بابهت: کورته نامهی موبایل
ئـــــەگــــــەر مردم وەرە ســـــــەر گۆڕم
جونکە لەناو گۆڕیشم پەیمان ناگۆڕم
-3-------------------------------------------------------------------------
تیرى دوورى چاوەکانت سنگمـــــى کون کون کردووە
دوعا دەکەم نەیدا لــــــە دڵم چونکە تۆم تیا هەڵگرتووە
--------------------------------------------------------------------------
رۆژان دەڕوا و خۆشەویستیت زیاتر دەبێ
چەند بتبینم سیمات لەلام جوانتر دەبێ
--------------------------------------------------------------------------
دوریت ده ریایکه هه لقولاوی فرمێسکی منه
له بیر کردنت مه رگه و کۆتایی ژیانی مــــــنه
--------------------------------------------------------------------------
گــــــــوڵێک بە فرمێسکــــــــى
چــــــــــاوى خــــــــــۆم ئاوى بدەم
چــــــــــــۆن دڵــــــــــــــــــم دێ
گوڵێکــــــــــــى دى بـــــــــــۆ بکەم
--------------------------------------------------------------------------
من دەبووایە دواى مردنى تۆ
لـــــــــــە دایک بوومایــــــــــــە
نەک هەتا هەتایە بەدەست تۆوە
دیـــــــل بوومــــــــــــایــــــــــــە
--------------------------------------------------------------------------
تا دڵ دەوەستێ لەترپەى لێدان
تا دلۆپەیەک خوێن مابێ لەگیان
تۆزێک هەناسە بکا هاتووجۆ
دەرناچم لە خۆشەویستى تۆ
--------------------------------------------------------------------------
با بۆت بنوسم ئیستا فرسەتە
جونکە دوای مردن نوسین زەحمەتە
بە خوینی دلم لەسەر پەرەی گول
ناوت ئەنوسم تا دەجمە ژیر گل
--------------------------------------------------------------------------
زۆر ئەترسم رۆژیک لەرۆژان
پەنجەجوانەکەت بمخاتە گریان
کەسەیری بکەم رەنگت گۆرابیت
پەنجە جوانەکەت ئەلقەی تیکرابیت
--------------------------------------------------------------------------
گــــــــەر دکتـــــــــۆر ســـــــــەد
ســــــــاڵ مــــــەشق بکــــــات
ناتوانـــــــێ دەردى عـــــاشقێك
چارەســــــــــــەر بکـــــــــــــات
--------------------------------------------------------------------------
ئیتر خۆت حاکم و منیش تاوانبار
ئازادم دەکەى یان دەمدەیت لەدار
فەرمان بفەرموو سەرم لەڕێتە
گەر بشمکوژى چاوم هەر لێتە
--------------------------------------------------------------------------
لێم وننابی خەیاڵ نەکەی وونم کردوی
دڵنیابە لەگلێنەی چاوەکانما هەڵم گرتوی
--------------------------------------------------------------------------
نەئاسمانم تا ئەستیرەت بۆ بهینم
نە هەورم تا بارانت بۆ بنیرم
نە دەریام تا مەرجانەت بۆ بنترم
مرۆڤکم جاو و ژیان و دلم هەیە
ئەگەر ئەتەوی بۆتی ئەنیرم
--------------------------------------------------------------------------
مەڵێ غەمگینم منیش وەکو تۆم
شەوانى تاریکى بۆت دەبم بەمۆم
هەرچەندە نێوانمان لەدوورى دایە
دوریش هەورێکە لەبارین دایە

گەر بزانی بە نامەکانت چەند دڵشادم
لەگەڵ هەر هەناسەیەکتا نامەکت بۆ دەناردم
--------------------------------------------------------------------------
هیچ ئاوێک لەفرمێسکەکانم زۆرتر نییە
هیچ خەمێک لەخەمى دوورى تۆ گەورەترنییە
--------------------------------------------------------------------------
گریانم زامى عشقت چارە بکات
دەگریم تا فرمێسکم بیابانێک پڕئاو دەکات
--------------------------------------------------------------------------
ده بيم بلي خؤشه ويستيت بؤ ئه وه نده بيسنوره
كه ليم دوري نه ك هه ر زورم زيانيشم به بي نوره
--------------------------------------------------------------------------
گوڵ فرۆشێک سێ لەگوڵەکانى وون دەبێ
دوو لەگوڵەکان دەدۆزێتەوە
بەڵام گوڵى سێ یەم ئەو کەسەیە
کەئەم نامەيه دەخوێنێتەوە
--------------------------------------------------------------------------
بانگت ناکەم بەگوڵ چونکە لەگوڵ جوانترى
گوڵ بۆمن وەرزێکە بەڵام تۆ زیاترى
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر کەسێ گوڵفرۆش بێ بۆنى گوڵى لێدێ
تۆ بۆخۆت گوڵى ئەبێ نرخت چەندبێ
--------------------------------------------------------------------------
با عوبرى قەڵام خوێنى جەرگم بێ
وەرەقەى نامەش کفنى مەرگم
خەمى دووری تۆ تیرەى جەرگم بێ
گەر بێ وەفا بووم نالەى مەرگم بێ
