بابه‌ت: فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ر به سیسته‌می ( Wendows Xp ) >>> ڕونكردنهوه به (( وێـنـــه ))
[size=16][center]بهنـــاوی یـــهزدانــی مـــه‌زن و دلـــۆڤــــــان
خۆشه‌ویستانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین بۆ ئه‌مجاره‌ش هاتمه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی یه‌كێك له گرینگترینهكانی كۆمپیوته‌ر ئه‌ویش (( فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ر )) (( Formating Computer )) ئه‌مه‌ش بۆته كێشه‌ی زۆرێكمان له‌وانه‌یه زۆرانمان نه‌زانین كۆمپیوته‌ره‌كانمان فۆرمات بكه‌ین تاڕاده‌یه‌كی زۆریش زۆر ئاسانه كه به‌چه‌ند هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵم بن ده‌توانن به‌بێ كێشه و زۆر به‌سه‌ركه‌وتووی كاره‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن
تێبینی :- داوای لێبووردن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر وێنه‌كان به ڕوونی دیار نین چونكه به كامیره‌ی وێنه‌ی شاشه‌م گرتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان باش ده‌زانن له‌كاتی فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ر به‌هیچ جۆرێك وێنه‌ی شاشه ناگیرێت مه‌به‌ستم به كۆمپیوته‌ره .
1 - هه‌نگاوی یــــهكهم :- سه‌ره‌تا سیدی ( CD ) ویندۆس ئێكس پی ( Wendows Xp ) له‌سه‌ر درایڤی كۆمپیوته‌ره‌كه داده‌نێین وپاشان كۆمیوتهرهكهمان ڕیستارت ( Restart ) ده‌كه‌ینه‌وه ، كاتێك كۆمپیوته‌ر ڕیستارت ( Restart ) بۆوه له‌سه‌ر كیبۆرد پێش ئه‌وه‌ی پێ بیته‌وه دووگمه‌ی ( سپه‌یس ) ( Spys ) ئه‌و دووگمه درێژه‌ی له‌خوارووی كیبۆردهكهههیه سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك داده‌گریت پاشان ڕاسته‌و خۆ سیدی ( CD ) ویندۆس ئێكس پی ( Wendows Xp ) ده‌ست ده‌بێت به كاركردن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕیی ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
2 - هه‌نگاوی دووه‌م :- پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به چه‌ند خوله‌كێك له ده‌وری ( 5 تا 10 ) خولهك چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین لاپه‌ڕه‌ی ویندۆس ئێكس پی ( Wendows Xp ) ڕێكخسته‌وه‌ی ته‌واو ده‌بێت پاشان داوای ئینته‌ر ( Enter ) ده‌كات ئینته‌ر دابگر و چاوه‌ڕی بكه سه‌یری وێنه‌كه بكه .
3 - هه‌نگاوی سێیـــه‌م :- له‌م هه‌نگاوه زۆر چاوه‌ڕی ناكه‌ی ته‌نها كه‌متر له ( 2 ) خولهك وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌بینین كه چۆنیه‌تی كرداره‌كانی سیسته‌می نیشان ده‌دات ئه‌گه‌ر كاتت هه‌بوو بیخوێنه‌وه ئه‌گه‌رنا ( F8 ) دابگر كه چۆن له هێڵی خواره‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێداوه له وێنه‌كه .
4 - هه‌نگاوی چواره‌م :- ئه‌م هه‌نگاوه گرینگ‌ترین هه‌نگاویانه كه فۆرماتكردنی هاردهكانه ( Formating Hard ) كه به‌چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان له‌گه‌ڵم بن تا به ئاسانترین شێوه و بێ كێشه كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت كه ئه‌مه‌ش به‌م چوار خاڵه ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
أ - سه‌ره‌تا هارده‌كه ( Hard ) دیاری ده‌كه‌ین به كیبۆرد پاشان له خوارووی شاشه له هێڵی تاسك بار ده‌بینین ئاماژه‌ی پێداوه كه ( D=Delete ) واتا له‌سه‌ر كیبۆرد دووگمه‌ی ( D ) یه‌كسانه به ڕه‌شكردنه‌وه‌ی هارده‌كه ئێمه‌ش دووگمه‌ی ( D ) داده‌گرین سه‌یری ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه بكه به جوانی .
ب - ئێستا وه‌ك وێنه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه به دووگمه‌ی ( L ) ده‌كات بۆ دڵنیابوون له ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی هارده‌كه‌ت دووگمه‌ی ( L ) دابگر وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابی له ڕه‌ش بوونه‌وه‌ی هارده‌كه‌ت .
ج - له‌م دووخاڵه‌ی سه‌ره‌وه ( أ - ب ) توانیمان هارده‌كه ڕه‌ش بكه‌ینه‌وه به‌ڵام ئێستا پێویستمان به دروست كردنه‌وه‌ی هاردهكهیه ( Create hard ) سه‌ره‌تا ئه‌م هارده‌ی كه فۆرماتمان كرد نیشان ده‌كه‌ی به كیبۆرد وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره پاشان له خوارووی شاشه‌كه‌وه كه دیاریم كردوه نوسراوه ( C=Create ) له سه‌ر كیبۆرد دووگمه‌ی ( C ) یه‌كسانه به دروست كردنه‌وه‌ی هاردی دیاری كرا‌و ئێستاش ( C ) داگر بۆئه‌وه‌ی هاردهكهمان بۆ دروست ببێته‌وه .
