Sarhang Muhsin نووسی:مه‌ریه‌م خان سڵاو، خۆشحاڵم كه ده‌بینم له‌سه‌ر كورسی ئیعتراف دانیشتووی. خۆشحاڵم كه 
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران تۆیان هه‌ڵبژاردووه، ئینشائه‌ڵا ئه‌ندامه‌كانی تریش یه‌كه به‌یه‌كه میوانداری 
ده‌كرێن. منیش پرسیارم هه‌ن.
 1- له‌چی په‌شیمانی؟ هۆكاری ئه‌و شتانه‌ی لێیان په‌شیمانیت بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه، خۆت یان 
ده‌وروبه‌رت؟
مه‌ریه‌م:زۆر شت. ئه‌و شتانه‌ی كهلهژیانم بوونه‌ته هۆی په‌شیمانی ئێستام به‌هۆی چوار ده‌ورمه‌وه بووه. 
2- چه‌ند ته‌جروبه‌ی خۆشه‌ویستیت هه‌یه؟ بۆچی له یه‌كێكیان نه‌گه‌یشتیه ڕێككه‌وتنێك بۆ پڕۆسه‌ی 
هاوسه‌ر گیری ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك ته‌جروبه‌یه؟
مه‌ریه‌م:زور جار ئینسان به هوی له یه‌ك نه‌گیشتن یان رازی نه‌بونی خیزان ناگاته ئه‌و پروسه‌یه یان كه‌می ته‌جروبه وات لی ئه‌كات نه‌توانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له خوت حالی بكه‌ی.
3- پێوه‌ر بۆ ده‌ستنیشان كردنی هاوسه‌ری ژیان لای تۆ چیه؟
مه‌ریه‌م:كه‌سیك بیت ببیت به نمونه‌یه‌كی باش بوم. خواناس و له خوا ترس .ساده و ئیشكه‌ر 
4- هه‌ڵه‌ی ڕابردوو، چی ئه‌یسڕیته‌وه؟
مه‌ریه‌م:خو چاك كردن و دوباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌له‌كان  .
5- دڵت به‌چی ژیان خۆشه؟
مه‌ریه‌م:هه‌بونی خیزانیكی به‌خته‌وه‌ر . 
6- ئه‌گه‌ر 5 ساڵ له ته‌مه‌نت بگه‌ڕێیته‌وه دواوه چی ده‌كه‌ی؟
مه‌ریه‌م:ئه‌و شیتانه‌ی كه ئیستا به هه‌له‌یان ئه‌زانم نایانكهم. 
7- ئه‌ی ئه‌گه‌ر بلێن دوای 21 سه‌عاتی تر ده‌مری چی ده‌كه‌ی؟
مه‌ریه‌م:ته‌نها له خوا ئهپاریمهوه كه له گوناهه‌كانم خوشبیت، بۆیه‌ش وا ده‌ڵێم چونكه هیچ ئینسانێك به‌بێ هه‌ڵه و گوناهـ نیه .
8- یه‌ك ڕۆژ ببیته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی YSM21.NET چی و چی ده‌كه‌ی؟
مه‌ریه‌م:ئه‌مه به من ناكری  هاهاها  سه‌رئیشه‌یه 
9-  ئامۆژگاریت بۆ من چیه؟
مه‌ریه‌م:ببیته‌وه ئه‌و كوره‌ی كه ته‌نها دلی به مزگه‌وته‌كه‌ی نزیك مالیان خۆش بوو. ئاگات له گولهكهمان بیت ، به تووه سه‌ربه‌رزین . 
10- ڕابردووت به باش و خراپی نه‌بۆته كێشه بۆ ئێستا و داهاتووت؟
مه‌ریه‌م:هه‌ر رابردوهك كه هه‌له‌ی تیا بیت ئه‌بیته كیشه بو داهاتوو
11- لێره‌وه چی به‌دایك و باوكت ده‌ڵێی، په‌یامت بۆیان چییه؟
مه‌ریه‌م:خوشمم ئه‌وین ئیوه باشترین مروڤی ئه‌م دنیایه‌ن 
12- پرسیار كراوه چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ت ناسی، وتوته به‌هۆی MUNAــی ئه‌ندامی نوێی یانه‌كه‌مان، 
كه خوشكته، ئه‌ی باشه مونا چۆن ئه‌م یانه‌یه‌ی ناسی؟
مه‌ریه‌م:به هوی ئه‌وه‌ی خوشی ریاضيةو هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولیره له سایته وه‌رزشیه‌كان دوزیتیهوه 
13- ده‌ورو پشتت تا چه‌ند لێبورده‌و سنگ فراوانن سه‌باره‌ت به‌تۆ و ڕه‌فتارت؟
مه‌ریه‌م:ته‌نها 2 كه‌س له زیانم هه‌ن كه لیبوردهن ،  ئه‌وانی دیكه . . . . . . .
14- حه‌سودی به‌كێ ده‌به‌ی؟
مه‌ریه‌م:به كه‌س .گه‌ر بلیم به كه‌سیكی به‌خته‌وه‌ر  ئه‌وه هه‌له‌یه چونكه منیش وه‌ك ئه‌و ئه‌توانم هه‌ول بده‌م بو به‌خته‌وه‌ری .به‌خته‌وه‌ریش به نیزیك بونه‌وه له خودا ئه‌زانم 
15- كه ده‌مری چی به‌دوای خۆت جێ ده‌هێڵی؟
مه‌ریه‌م:ره‌نگه چاكه‌م زور نه‌بیت به‌لام تا ئیستا نه‌متوانیوه  كه‌س بریندار كه‌م هه‌ولیش ئه‌ده‌م بو ئه‌وه‌ی خوا‌و ده‌وروبه‌ر لیم رازی بن 
_____________________
Sarhang Muhsin نووسی:پرسیاری تریشم هه‌بێ ئهیانكهم.
 به خوشحالی وه‌لام ئه‌ده‌م سوپاس بو تو