بابه‌ت: داهێنانی نوێ: چاویلكه‌یه‌كی ده‌نگی بۆ نابینا‌كان
داهێنانی نوێ: چاویلكه‌یه‌كی ده‌نگی بۆ نابینا‌كان 
دوورگه- قوتابییه‌كی هیندی داهێنانێكی نوێ بۆ نابینا‌كان هێناوه‌ته ئارا كه بریتییه له دروستكردنی چاویلكه‌یه‌كی ده‌نگی بۆ نابینا‌كان. ئه‌م قوتابییه هیندییه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ كه ماوه‌ی چوار ساڵه خه‌ریكی ئه‌م جۆره چاویلكه‌یه و له كۆتاییشدا توانیویه‌تی كه له دروستكردنی چاویلكهكهدا سه‌ركه‌وتوو بێت. شایانی باسه نابینا‌كان به له‌چاوكردنی ئه‌و چاویلكه‌یه سوودێكی زۆر وه‌رده‌گرن، چونكه ئه‌م چاویلكه ده‌نگییه نابینا‌كان له بوونی كۆسپ و دیوار و به‌ربه‌ست ئاگادار ده‌كاته‌وه. كاتێك كه نابینایه‌ك به‌ره‌و رووی دیوارێك یان كۆسپێك ده‌چێت له‌و كاته‌دا چاویلكه ده‌نگییه زه‌نگێك لێده‌دات و ئاگاری ده‌كاته‌وه و كه به‌ربه‌رستێك یان دیوارێك یان كۆسپێكی له به‌رده‌مدایه.
دوورگه

