بابه‌ت: ناوه‌کانی قورئان چین...!
24
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ناوه‌کانی قورئان چین...!
په‌ڕه 1
24
ده‌ستت خۆش بێت زانیاری به‌سودن.
دةستةكانت خؤش بيت
16
گه‌وره بوون ئه‌و تابلۆیه بوو كه هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه به منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
ده‌ستت خۆشبێت،به‌س ناسخ و مه‌نسوخ له قورآندا نیه....بۆ زانیاریت
ده‌ستت خۆش بێت زانیاری به‌سودن.
24
ده‌ستت خۆش بیت خوا پاداشتت بداته‌وه..كاك زانا 22 به‌لگه‌ت چیه كه ناسخ و مه‌نسوخ له قورئان نیه؟
کاکه سه‌رهید سڵاو،ده‌ستت خۆشبێت،برای من بۆ ێیمه که ته‌نها موسڵمانێکی ساده‌ین ووردبونه‌وه له هه‌ندێ بابه‌ت ده‌بێته جێگه‌ی مشتومڕێکی بێ ئاکام،بۆ نمونه مامۆستای شه‌هید ناصری سبحانی باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی کردوه ڕایی وایه ئه‌مه ته‌نها بۆ گه‌وره زانایانی زۆر شاره‌زای ئاینی ئیسلامه که له حاڵێکدا پێوست بکا (سه‌رنج بده ئه‌ڵێ پێویست بکا) له‌م باره‌یه‌وه ئیجتیهاد بکه‌ن،یانی دور له ئێمه چونکه هه‌ر ئایه‌تێک له قورآنی پیرۆز له بارودۆخێکی جیاوازدا هاتۆته خواره‌وه،له مێژووشدا ڕاڤه‌کردن و لێکدانه‌وه بۆ ساتێک یان سه‌رده‌مێکی مێژوویی به بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا تووشی هه‌ڵه یان دروستتر بڵێم به لا ڕێماندا ئه‌بات بۆ نمونه سه‌یری ئه‌م دوو ئایه‌ته پیرۆزه بکه که هه‌ر یه‌که‌یان له شوێن و کاتێکی جیاوازدا دابه‌زیون ،یه‌که‌میان له مه‌که دابه‌زیوه کاتێک موخاته‌به‌ی کافره‌کان ئه‌کات (لکم دینکم ولی دین) دیاره ماناکه‌ی چیه....دووه‌میان له مه‌دینه دابه‌زیوه کاتێک موخاته‌به‌ی موسڵمانان ده‌کات (وقاتلوا المشرکین کافه) ببورن گه‌ر جوان و دروست نهم نوسیبێ،ئه‌م دوو ئایه‌ته پیرۆزه له جه‌وهه‌ردا هه‌ندێ خاڵیان ڕه‌نگه دژ یه‌کبێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ کات و شوێنیان بگه‌ڕێینه‌وه ده‌بینین له یه‌که‌مدا موسڵمانان له هه‌ڵوێستێکی نابه‌رامبه‌ردا یان دروستتر بڵێم لاوازدا بوون بۆیه کات و شوێنه‌که ئه‌وه‌ی خواستوه به‌ڵام له دووه‌مدا ده‌بینین موسڵمانان له هه‌ڵوێستێکی به‌هێزدا بوون بۆیه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له ئایه‌تی دووه‌مدا هه‌ڵوێسته‌که تونده،باشه کاک سه‌رهید من ئه‌پرسم ئایا ئایه‌تی دووه‌م (ناسخ)ه و ئایه‌تی یه‌که‌م(مه‌نسوخ)؟ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی به‌ڕێزتان (به‌ڵێ) بێت،من دیسان ده‌پرسم ئایه ئه‌و هێزه‌ی که موسڵمانان هه‌یان بوو له مه‌دینه ئه‌مڕۆ ئێمه هه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌موو موشریکان بکه‌ین به حوکم و ده‌ستوری ئایه‌تی دووه‌م؟ بێ گومان نیمانه،کوا له کوێمان بوو سه‌یری حاڵمان دونیایه‌ک کێشه‌شمان هه‌یه له نێوخۆدا(مه‌به‌ستم ته‌واوی موسڵمانانه)...خۆ ئه‌گه‌ر له نێوان (به‌ڵێ) و (نه‌خێر) دا به‌ڕێزتان وه‌ڵامێکی ترتان هه‌بێ ،منیش ئه‌ڵێم کاکه سه‌رهید ئه‌وه ئیشی گه‌وره پیاوانی وه‌ک(ناصری سبحانی) یه که شه‌هیدکرا له ئێران یان دکتۆر و پایه به‌رزی جیهانی ئیسلامی (مصطفی زه‌ڵمی)ه که له باره‌یه‌وه ئیجتیهاد بکه‌ن ،هه‌ر بۆ زانیاری به‌ڕێزتان مصطفی زه‌ڵمی کتێبێکی له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه (له‌مه‌یاندا بمبه‌خشه ناوی کتێبه‌که‌م بیر نه‌ماوه بۆ خۆی له که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام باسی لێوه‌کرد)که تیایدا ڕاستی ئه‌م قسانه‌مان ده‌سه‌لمێنێ......هیوادارم شتێکم نه‌وتبێ که ببێته جێگه‌ی نیگه‌رانی به‌ڕێزتان
