بابه‌ت: ئه‌ی خۆشه‌ویستم (د.خ)
ئه‌ی خۆشه‌ویستم
دڵ خۆشم به په‌یامت
به پێشه‌واو رابهرێتیت
به سونه‌ت و فه‌رمووده‌ت
به سۆز و میهره‌بانیت
به سه‌روه‌ری و مامۆستایت ...
سه‌ربه‌رزم به شاكارت
به‌ژیان و ئارامیت 
به دانایی و داد په‌روه‌ریت
به ِرهوشت وزانستیت 
به ره‌فتارو لیبوردهییت...
به‌خته‌وه‌رم شوێن كه‌وته‌ی تۆم 
كه ڕێبواری هه‌مان ڕێگه‌م 
به‌سه‌ر پۆش و باڵا پۆشیم 
به ئیمان و هیمه‌ت به‌رزیم
به ڕابردوو وبه ئاینده‌م... 
به‌هیوام به ووته‌كانت 
به داستانی نه‌مریت 
به جوانی په‌یڤه‌كانت 
به دوا هه‌ناسه‌ی ژیانت 
به‌هه‌موو وێناكانت.... 
ئه‌ی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه 
ئه‌ی خه‌مخۆری ئه‌مڕۆی ئێمه
به‌دڵ و گیان به هه‌ناسه 
ده‌یپارێزین ئه‌م په‌یامه
تا به‌دیدارت شاد ده‌بینه‌وه
تێر ئاوی كه‌وسه‌ر ده‌خۆینه‌وه...
كورديش لۆڤ