1

بابه‌ت: جه‌زائیرییه‌كان: شه‌ڕی گه‌یشتن به‌ مۆندیال هونه‌رمه‌ندانیشی گرتۆته‌وه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/9aab155a54.gif

میسرییه‌كان و جه‌زائیرییه‌كان: شه‌ڕی گه‌یشتن به‌ مۆندیال هونه‌رمه‌ندانیشی گرتۆته‌وه‌

دوورگه‌- ئه‌و یارییه‌ی كه‌ له‌میانی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی میسر و جه‌زائیر ماوه‌، یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت و دوای یارییه‌كه‌ش یه‌كێك له‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌گاته‌ مۆندیالی 2010. ئیدی رۆژ به‌رۆژ شه‌ڕه‌ قسه‌ و كاریكاتێری جۆراوجۆر له‌نێوان هانده‌رانی هه‌ردوولادا توندوتیژی و تانه‌ و ته‌شه‌ری زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت. ئه‌مجاره‌ش هانده‌رانی جه‌زائیر وێنه‌ی سه‌ری چه‌ندین خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی میسریان له‌ جه‌سته‌ی یاریزانه‌ میسرییه‌كان دانا و جگه‌ له‌مه‌ش ئاڵای میسریان سووتاند. ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی تووڕه‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی میسری. له‌مباره‌وه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ (یوسرا) كه‌ سه‌ری ئه‌ویشیان بۆ گاڵته‌پێكردن له‌ جه‌سته‌ی یاریزانێكی میسری دابوو،رایگه‌یاند كه‌ (زۆر عه‌یبه‌ بۆ جه‌زائیرییه‌كان ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن و سووتاندنی ئاڵای میسریش عه‌یبێكی گه‌وره‌تره‌). هه‌روه‌ها یوسرا گوتیشی: هانده‌رانی جه‌زائیر هه‌رچی بكه‌ن، میسر هه‌ر یارییه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌ و ده‌گاته‌ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2010.شایانی باسه‌ ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ وێنه‌كانیان شێوێنراوه‌ ئه‌مانه‌ن: یوسرا، له‌یلا عه‌له‌وی، فیفی عه‌بده‌، غاده‌ عادل، مونا شلبی، نه‌بیله‌ عوبێد، نادیه‌ جوندی، یاسه‌مین عه‌بدولعه‌زیز، دینا عه‌لی و چه‌ندانی دیكه‌ن.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/241e5e9f6e.jpg
[size=24]مااصعب ان تبکي بلا دموع...وما اضعب ان تذهب بلا رجوع..وما اضعب ان تشعر بالضیق..وکأن المکان من حولک یضیق[/size]:(:(

2

وه‌ڵام: جه‌زائیرییه‌كان: شه‌ڕی گه‌یشتن به‌ مۆندیال هونه‌رمه‌ندانیشی گرتۆته‌وه‌

[size=16]ده‌س خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

3

وه‌ڵام: جه‌زائیرییه‌كان: شه‌ڕی گه‌یشتن به‌ مۆندیال هونه‌رمه‌ندانیشی گرتۆته‌وه‌

[size=16]دةستةكانت خؤش بيت بيزان خان هةر سةركةوتو بيت ,,,,,,, بئ كومان خؤشترين يارى دةبيت جونكة هةر كامةيان ببيتةوة دةكاتة مونديال [/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/ORmS1345635726/iraqlive_1344459358_365.png

[size=20]

دەزانی؟!
هەندێک کەس هەرچەند بیانخوێنیەوە... ماندو نابی!
هەندێک کەس هەرچەند گوێی لێئەگری ... پێیان عادەتـــــ ناکەی
هەندێک کەس هەرچەند دوبارە ببنەوە .... دیسان شازن ، ئەلێی هێشتا نەتکردونەتەوە!


بینیوتە؟؟! گوێت گرتوە؟! هەندێک کەس بێ کۆتایین..
[/size][/center]