1

بابه‌ت: ئافرەت خۆشترین خۆشی ژیانه.........................

[size=24]  ئافرەت خۆشترین خۆشی ژیانه
 
خوای گەورە دەفەرموێ:
{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً }الروم 21 لە واتای (مودة‌)دا لەم ئایەتە پیرۆزەدا مانای بەرزی ئەمەی بە دەرخستوەو بەدەری دەخات كە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد تەنها پەیوەندی سەرجێ یی نى یە، بەڵكو پەیوندى یەكی چاوەدێرى و سەرپەرشتى و خۆشەویستى و دڵنەرمى و ڕێزو سۆزو عاتیفەیى یە. ئەوەش ڕیزی كەسایەتی ئافرەت وبەرزی پلەی ئافرەت دەردەخات.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەربارەی خۆشویستنی ئافرەت دەفەرموێ: ((حُبِّبَ اليّ من دنياكم: النساء والطيب! وجعلت قرة عيني في الصلاة)) رواه النسائي، والإمام أحمد في المسند، والحاكم وسنه صحيح واتە: لە دنیادا دو شتم لە لا خۆشەویست كراوە: ئافرەت و بۆن خۆشی! نوێژیش ڕون و ڕۆشنایی چاومە.
پێغەمبەر كە دەفەرموێ: لە لام خۆشەویست كراوە، واتە خوای گەورە ئەم دو شتەی لە هەمو شتەكانی دنیا هەڵبژاردوەو خۆشەویستی كردوە كە هەر یەكەیان نیعمەتێكەو تایبەتمەندىو تام و چێژی خۆی هەیە. ئافرەت خۆشەویستە چونكە چراو ڕۆشنایىو دڵنەواكەرو سوكنایی ماڵەوەیەو پەروەردەكەرو هۆی بونی منداڵە. بۆن خۆشیش بۆیە خۆشەویست كراوە چونكە دڵ و دەرون فێنك دەكات و گوشادی دەكات، هەروەها دڵخۆشكەری فریشتەكانە. نوێژیش ڕونی چاو و دڵخۆشىو پاڕانەوەو نزاو داواكردنی سەرفرازىو رزگارى یە لەنێوان بەندەو پەروەردگاریدا. لەم نزاو پاڕانەوەدا خۆشى و شادی دەدات بە دڵی بەندە، ئەوەش بەختیارترین و سەربەرز ترین حاڵەتی مرۆڤە)). التاج الجامع للأصول.
ئیمام (ابن الجوزي) لە كتێبى (نوادر الأذكياء) باس دەكات كە شاعیرێك بەلاى چەند ئافرەتێكدا تێپەڕ بوەو جوانیەكەیان سەرنجى راكێشاوە و ئەم هەڵبەستەى گوتوە:
هەندێك باس دەكەن كە شاعیرێك لە ژنەكەى توڕە دەبێ و دەڵێ:
إن النساء شياطين خلقن لنا
نعوذ بالله من شرّ الشياطين
واتە: ئافرەتان شەیتانن بۆ ئێمە دروست بون، پەنا بەخوا لە خراپەى شەیتانان.
یەكێك لە ئافرەتەكان وەڵامى دایەوەو گوتى:
إن النساء رياحين خلقن لكم
وكلكم يشتهي شم الرياحين!!
واتە: ئافرەتان رەیحانن بۆ ئێوە بەدیهێنراون، هەموشتان حەز دەكەن بۆنى رەیحان بكەن.
لەسەر ئەو قسەیەى كە دەڵێ: ئافرەتان رەیحانەن، خاوەنى كتێبى (واجب الآداب) دەگێڕێتەوە كەوا ڕۆژێك خالیدى كوڕى یەزیدى كوڕى معاویە باسى عبدالله ى كوڕى زوبەیر دەكات كەوا رەزیلە، خێزانەكەشى رەملەى كچى زوبەیر كە خوشكى عبدالله یە دانیشتبو، بێ دەنگ بوو قسەى نەكرد، خالد پێی گوت: ئەوە بۆ قسە ناكەیت! بە قسەكەم رازى یان هەر حەز ناكەیت وەڵامم بدەیتەوە؟! ئەویش گوتى: نە ئەمیان و نە ئەویان! ژن بۆ ئەوە دروست نەبون دەست بخەنە كارى پیاوان، لە راستیدا ئێمە رەیحانەین بۆ بۆن كردن و لەئامێزگرتنین! چیمان داوە دەست بخەینە كارتانەوە؟! دەڵێ: بەقسەكەى سەرسام بو و نێوچاوانى ماچ كرد!
نووسەر: بەهەشت[/size]

سةرجاوة -فةيس بووك

ﻟﻪ ﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﻣﻨﺪﺍڵیدا ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ
ﺑڵێت ﺧﯚﺷﻢ ﺩﻩﻭێیت ﺑﺮﺍﻭﻩﯾﻪ.....به‌ڵام
ﻟﻪﺟﯿﻬﺎﻧﯽ ﮔﻪﻭﺭﻩﻛﺎﻧﺪﺍ ﻫﻪﺭﻛﻪﺱ ﺯﻭﻭﺗﺮ ﺑڵێت
ﺧﯚﺷﻤﺪﻩﻭێﯿﺖ ﺩﯙڕﺍﻭه