بابه‌ت: گه‌وره‌ترین سه‌گى جیهان كێشه‌كه‌ى 111 كیلۆگرامه
[size=16]
به‌م دواییه، سه‌گێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كه له جۆرى سه‌گه گه‌وره‌كانى "گرین دیت"ى دانماركییه،
وه‌ك گه‌وره‌ترین سه‌گى جیهانى له كتێبى "گینیس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆماركرا.
سه‌گه‌كه‌ش ناوى "جۆرجى زه‌به‌لاحه"ى لێنراوه‌و له شارى "تاكسون"ى ویلایه‌تى ئاریزۆنا له باشوورى خۆراواى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان،
به‌هۆى گه‌وره‌یى قه‌باره‌و كیشه‌كه‌ى، ناوى به‌ڕه‌سمى چووه نێو ریزى پێوانه‌ییه‌كانى جیهان له كتێبى "گینیس".
جێى ئاماژه‌یه، به‌رزى ئه‌و سه‌گه‌كه له پهلهكانیهوه بۆ شانى 1.09 مه‌تره، هه‌روه‌ها درێژیه‌كه‌ى له لوتیه‌وه تا كۆتایى كلكى 2.2 مه‌تره، هه‌روه‌ك
كێشى "گه‌وره جۆرج" 111 كیلۆگرامه، بڕى خۆراكى مانگانه‌ى سه‌گه‌كه‌ش نزیكه‌ى 50 كیلۆگرامه.
وه‌رگیره‌وه له کوردسات تیڤی[/size]

[size=34] سه‌ره‌تای یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین[/size]