د - ئێستا هاردهكهمان فۆرماتكرد ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێره جێ بهێڵین و هه‌نگاوه‌كانی تر ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵام یه‌ك تێبینی :- ( یه‌كه‌م هاردمان چۆن فۆرمات كرد هارده‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه فۆرمات ده‌كرێت ) سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه ده‌كه‌ین ده‌بینین له به‌رامبه‌ر هارده‌كان نوسراوه ( New>>Raw ) واتا هارده‌كان نوێبوینهوه پاشان ( Enter ) داده‌گرین .
5 - هه‌نگاوی پێنجــهم :- وه‌ك له كاتی فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ره‌كان وا باوه زیاتر به سیسته‌می خێرا ( Quich ) فۆرمات ده‌كه‌ین ئێمه‌ش نیشانه‌كه له دێری ( ( Format The Partition Using The NIFS File System ( Quich ) داده‌نێین له وێنه‌كه زۆر جواتر دیاره سه‌یر بكه پاشان ( Enter ) دابگره بۆ هه‌نگاوی كۆتای سیسته‌م ( System ) .
(( پاش ئه‌وه‌ی كه ( Enter ) داگرت ده‌بینین ڕێژه‌یه‌كی سه‌دیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه سێ ئاراسته‌ی یه‌ك له دوای یه‌كن له یه‌كه‌م و دووه‌م و ئه‌م نیشانه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه كاتی دیاری كردنی تی له‌یه‌كه‌م و دووه‌م ڕه‌نگی نیشانه‌كه زه‌رده له سێیه‌م نیشانه‌كه سوره‌و زۆر به كه‌می ماوه‌كه ده‌بڕیت لێره تۆ ته‌نها سه‌یری ده‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ دووگمه‌ی كیبۆرده‌كه داناگریت وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه ))
6 - هه‌نگاوی شهشــهم :- لێره كاتێكی دیاری كراوت پێ نیشان ده‌دات ئه‌م وێنه‌ی كه له چوارگۆشهكه ئاماژه‌م پێداوه به زمانی گینگلیزی نوسراوه (( پێشبینی ده‌كرێت به 39 خولهكتهواو بێت )) به‌ڵام شه‌رت نیه ئه‌م ڕێژه‌یه ڕاست بێت جاری وا هه‌یه كه‌متر له 25 خوله‌كیش ته‌واو ده‌بێت به‌ڵام تۆ چاوه‌ڕیی ده‌كه‌ی تا كاتی ڕیكخستنی زمانه‌كان .
7 - هه‌نگاوی حهوتـــهم :- له‌م هه‌نگاوه ده‌توانی زمانه‌كان ڕیك بخه‌یت وه ئه‌گینا ده‌توانی ( Next ) دابگریت پاش فۆرمات بوون زمانه‌كان ڕیك بخه ته‌نها ( Next ) دابگره وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
8 - هه‌نگاوی ههشتـــهم :- لێره ته‌نها به‌روارو كات و ڕۆژ و مانگه‌كان ڕیك ده‌خه‌یت زۆر ئاسانه پێویست به ڕونكردنهوهی وێنه‌ی ناكات له‌سه‌ر وێنه‌كه زۆر ربه جوانی ئاماژه‌ی پێ دراوه .
9 - هه‌نگاوی نۆیـــــهم :- له‌م هه‌نگاوه ئاگاداربه ژماره‌ی نیهێنی واتا كلیلی ده‌رباز بوون له ویندۆز بنوسه‌وه وه‌ك خۆی ئه‌م كلیله له‌سه‌ر سیدی ( CD ) فۆرمات نوسراوه وه‌ك خۆی بنوسه‌وه پاشان ( Next ) .
10 - هه‌نگاوی دهیــــهم :- ناوێك بۆ ویندۆسه‌كه‌ت دابنێ ته‌نها یه‌ك ناو چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو نازناوه‌كان زۆر بوون ئه‌وه ویندۆزه‌كه‌ت به چه‌ند ناوێك زیاد ده‌بێت وێنه‌م دانه‌ناوه به‌ڵام چونكه پێویستی پێ نه‌بوو له‌به‌ر ئاسانی خشته‌یه‌ك دێت جێگای( 6 ) ناوی ڵی ده‌بێته‌وه تۆ ته‌نها خانه‌ی یه‌كه‌م ناوێكی بۆ بنوسه پاشان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڕیستارت ( Restart ) ده‌بێته‌وه و پاشانا به سیسته‌می نوێ و فۆرماتی نوێ ( NewFormating PC ) پێ ده‌بێته‌وه ئینجا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێوه ده‌مینێته‌وه ته‌نها ( تعریفات )ــی پارچهكانه .
له‌كۆتای هیوای ئه‌وه‌تان بۆ ده‌خوازم كهتوانیبم كێشه‌ی هه‌مووتان چاره‌سه‌ر بكه‌م له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه له ڕووی فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ر به سیسته‌می ( Wendows Xp ) .
ڕێز و سوپاسی برای بچوكتان : ئاســـــــۆ یاسیــــــــن
مافی پارێزراوه بۆ یانه‌ی گۆڵچی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین
2009/10/22
[/center][/size]
[center]
بۆ په‌یوه‌ندی كردن سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی فۆرماتكردن به‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه :-
[size=16]
ئـــیـــمــــێـــڵ
[email protected]
[email protected]
0750
[/size][/center]
[center][size=24]زیاتر له سێ كاتژمێر پێیوه خه‌ریك بووم تا ئامادهمكرد[/size][/center]