بابه‌ت: گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ری سینه‌مای هیندی موسڵمان ده‌بێت
[size=24]گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ری سینه‌مای هیندی موسڵمان ده‌بێت
كه‌ناڵی (زی ئه‌فلام)ی ئیماراتی عه‌ربی كه تایبه‌ته به په‌خشكردنی فیلمی هیندی، له میانه‌ی هه‌واڵه هونه‌رییه‌كانیدا كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی ئه‌كته‌ره نوخبه‌و ئه‌ستێره‌كانی شاشه‌ی سینه‌مای هیندی‌و چۆنیه‌تی كار‌و چالاكییه‌كانیان، له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌واڵی موسڵمانبوونی ئه‌كته‌ری ناوداری سنه‌مای هیندی (ڤینتكنا)ی راگه‌یاند، كه پێشتر له‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحی بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه هاوكات و راسته‌وخۆ وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ باسه‌كه‌ی، وێنه‌ی ئه‌كته‌ری ناوبراوی له كاتی نوێژكردنی له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی هیندستان خسته به‌ردیده‌ی بینه‌ران، ئه‌مه‌و كه‌ناڵی (زی ئه‌فلام) زیاتر تیشكی خسته سه‌ر ژیانی هونه‌ری (ڤینتكنا).
ئه‌و ساڵانی حه‌فتاكان له شاشه‌ی سینه‌مای هیندی ده‌ركه‌وتووه‌و یه‌كه‌م فیلمی رۆمانیسه‌و رۆڵی مامۆستای زانكۆ ده‌بینێت، دواتر هه‌نگاونانی به‌ره‌و قۆناغی پڕ شه‌ڕو كاره‌ساتی سینه‌مای ئه‌كشن، رۆل بینینی له‌م بواره‌دا له‌به‌ر لێهاتووبوونی جه‌سته‌یی و وه‌رزشكاری سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو توانی ببێته هاوشانی (داره‌مه‌نده‌ر)، ڤینتكنا له رووی سیما‌و جوانی‌و رووخساره‌وه له نێو ئه‌كته‌ره هیندییه‌كان به كوڕه شاجوانه‌كه‌ی شاشه‌ی هیندی ناسراوه، هه‌روه‌ها له بواری به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه تاوكو ئێستا خاوه‌نی ده‌یان فیلمه كه له‌سه‌رجه‌میان رۆڵی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌وانه: ده‌یاوان، قوربانی، شوعله‌ت بۆمبا، ..) چه‌ندین فیلمی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ناوداری هیندی ئه‌مینتا بابه‌جاندا هه‌یه شایانی ئاماژه پێدانه له ساڵانی هه‌شتاكاندا له سینه‌ماكانی عێراق و كوردستاندا گه‌نجان خولیای بینینی فیلمه‌كانی ئه‌كته‌ری مغامه‌ره‌ی سینه‌مای هیندی ڤینتكنا بوون.
كؤمه ل نيوز[/size]