1

بابه‌ت: ئەستێرە دوورەکەم

[size=16]
ئەستێرە دوورەکەم

ئەزانم ئێستا دڵ پری
ئەستێرە دوورەی ولاتم
بەروخساریش لەتۆ دووربم
دڵ نیابە بە دڵ لاتم
ئەزانم ئاخ هەڵەکێشی
هەموو رۆژئ بۆ دووری من
چاوت پرە لە فرمێسک
دڵت پرە لە خەمی من
تۆ بڵێی رۆژئ ئازیزەکەم
دەستم بگرێتەوە دەستت
چرۆکەمەوە وەکو جاران
لە دڵی پر لەسۆزو هەستت
تۆ بڵێی ببمەوە بەو مەلەی
لە ئاسمانی وڵات جارئ
یان لەخاکی نیشتیمانم
چڵاو چڵ کەم لەسەر دارئ
هەموو رۆژئ بە تاسەوە
لەغوربەتا دێم و ئەچم
زۆرە ترسم تا دێمەوە
بە یەکجاری لە یادت چم
یان ئەترسم مەرگی غوربەت
لە غەریبی و دوورە وڵات
رێگا نەدات بە ئاسانی
جارێکی تر بێمەوە لات[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: ئەستێرە دوورەکەم

لە غەریبی و دوورە وڵات
رێگا نەدات بە ئاسانی
جارێکی تر بێمەوە لات

بە گشتی هۆنراوەیەکی جوان بوو ،بە تایبەتیش ئەم کۆپلەیە ،،دەست خۆش مەریەم

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: ئەستێرە دوورەکەم

هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوانه‌:) ده‌ستت خۆش بێت ساندی گیان به‌رده‌وام بی..
به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ناوی نووسه‌ر بده‌:)

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: ئەستێرە دوورەکەم

supas  ayoka
walla  nusaraka nazandrawa

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg