بابه‌ت: سیر مرۆڤ له په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ده‌پارێزێت
[size=16]سیر مرۆڤ له په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ده‌پارێزێت
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌تووه كه خواردنی سیر ده‌بێته به‌ربه‌ستێكی پته‌و بۆ مرۆڤ تاكو دووچاری په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز نه‌بێت. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كه به‌سه‌رپه‌رشتی پڕۆفیسۆر ئاندریا گارن ئه‌نجامدراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خواردنی ماست و حامز و مریشك یارمه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ده‌ن و له په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازی دوورده‌خه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پڕۆفیسۆر ئاندریا گارن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه شووشتنی هه‌ردوو ده‌ست و شووشتنی ده‌موچاو له‌دوای پژمین هۆكاری سه‌ره‌كی به‌دووربوونی مرۆڤه له‌م په‌تایه. وێڕای ئه‌مانه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه خواردنی سیر كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه و به‌رگری مرۆڤ له‌دژی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رزا زیاد ده‌كات، بۆیه ئامۆگاری مرۆڤه‌كان ده‌كات كه له حالًَی حازردا زۆر سیر بخۆن، چونكه ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا بڵاوبۆته‌وه.
DWRGA[/size]