--------------------------------------------------------------------------
له جاوم برسى بؤجى ده كرى؟
وتى كه سيكى ئازيزم ونه
دل وتى مه كرى میوانى منه
--------------------------------------------------------------------------
دهردت لهمن کهنیله
تۆ مشک و من پشیله
تۆ دڵ و من گورچیله
تۆ گیرفان من فانیله
تۆ دهورمان من خڕیله
دڵیشم ئاوهو ئیشقت بهرمیله
--------------------------------------------------------------------------
مەڵێ غەمگینم منیش وەکو تۆم
شەوانى تاریکى بۆت دەبم بەمۆم
--------------------------------------------------------------------------
هەرچەندە نێوانمان لەدوورى دایە
دوریش هەورێکە لەبارین دایە
--------------------------------------------------------------------------
ههلگره یادگاریم ئهی هاوڕێ ی جوانم ، نهوهك پێت بگات ههواڵی نهمانم ، دونیا سهفهرهو مردنی میوانه، ئهمرۆ خۆشیهو سبهی گریانه
--------------------------------------------------------------------------
كهسه خۆشهویستهكان وهك ئهستێرهن ، رهنگه ههموو كات دیار
نهبن ، بهلام ههمیشه ههن
--------------------------------------------------------------------------
هیچ کات هەست ناکەم کە من بێ کەسم
چونکە دام ناوى لە جێى گشت کەسم
--------------------------------------------------------------------------
بههاربه بێ گوڵ جوانی زۆرکهمه
بول بولیش بێ گوڵ دڵی پرخهمه
هاورێی وهکو تو له دونیا کهمه
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر نێوان من و تۆ هەزار شار و رووبارى تێدابێ
قەت لەیادت ناکەم تا دنیا مابێ
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر هەنگ هاتە لات مەترسە
ئەوە منم ناونیشانى جوانترین گوڵم پێداوە
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر رۆژێک بیرت نەکەم من بۆچیمە ئەم ژیانە
گەر بەهارێک بێ تۆ بکەم ئەو بەهارە بۆ من خەزانە
گەر شەوێک بێ تۆ نەگریم دەبێ کوێربێ ئەم چاوانە
--------------------------------------------------------------------------
بــە رەوشـت زۆر هێـمـنى تــۆ روح و دڵــى منـى
وانـەزانى لێـم ونى هـەمیـشـە لـەدڵـى مـنى
--------------------------------------------------------------------------
خۆزگە من و تۆ میلى کاتژمیر باین
تا لە هەر کاتژمێرێک بەیەک گەیشت باین
--------------------------------------------------------------------------
هەناسەتم بدەرێ باهیچ هەناسەیەکى تر هەڵنەمژم
قسەیەکم بۆبکە با گوێ لەقسەى کەسیتر نەگرم
--------------------------------------------------------------------------
دڵم وەک کۆمپویتەرە نامەکانت خەزن دەکا
کە دیخوێنمەوە خەمەکانم فۆڕمات دەکا
--------------------------------------------------------------------------
ئەم شەو زۆر گریام بۆسۆزى تۆ
سۆزى تۆم لانەبو بکەم یادی تۆ
گیانە وا هەستم کردە فیداى تۆ
پەشیمان نیمە دڵم دا بەتۆ
--------------------------------------------------------------------------
هاورێی خۆشەویست لەیاد ناچێ
گەر نەشیبینی لەدڵم دەرناچێ
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر مانگیش واز لەئاسمان بێنێ
ئەگەر ماسیش واز لەدەریا بێنێ
ئەگەر مەمیش واز لە زین بێنێ
ئەوە دڵى من هەرگیز واز لەدڵى تۆ ناهێنێ
--------------------------------------------------------------------------
حەزم دەکرد فرمێسک بوومایە
لەچاوەکانتا لەدایک بوومایە
لەسەر رومەتت بژیامایە
لەسەر لێوەکانتا بمردمایە
--------------------------------------------------------------------------
هیچ وشەیەک نیە وەسفى تۆى پێ بکەم
تەنیا دڵ شک دەبم بەقوربانى تۆى بکەم
--------------------------------------------------------------------------
لەنێودڵم سێ گوڵم بۆچنى
گوڵێک دەتپارێزێ
گوڵێک حەزى لێتە
گوڵێک ئاواتى دیدارتە
--------------------------------------------------------------------------
خۆشەویستەکەم خۆشەویستی عاشق دەکوژێ
بەڵام خۆشەویستى تۆ ژیانم پێ دەبەخشێ
--------------------------------------------------------------------------
هەمیشە دڵم بەئاگاى تۆیە
ههمیشە چاوم لەرٍێگاى تۆیە
فکرو خەیاڵم هەر لاى تۆیە
ئەگهر مردیشم هەر لەتاوى تۆیە
--------------------------------------------------------------------------
ئهزم دهکرد فرمێسک بوومایه !
