بابه‌ت: جانتاى ده‌ستى ئافره‌تان كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر برِبرِهى پشت هه‌یه
له‌نوێترین توێژینه‌وه‌ى به‌ریتانى كه له له‌نده‌ن ئه‌نجام دراوه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و راستیه‌ى كه جانتاى ده‌ستى ئافره‌تان ئه‌گه‌ر قورس بێت كاریگه‌ریه‌كى خراپى له‌سه‌ر برِبرِهى پشت هه‌یه.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌هاتووه جانتاى دایكانى خاوه‌ن منداڵ زیاتر كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویستى زیاترى تێداههڵدهگرێت و به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه دایكانه‌ى خاوه‌ن منداڵن زیاتر تووشى پشت ئێشان ده‌بنه‌وه.
شایه‌نى باسه ئامۆژگارى ئه‌و توێژیهرانه ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه ئافره‌تان جانتاى سووك له كێشدا هه‌ڵبگرن و دواتر كه‌ل و په‌لى زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن ده‌ره‌وه‌و هه‌موو رۆِژێكیش گهربۆماوهیهكى كه‌میش بێت وه‌رزش بكه‌ن.
سه‌رچاوه : kurdiu