بابه‌ت: له سالی نوی یانه‌که‌مان پێشنیاریک ده‌که‌م که .........
[size=16]سلاو ئه‌ندامه خۆشه‌ویسته‌کان
ئه‌مرۆ یادی دوو ساله‌ی دامه‌زراندنی یانه‌که‌مان بوو
که جێ ی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ران بکه‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی که توانیویانه
به‌سه‌ر گشت کێشه‌کانی یانه زالبن و به‌باشی یانه‌که به‌رێوه ببه‌ن
وه نابێت ئێمه‌ش خۆمان له‌بیر بکه‌ین چونکه به‌ینی خۆمان بێت ئێمه‌ی ئه‌ندامان بووین که یانه به‌م
رۆژه گه‌یشتووه ![]()
مه‌سه‌له‌کی کوردیش هه‌یه ده‌لێ (( چه‌پله به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت ))
بیگومان به هاوکاری و خزمه‌ت کردنی هه‌موو لایه‌کمانه که ئه‌م یانه‌یه جیاوه‌زه له‌گه‌ل گشت یانه‌کانی تر
به‌هه‌ر حال بادریژهی پێنه‌ده‌م یه‌کسه‌ر بچمه سه‌ر ئه‌صلی مه‌سه‌له‌که
کورت و کرمانجی بلێم من پێشنیاره‌که‌م هه‌یه به‌کورتی زیاتر ده‌چیته قالبی داواکاریه‌وه
پێشنیاره‌که‌شم ئه‌وه‌یه به هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی یاریه‌کانی مۆندیال که ته‌نها 4 مانگ و نیوی ماوه بۆیه
داوا ده‌که‌م به‌شێکمان بۆ بکریته‌وه به ناوی (( مۆندیال ))
که به بیر و رای من زۆر پێویسته ئه‌م به‌شه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه‌دا باسی زانیاری له‌سه‌ر هه‌لبژارده
به‌ژداربوه‌کانی مۆندیال و مێژوی مۆندیال وگۆرانکاریهکان بکه‌ین
چونکه ماوه‌ی ده‌ست پێکردنی مۆندیال زۆر نزیک بویته‌وه
جا نازانم به‌ر پرسانی یانه و ئه‌ندامان ئه‌م پێشنیاره‌ی منیان پێ چۆنه ؟[/size]





