بابه‌ت: خه‌یاڵی کچێک
خه‌یاڵی کچێک
گوڵم خۆتۆ لهمهکتهبیش
ئاگات لهپۆلهکهت نییه
وا ئه‌زانی جگه له‌خۆت
پۆله‌که که‌سی تیانییه
مامۆستاکه‌ت لێت ئه‌پرسێ
تۆ خه‌یاڵت بۆ ڕۆیشتوه
من ئه‌زانم ئێستاکه تۆ
پۆلهکهشت جێ هێشتوه
وانهکهشت له‌به‌ر نییه
مامۆستاش سه‌ری سوڕماوه
کاتێ پرسیاری لێکردووی
تۆ ناوی منت هێناوه
زیره‌ک نامۆ