بابه‌ت: TO BE OR NOT TO BE...
[size=16]TO BE OR NOT TO BE...
وه‌ك با هاتی،
با چ باكی
له به‌ربه‌ست و كۆسپ و مه‌رزه،
وه‌كوو خۆره‌تاو هه‌ڵاتی
خۆر كه‌ی حه‌وجه‌ی
به مۆڵه‌ت و چرای سه‌وزه؟
به‌خێرهاتی
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی مانا به ژینم ده‌به‌خشێت
گه‌ر بخوازی،
بێ دوودڵی
چاوانم ده‌خه‌مه به‌ر پێت.
بێ تۆ ڕۆحم
له شه‌وگاری ته‌نیاییدا
دڵۆپ دڵۆپ ده‌توێته‌وه،
بێ تۆ گۆرانیبێژێكم
له گه‌رمه‌ی به‌سته گوتندا
شیعری له‌بیر چووبێته‌وه.
خۆشه‌ویستیم هێنده پاك و
ئه‌وه‌نده خوایی و گیانییه،
نه‌ك هه‌ر به‌و خاڵه‌ی ڕوومه‌تی داگیر كردووی،
به‌غیلیی به‌و خاڵه‌ش ده‌به‌م
له نێو نوونی ناوهكهتا زیندانییه.
ده‌ترسم من
شیاوی ئه‌و هه‌موو ئه‌وینه‌ی تۆ نه‌بم،
تۆ له ژیانمدا نه‌بی،
لام چوون یه‌كه
ئه‌گه‌ر هه‌بم، یاخۆ نه‌بم.[/size]
2003.11.30
حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
ئه‌ڤیننامه، ل41