بابه‌ت: ئه‌مڕۆ یادی ئه‌و ڕۆژه‌یه
[b][center]ئه‌مڕۆ یادی ئه‌و ڕۆژه‌یه
که چووینه دڵی یه‌که‌وه
به‌ڵێنماندا ئاوێته بین
تا ده‌چینه ژێر خاکه‌وه
له‌بیرت دی هه‌ناسه‌که‌م
له‌ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا
دڵم کرد به ئه‌ڵقه‌یه‌ک و
کردم به په‌نجه‌ی تۆدا؟
بیرت نه‌چێ یه‌که‌م ژوان
کاتێ ماچمان به‌یه‌ک به‌خشی
ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌ڵێنمدا
ژیانمان پڕکه‌ین له خۆشی
ئێستا ده‌ستم له‌ده‌ستایه و
وا سه‌رم به سه‌رته‌وه‌یه
گومان نه‌که‌ی ڕۆژێ دووربم
هه‌رخۆشمه‌وێی به‌م شێوه‌یه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م هیچ شک نابه‌م
کردبێتم بۆ ئه‌و دونیا
نه‌که‌ی ڕۆژێ لێم زویر بی و
جێمبهێڵێ لێره ته‌نیا[/center]
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د[/b]
