده‌م بۆ فێربوونی زمانی سويدی و ئاشنايه‌تی زياتر ده‌رباره‌ی سويد ،له‌وێش چاوم به کاکه ئه‌رده‌ڵان که‌وت ،له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند که‌مال مه‌حه‌مه‌د که دووان بون له قوتابيهکانم ،ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌وانم بينی ده‌گه‌شامه‌وه ،هه‌ستم به‌کات نه‌ده‌کرد ،حه‌زم ده‌کرد وانه‌که ته‌واو نه‌بێت ،هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به قسه‌ی خۆش و شيرين بارودۆخێکی تريان هێنابووه کايه‌وه.
له هاوينی 2008 چاوم به کاک ئه‌رده‌ڵان که‌وت ،پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌يه‌کی دورو درێژ بوو يه‌کمان نه‌بينی بوو ، له قه‌راخی ده‌ريا وجێگای سه‌يرانگا و مه‌له‌وانی خه‌ڵک له هاوين دا (بلاكبێری ).
نه‌مر له‌گه‌ڵ هاوڕيهکی سويدی بوو ،به‌نده‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕيهکی خۆم بووم که له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌يان دهعوهتيان کردبووم ،خێزانی هاوڕيهکهم ووتی ئه‌وه کاك ئه‌رده‌ڵان نيه له پشتمانه‌وه دانيشتوه؟ که چاوم پێ که‌وت ،هه‌ستام چووم ده‌ستم کرده ملی و هێنام بۆ سه‌ر سفره‌که‌مان له‌گه‌ڵ هاورێيهکهی.
هه‌موو ئه‌و پاش نيوه‌ڕۆيه تا ئێواره‌يه‌کی دره‌نگ پێکه‌وه بوين و باسی زۆر شتمان کرد ،زياتر گوێم لێ ده‌گرد ،به‌تايبه‌ت ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کوردستان پاش 15 ساڵ و چاوپێکه‌وتنی به که‌س وکاری ،دۆستداران، هونه‌رمه‌ندان ،کاربه‌ده‌ستان و ئه‌و گۆڕانکاريانهی که به‌سه‌ر کوردستان و به‌تايبه‌ت شاره خۆشه‌ويسته‌که‌ی ههولێرهاتووه.
يه‌کێك له‌و بابه‌تانه که به‌لامه‌وه سه‌رنج ڕاکێشه‌ر بوو ،چاوپێکه‌وتنی جوانه‌مه‌رگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کاك مه‌سعود بارزانی .ئه‌ڵبه‌ته من که ئه‌م بابه‌ته ئه‌گێڕمه‌وه ، ئه‌و هاوڕێيهم وه‌کوو
شايه‌ت ماوه و پێکه‌وه گوێمان له قسه‌کانی بوو ، هيچ مهبهستێکيشم به‌دواوه نيه ته‌نها مێژويهکه و ده‌بێت تۆمار بکرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانمان بێ به‌ش نه‌بن له ڕوداوه ڕاستهقينهکان .
جوانه‌مه‌رگ ووتی کاتی چاوپێکه‌وتنم به کاك مه‌سعود پاش به‌خێر هاتن وڕێزلێنان ،ده‌ربرينی خۆشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان ،کاك مه‌سعود فه‌رمووی ئه‌گه‌ر هه‌ر پێويستيهکت هه‌يه ئاماده‌ين يارمهتيد بده‌ين. منيش ووتم گه‌وره‌م زۆر سوپاست ده‌که‌م ،پێويستيم به هيچ يارمهتيك نی يه . لهکۆتايی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ماندا ديسان کاك مه‌سعود ووتی ئه‌گه‌ر لێره شه‌رمت کرد ،ئه‌توانيت له‌ده‌ره‌وه به سکرتێره‌که‌م بڵێت ئاماده‌ين يارمهتيد بده‌ين ، منيش ووتم زۆر سوپاس گه‌وره‌م بۆ ڕێزلێنانت ،پێويستيم به هيچ يارمهتيك نی يه .
به‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ کاکه ئه‌رده‌ڵان مرۆڤێکی يه‌ك ڕوو ،يه‌ك زمان ،ده‌ستپاك ،دڵپاك ،ڕه‌وشت پاك ،کوردپه‌روه‌ر،خاوه‌ن هه‌ڵوێست ،ئاشقی نيشتمان بوو ،وه‌فادار وخه‌مخۆری هاوڕيانی بوو.
مه‌رگی ناوه‌ختی،برينيکی قوڵی له دڵی هه‌موومان به جی هێشت ،تا مرۆڤ ،خاك ،وه‌رزه‌کان ، جوانی ، گوڵ ، عشق ، هه‌ژاران ،ده‌نگ مابێ ،کاکه ئه‌رده‌ڵان ماوه‌و هه‌ميشه نه‌مره.
ئاری کاکه‌يی/سويد
jabar info