بابه‌ت: په‌یامی موحه‌ممه‌د . هۆنراوه .
[size=24][center]په‌یامی موحه‌ممه‌د . هۆنراوه . موحسین شوانی
ته‌نیا په‌یامی سه‌روه‌ر ره‌وانه
ئارامی دڵ و رێبازی ژیانه
دیاری و به‌خششی پاكی یه‌زدانه
رێ نیشانده‌ری دونیا‌و دینمانه
ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌و بگرێته به‌ر
سه‌رفراز ده‌بێ له رۆژی مه‌حشه‌ر
ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بكاته رابه‌ر
قه‌د گومڕا نابێ و هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر
نه‌هامه‌تیه‌كان كه ئه‌مرۆ زۆرن
خه‌ڵكی تێ یكه‌وتوون نازانن چۆنن
دیاره سه‌رچاوه‌ی كێشه‌و گرفتن
دووره په‌رێزی له په‌یامبه‌رن
تاكو كورد له‌گه‌ڵ ئیسلام ئاشنا بێ
سه‌ركرده‌ی رۆحی هه‌ر موحه‌ممه‌د بێ
بێ شك ده‌گاته ئامانج و مه‌به‌ست
نابێته به‌نده‌ی دوژمانان و دۆست[/center][/size]