براكه‌م ده‌ستت خۆش بیت.به‌نسبه‌ت ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ی باسی لیوه ده‌كه‌ی شتیكه وابزانم په‌یوه‌ندی به‌و باسه وه‌نیه .چونكه تۆ ده‌توانی بلی ی ئه‌وه‌ی موشریكه جا ئه‌هلی كتاب بیت یان نا بیكوژی؟ئه‌سله‌ن له‌مه‌دینه حكومه‌تی ئیسلام ژیانی بۆ ئه‌وانیش دانا و ریگریهكی نه‌بوو تا ئه‌و كاته‌ی كه فیتنه‌یان دروست كرد بۆ سه‌ر موسولمانان خه‌ریكی پیلان گیران بون دژی موسولمانان.ئیسلام دینیك نیه به‌زه‌بری شمشیر بیت هه‌موو كه‌س ئازاده له‌دین (لا اكراه فی ا‌لدین)به‌لام ئه‌گه‌ر ویستی پیلان بگیری ده‌بیت له ملی بدری.به‌نسبه‌ت ناسخ و منسوخ راسته هه‌ندیك هه‌نه له‌گه‌لی نینه به‌لام راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بوونی هه‌یه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموو: (ما ننسخ من ءایة او ننسها نأت بخير منها او مثلها) ده‌توانی سه‌یری ته‌فسیر بكه‌ی بزانی زانایان و موفه‌سیران چی ده‌لین..وه چه‌ندان زانای گه‌وره ره‌حمه‌تیان لیبیت كتابیان له‌سه‌ر ئه‌م باسه نوسیوه.نمونه‌ش زوره له قورئان ئه‌وه‌تا گورینی قیبله خوای گه‌وره ده‌فه‌رموی ((ولله المشرق والمغرب فأینما تولوا فثم وجه الله ان الله واسع علیم))پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و موسولمانان روویان له قدوس كرد پاشان خوای گه‌وره ئایه‌تیكی تری دابه‌زاند كه تیدا قیبله گۆرا به بیت الحرام ((ومن حیث خرجت فول وجهك شطر المسجد الحرام وحيث ماكنتم فولوا وجوهكم شطره))
هه‌روه‌ها ئایه‌تی((لله مافی السماوات ومافي الارض وان تبدوا مافي انفسكم او تخفوه يحاسبكم به الله ))نه‌سخ كرا به‌ئایه‌تی ((لا یكلف الله نفسا الا وسعها)) چه‌ندانی تر.لیرهوهش پیویسته بگوتری كه نه‌سخ ته‌نها له ئهمرو نه‌هیه ،بابه‌تی بیروباوه‌رو ئه‌سماء و صفاتی خوای گه‌وره ئه‌م شته‌ی تیدا نیه.حكمه‌تیش له نه‌سخ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كانه.ریزی زورم بۆت هه‌یه
dast xosh zor ba suda
زۆر به‌ڕێز کاک سه‌رهید،ئه‌م کاته‌ت باش دڵخۆشم به وه‌ڵامه‌که‌ت،ده‌مه‌وێ به‌چه‌ند خاڵێک کۆتا قسه بکه‌م: 1/سه‌باره‌ت به‌و دوو ئایه‌ته ؛کاک سه‌رهید ئه‌و دوو ئایه‌ته پیرۆزه له مانادا یه‌کدی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه به یاسای ناسخ و مه‌نسوخ ده‌چنه ئه‌و خانه‌یه‌وه،ئه‌مه له‌لایه‌ک ،سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی نێوان موسڵمانان و موشریکه‌کان ،کاکه سه‌رهید له سه‌ره‌تادا موسڵمانان بێهێزبون پێوستیان به‌و هاوپه‌یمانیه هه‌بوو،ئه‌ی خۆ یه‌ک جار خیانه‌تیان کرد له به‌رامبه‌ردا چه‌نجار هێرشیان کرایه سه‌ر له قه‌ڵای خه‌یبه‌ر(بۆ ئه‌م باسه زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژوویی هه‌ن ) 2/برای به‌ڕێزم تۆ باسی ته‌فسیری قورآنی پیرۆز ئه‌که‌ی ،که‌سێک زۆر شاره‌زای