1_خۆشترین یادگاریت؟
سوپاس بۆ خوا یادگاری خۆش زۆر زۆرن به‌ڵام شتێک باس ئه‌که‌م له‌م ماوه‌یه به‌سه‌رم هات ، ده‌توانم بڵێم له‌بیرم ناچێته‌وه !
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌م کرد ، له‌و سه‌فه‌ره له شاڕێکی زۆر گه‌وره بووین من و براده‌رێک له نزیک هۆتێڵهکهمان چوینه مارکێتێک تا هه‌ندێک خواردن و پاکه‌ت و هتد... بکڕین
که قسه‌مان کرد خاوه‌ن دووکانه‌که که نزیکه‌ی ته‌مه‌نی (60) ساڵ ده‌بوو گوتی: ئێوه خه‌ڵکی ئێره نین له کوێ هاتوون؟
منیش وتم خه‌ڵکی کوردستانین شاری هه‌ولێر (اربیل) ،
پیاوه پیره‌که گه‌شایه‌وه و ده‌می برد بۆ ده‌ستی براده‌ره‌که‌م ماچی بکات به‌ڵام براده‌ره‌که‌م نه‌یهێشت!
پاشان وتی ئێوه کوردن.. به‌ڕاستی کورد میلله‌تێکی زۆر چاکن کورد ئینسانی باشن کورد زۆر پیاون . . . ئیتر زۆر له‌و قسانه‌ی کرد
کوڕێکی گه‌نجیش له‌و دوکانه بوو ، دیار بوو کوڕی خاوه‌ن دوکانه‌که بوو بانگی کرد وتی وه‌ره کوڕم ئه‌وانه کوردن بیانبینه ، کورد میله‌تێکی زۆر ئازا و به‌ناوبانگن.
به‌ڕاستی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام ، کاتمان زۆر نه‌بوو ئه‌گینا پێم خۆش بوو بزانم هۆکاری چییه ئه‌و پیاوه پیره وا میلله‌تی کوردی خۆش ده‌وێ...
پاشان زۆرمان لێکرد هه‌تا پاره‌ی ئه‌و شتانه‌ی لێمان وه‌رگرت که لێمان کڕیبوو. . . زۆریش داوای لێ‌کردین ئه‌گه‌ر کاتمان هه‌بێت سه‌ردانی بکه‌ینه‌وه ، به‌لام قسمه‌ت نه‌بوو. 
ده‌توانی گوێ له هه‌موو قورئانی پیرۆز بگریت به ته‌فسیری کوردی له یوتوب فـــــهرمــووکـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !