بابه‌ت: به‌وێنه: سه‌یری ئه‌م (مارسیدس)ه بكه و بزانه چۆن گه‌یشتۆته نهۆ
به‌وێنه: سه‌یری ئه‌م (مارسیدس)ه بكه و بزانه چۆن گه‌یشتۆته نهۆمی حه‌وته‌م؟ 
دوورگه- له ویلایه‌تی (ئۆكلاهوها) له ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی كه شۆفێرێك له‌ناو نهۆمی حه‌وته‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌هێواشی لێده‌خوڕی، به‌ڵام له‌پڕ هه‌ڵه‌یه‌كی كرد و پێی نا به به‌نزینه‌وه و له‌دواوه خۆی دا بهدواری باڵه‌خانه‌كه و نیوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له‌ناو دیوار و له نهۆمی حه‌وته‌مه‌وه هاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئۆتۆمبێله‌كه نه‌كه‌وته خواره‌وه، دواتریش تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی رێگاوبان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و مارسیدسهكهیان ده‌رهێنا. شایانی باسه له‌م رووداوه‌دا شۆفێری مارسیدسهكه هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یشت. فه‌رموو له‌خواره‌وه به وێنه ئه‌م رووداوه سه‌یره ببینه.




دوورگه