قورآن نه‌بێ و زۆر بابه‌تی ئاینی ئاگادار نه‌بێ هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک بکا له‌و بواره‌دا توشی هه‌ڵه ئه‌بێ پێشم وایه ئه‌مه یه‌کێکه له خاڵه جیاوازه‌کانی من و تۆ چونکه هه‌تا ئێستا زانایانی ئیسلام ڕایه‌کی یه‌کگرتوویان له‌سه‌ر ژماره‌ی ئایه‌ته ناسخ و مهنسوخهکان نیه،موسڵمانێکی ساده چۆن لێی تێ‌بگا و چۆن نه‌که‌وێته داوی بانگه‌شه‌ی ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسه قین له دڵانه‌ی(دیاره زۆر ڕۆژهه‌ڵاتناس باسی قورآنیان کردووه هه‌ندێ به باش و ژماره‌یه‌کی زۆریش به خراپ،من مه‌به‌ستم کۆمه‌ڵی دووه‌مه که ژماره‌یان زۆره ) که جۆره‌ها بڕ و بیانوو ئه‌هێننه‌وه بۆ له‌که‌دارکردنی قورآن،جاری پێشوو عه‌رزمکردن زۆرینه‌ی زانایان له‌م بابه‌ته‌دا له‌وه‌دا کۆکن که ئه‌مه ئیشی ئه‌وانه قسه‌ی لێ بکه‌ن و ناوی بێنن.. سه‌رنجی ئه‌م نمونه‌یه بده(جارێک عومه‌ری کوڕی خه‌تاب خ.ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کێک له موفهسیرهکاندا قسه ده‌کات،ئه‌و به‌ڕێزه باسی ئه‌وه ده‌کات که موسڵمانان سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ هێند شاره‌زان له قورآندا ده‌بینین قورآن له نێویاندایه....ئا لێره‌دا عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ڕ.خ توڕه ده‌بێ به‌و قسه‌یه تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ستی پێده‌که‌ن..له‌و کاته‌دا به‌و موفه‌سیره زۆر ئیمانداره ده‌فه‌رموێ؛هه‌ر کاتێک به‌وه ده‌زانم که موسڵمانان له قورآن تێده‌گه‌ن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه ئه‌و کات هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که ئه‌مه سه‌ره‌تای تێکچوونی یه‌کڕیزیمانه چونکه تێگه‌شتن به‌بێ شاره‌زایی توشی هه‌ڵه‌یان ده‌کا... کاکه سه‌رهید به‌سه‌رچوو خوێندنه‌وه‌ی ئاینیانه بۆ ئاین به‌ڵکو بۆ هه‌موو نه‌صێک ئه‌بێ ساده‌ترین بابه‌ت بیزانین لێکدانه‌وه‌یه بۆ کات و شوێنی نهصهکه،سه‌رنج بده زۆرینه‌ی ئایه‌ته مکی و مدنییه‌کان ڕه‌گه‌زی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کیان تیایه ئه‌گه‌ر كات و شوێن له به‌رچاو نه‌گرین توشی هه‌ڵه ئه‌بین....کاکه سه‌رهید ئیجازه‌م بده نامه‌وێ چیتر له‌م باره‌یه‌وه هیچ بڵێم چونکه له‌م بابه‌ته‌دا زۆر وتن ناچارمان ده‌کا ده‌ست بۆ موحڕهماتی ئاین ببه‌ین که باسکردنی بۆ ئێمه نیه به‌ڵکو ئیشی گه‌وره زانایانه .....هیوام ئه‌وه‌یه شتێکم نه‌وتبێ دڵت لێم ئێشا بێ
براكه‌م ده‌ست خۆش .به‌لام مادام ئه‌وه‌نده به حهزهرهوهی نه‌ده‌بوایه وا بویرانه بلیی ناسخ و منسوخ نیه؟ئیمه عاتیفه زال نه‌بیت به‌سه‌رمان مه‌یلمان بۆ مامۆستایه‌ك یان بۆ فلان كه‌س جولا یه‌كسه‌ر چی گوت بلین ته‌واو..من گوتم رای جیاواز هه‌یه به‌لام راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌یه.نمونه‌م هینا.دواتر زانایانی گه‌وره رایان له‌گه‌ل بونی هه‌یه .بارك الله فیك
zor supas bo paymakantan hawreyan hamisha baxtawar bn
دةست خؤش هيواى سةركةوتنت بؤ دةخوازم
زۆر سوپاس براکه‌م:)
په‌ڕه 1
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ناوه‌کانی قورئان چین...!
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]