بابهت: <<<<خوا بناسه >>>>
[size=16]هه رچە ندە چاوم نات بینێ
نیشانەكانت لەبەر چاومن
پێویست بەدیتنت ناكا
جێ دەستت والەسەر جەستە و ههناومن
جیهان پڕیێەتی كاتێ چاو بڕكا و مێشك كاركە
لەكۆرپەی ناوزگ پرسن
لەكوپەیهك ئاودا سەرچاوەی ژیانی ناوكە
لەنەخۆشێ پرسن
كاتێ دكتۆر دەستەوەسانە
لەراست بیمارێ
پێی دەڵێ خۆت تەسلیمی خوا كە
نەخۆشی بێ ئومێد چاك بۆوە
كەچی ساغێ لەولاوە كەلاكە
لە مارێك پرسن
بزانن هەموو گیانلەبەرێ بەژهەری دەمرێ
ناو دەمت پرییەتی لە ژهەر
ئەی بۆكارلە خۆت ناكا
یان لە مێش ههنگوینك شیرینی دەڕێژێ
ناو لەشت هەمووی ژهرە
چۆن هەنگووینی شیرین تاڵ ناكا
ئەی ئاژەڵی شیردەر
ئەو شیرە سپیە لەخوێن پاك بووە
كێ وا جوان و بێ گەردو پاكە
كەزیندوولە هێلكە دێتە دەرێ
لێی پرسن
كێ فێری كردی بۆ لای دایكت وا ڕاكە
ئەی هەوا دستم هەستت پێ دەكا
كێ پێی گوتی
خۆت لەچاوان پەنهان كە
بڕۆ سەیری ئەستێره و مانگ و ڕۆژ
ملیار ساڵە وا بەدوای یەكەوە
ڕۆژی حەشرە چركەیەك
هەریەكیان پێش و پاش كا
حوشتر كاتێ
ماوەی چەندین ڕۆژ
بێ خۆراك و ئاوە
لە پشتی خۆی دەخوا
بۆیە وابێ باكە
گەر ویستت بزانی بەنج ودەرزی
لەكوێوە هاتوون
بڕوانە مێشوولە چەند وردو سامناكە
گەرویستت بزانی مرۆڤی گەمژە كێیە
ئەوەی سەیری دروست بوونی خۆی ناكا
لەوان گەمژەتر هەوادارانی داروینن
بیرۆكەكانی
لای كەللە پووچەكان نەبێ
لەیەك شۆێنی تر بڕناكا
مرۆڤی جوانم
مەیمون بەو ناشیرینەوەی
هەرگیز وەك تۆ لاساری
لە گەڵ خوا ناكا
زیانی نییە باوەر بەخوابوونت
بێ یانا
خوا لەمن وتۆ بێ باكە
وەرە مەردی چاكە بە و
بۆ رۆژی دوایت
كەمێ چاكە داكە
ئەم ژیانە تا سەر نییە
دوور یان نزیك
بەشمان مشتێكە لەوخاكە
ته ئکید نیم له ناوی نوسه ر
ههڵگورد عزیز ڕانیهی
[/size]