له چاوهکانتا له دایک بوومایه!
له سهر رومهتت بژیامایه!
له سهر لێوهکانتا بمردمایه!
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر بڵێم شێتى تۆمە
ئەگەر بڵێم عاشقى تۆمە
ئەگەر بڵێم تۆم خۆشدەوێ
ئەگەر بڵێم هەموو ژیانى منى
جپسێکم بۆ دەکڕى؟
--------------------------------------------------------------------------
شێتم بۆ بینینی چاوی تۆ
دهمرم بۆ نیگایهكی تۆ
زۆر خۆش دهوێ ی نازانم بۆ؟؟!!!
--------------------------------------------------------------------------
گەر ماسى ئەشقى دەریابێت
گەر کەو ئەشقى چیابێت
گەر بولبول ئەشقى گوڵ بێت
گەر کوڕ ئەشقى کچ بێت
نابێ ئەم کچە بێ وەفابێت
--------------------------------------------------------------------------
بەچکە مهیموونێک لەدایکی دەپر سێ و
دەڵێ دەبێ لەمن ناشیرین تر هەبێ ؟
دایکیشى دەڵێ خەم مەخۆ تۆ زۆر لەو کەسە جوانترى
کە ئەو نامە دەخوێنێتەوە
--------------------------------------------------------------------------
وامهزانه ئهو كچهی سهیرت ئهكا حهزی لێته
سوخمهكهی دزراوهوه شكی لێته
--------------------------------------------------------------------------
كاتێك دڵهكان پاك دهبنهوه
بهختهوهری سهر پای ژیان دادهپۆشێت
--------------------------------------------------------------------------
من بولبولێکم بۆ گوڵ دەخوێنم
گەر گوڵیش نەبێت هەر دەناڵێم
--------------------------------------------------------------------------
دڵم دەوێت هەموو دڵ
دڵم ناوێت بەبێ دڵ
دڵت بدە بەدڵم
با هەست بکەم دڵ بەدڵم
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەرچى دنیا لەسەر دڵ بەندە
گەر تۆى تیا نەبآ کوا نرخى چەندە؟
--------------------------------------------------------------------------
ئەوەى بزانى وەفاداری بەرهەمى چییە
هەرگیز نازانێت دارى پەشیمانى واتاى چییە
--------------------------------------------------------------------------
ڕێزم هەیە بۆ کەسێک بەقەد هاوین بۆى دەسووتێم
من غەریبى دەکەم ئەو ناپرسێ لێم
--------------------------------------------------------------------------
ئەم شەو باڵاى خەمم بەقەد باڵاى سنۆبەرە
تکا دەکەم گەر کۆچت کرد روحى من لەگەڵ خۆت بەرە
--------------------------------------------------------------------------
وەرە ئەمشەو دڵم دەربێنە
بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە
--------------------------------------------------------------------------
هەزاران خۆشى بەیەک دووریت لەناو دەچێت
هەموو ناخۆشى ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت
--------------------------------------------------------------------------
خۆشەویستى بەزەردەخەنەیەک لەدایک دەبێ
بەڵام بەفرمێسک کۆتایى دێ